الأحد، 20 يونيو، 2010

یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان‌و داڕشتنی میتۆدێكی هه‌ڵه‌

هادی ئه‌مین

له‌ لاپه‌ڕه‌ 16ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره‌ 634 بابه‌تێكم بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناونیشانی: (یه‌كێتییه‌ك بۆ قائیمقامانی كوردستان، له‌سه‌ر ئاوازی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان)، تێیدا ده‌مپرسی: بۆچی (مه‌رجی موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌) له‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بوونی نییه‌ بۆ ئه‌ندامه‌كانی، له‌كاتێكدا له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌ی په‌رله‌مانتاری ئه‌ندام وه‌رده‌گرێت؟ چونكه‌ ده‌ركه‌وت زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌كێتییه‌ په‌رله‌مانتارنیین، به‌ڵكو په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینكراون، بێگومان په‌رله‌مانتار كه‌سێكه‌ كه‌ ئێستا موماره‌سه‌ی كاری په‌رله‌مانی بكات‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان بێت.

ده‌مپرسی: بۆچی په‌رله‌مان له‌ ساڵی 2006دا هه‌ر له‌ بیری خۆیاندا بووه‌، بۆچی یاسایه‌كیان دانه‌نا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ (یه‌كێتی وه‌زیرانی كوردستان، یه‌كێتی راوێژكاران، یه‌كێتی قایمقامان، یه‌كێتی مدیر ناحێكانی كوردستان...)، خۆ هه‌ر یه‌ك له‌و توێژانه‌ش رێژه‌یه‌ك خانه‌نشینیان هه‌یه‌، بۆچی بۆ (به‌گه‌رخستنی شاره‌زاییه‌كانیان) یاسای یه‌كێتییان پێ ڕه‌وانه‌بینیون؟

یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌و وتاره‌ی منی دایه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ی خۆیاندا، له‌ژێر ناونیشانی: (یه‌كه‌م ناڕازیی بوون له‌ لایه‌ن شۆڤینیه‌ عه‌ره‌به‌كان‌و دووه‌م ناڕازی بوون له‌ لایه‌ن نوسه‌رێكی كورد). وه‌ڵامه‌كه‌یان له‌ ده‌خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ هه‌ندێكیان هیچ په‌یوه‌ندیان نییه‌ به‌ ره‌خنه‌‌و پرسیاره‌كانی منه‌وه‌ بۆیه‌ قسه‌یان له‌سه‌ر ناكه‌م.

له‌خاڵی چواره‌می وه‌ڵامه‌كه‌یدا یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌من نوسیوێتی "لێره‌دا شتێك خۆی به‌دیارده‌خات ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوبراو كینه‌یه‌كی پێسپیردراوه‌ دژی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ گرنگه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان هاتۆته‌ كایه‌وه‌".

كاتێك ئه‌و وه‌ڵامه‌یانم خوێنده‌وه‌ له‌خۆم پرسی ئه‌رێ ئه‌وه‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران كوردستان‌و شاره‌زایانی یاسان به‌و جۆره‌ وه‌ڵامی ره‌خنه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌! ئه‌ی ئه‌بێت ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌وانه‌ چۆن بێت، كه‌ شاره‌زایی یاساییان نییه‌!

یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران‌و داڕشتنی میتۆد‌و پێشه‌كییه‌كی هه‌ڵه‌:
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا بۆ مه‌حكومكردنی ره‌خنه‌كانم، په‌نایبردوه‌ته‌به‌ر به‌كارهێنانی میتۆد‌و پێوانه‌یه‌كی باوی نازانستی.

ئه‌و میتۆده‌ زۆرجار به‌كارده‌هێنرێت بۆ مه‌حكومكردنی پرسێك یان كه‌سێك، میتۆده‌كه‌ به‌ سێ هه‌نگاو كارده‌كات. له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا رسته‌یه‌كی پێشه‌كی كوشنده‌ داده‌ڕێژرێت، له‌ هه‌نگاوی دووه‌مدا رسته‌ی ناوه‌ند دروستده‌كات، بۆئه‌وه‌ی بگاته‌ هه‌نگاوی سێیه‌م‌و دروستكردنی وێنه‌‌و ئه‌نجامی حوكمدان له‌ زهنی ده‌وروبه‌ردا، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ قۆناغی سێیه‌م به‌ ئاشكرا بوترێت، به‌ڵكو ته‌نها بۆئه‌وه‌یه‌ وێنه‌یه‌ك له‌ زهنی ده‌وروبه‌ردا دروستبكرێت به‌و جۆره‌ی كه‌ پێشه‌كی‌و رسته‌ی ناوه‌ند ده‌یخوازێت.

بۆنموونه‌، له‌كاتی مه‌حكومكردنی یه‌كێك كه‌ پێده‌كه‌نێت، له‌ سه‌ره‌تا پێشه‌كییه‌كی كوشنده‌ی بۆ داده‌نێن ده‌وترێت: (پێكه‌نین به‌بێ هۆ، نیشانه‌ی بێ ئه‌ده‌بیه‌)، ئه‌ویش بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌نگاوی دووه‌م، تا بوترێت: (فڵان پێكه‌نی به‌بێ هۆ)، به‌مه‌به‌ستی رێخۆشكردن بۆ هه‌نگاوی سێیه‌م‌و مه‌حكومكردن بۆئه‌وه‌ی وا له‌ ده‌وروبه‌ر بگه‌ینرێت: (كه‌واته‌ فڵان بێئه‌ده‌به‌).

یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، به‌و میتۆده‌ نازانستییه‌ ده‌یه‌وێت مه‌حكومی ره‌خنه‌كانم بكات‌و له‌گرنیگییان كه‌مبكاته‌وه‌، له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا رسته‌یه‌كی پێشه‌كی كوشنده‌ی داڕشتوه‌‌و نوسیویه‌تی: (یه‌كه‌م ناڕازییبوون له‌سه‌ر پێكهێنانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌لایه‌ن شۆفینیه‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ بوو)، له‌ هه‌نگاوی دووه‌مدا ده‌ڵێت: (دووه‌م ناڕازی بوون له‌لایه‌ن نوسه‌رێكی كورده‌وه‌ بوو)، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌نگاوی دووه‌م نوسیوێتی: (هادی ئه‌مین چه‌ند دێرێكی به‌هه‌مان بیرو بۆچوونی ئه‌و شۆفێنیانه‌ بڵاوكرده‌وه‌)، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی بگاته‌ هه‌نگاوی سێیه‌م له‌ زهنی خوێنه‌ردا، واته‌ بۆئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌نجامی: (كه‌واته‌ هادی ئه‌مین شۆڤێنیه‌، كه‌واته‌ ره‌خنه‌كانی به‌رئه‌نجامی دیدێكی شۆڤێنیانه‌یه‌، كه‌واته‌ ره‌خنه‌كانی گرنگ نین).

ئه‌و میتۆد‌و پێوانه‌یه‌ هه‌مووجارێك راست نییه‌، مه‌رج نییه‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كان وه‌ك یه‌ك بن، له‌ په‌ندی كوردی خۆماندا په‌ندێك ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌رده‌كات‌و ده‌ڵێت: (هه‌موو ریش سورێك هه‌مزه‌ئاغا نییه‌)، بۆیه‌ به‌یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌ڵێم هه‌موو ره‌خنه‌گرێك شۆڤێنی نییه‌‌و ده‌ستی ده‌ره‌كی‌و له‌پشته‌وه‌ نییه‌‌و كینه‌ی پێ نه‌سپێردراوه‌.

له‌ په‌ره‌گرافی یه‌كه‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران نوسیوێتی: "پاش كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ 29 / 5/2008 دا ، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی الجزیره‌ ده‌نگی ناڕازی بوون له‌سه‌ر دروستبوونی، له‌ لایه‌ن شۆفێنیه‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ به‌رز بوه‌وه‌، ئه‌وه‌یان به‌ سه‌ره‌تای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌قه‌ڵه‌م دا."

یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران، دیارینه‌كردووه‌ ئه‌و شۆڤێنییه‌ كێیه‌ كه‌ له‌ كه‌ناڵی ئه‌لجـه‌زیره‌ ده‌نگی ناڕازیبوون له‌سه‌ر دروستبوونی یه‌كێتییه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌، من‌و خوێنه‌رانی به‌رێزیش هه‌قمانه‌ بپرسین، بۆ ناوه‌كه‌یتان نه‌نوسیوه‌!!؟

له‌ كتێبی چالاكییه‌كانی ساڵی 2008دا گه‌ڕام بۆ روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌سه‌ر ناڕه‌زایبونه‌كانی ئه‌و شۆڤێنیه‌ی كه‌ له‌ ئه‌لجه‌زیره‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران كردووه‌، به‌ڵام هیچم نه‌دۆزیه‌وه‌! بێگومان خۆ نابێت وه‌ڵامی ئه‌و شۆڤێنیه‌ عه‌ره‌به‌یان نه‌دابێته‌‌وه‌و شه‌ڕه‌كه‌ی به‌من بفرۆشن، بێگومان قسه‌كردن له‌ كه‌ناڵێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌لجه‌زیره‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌‌و ناشێت وه‌ڵامنه‌درابێته‌وه‌، چ به‌ده‌نگی یان به‌نوسراو.

ئه‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌رشیفه‌ ده‌نگ‌و ره‌نگییه‌كانی ئه‌لجه‌زیره‌، به‌ڵام زیاتر مه‌به‌ستی من خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانه‌ بۆ ئه‌و شۆڤێنیه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار:

1ـ ده‌مه‌وێت له‌ڕێی وه‌ڵامی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ جۆری ناڕه‌زاییبونی ئه‌و شۆڤێنیه‌ بخوێنمه‌وه‌، تا بزانم كوێی ناڕه‌زایبونه‌كه‌ی ئه‌و شۆڤێنیه‌ ته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌كانی مندا، چونكه‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران نوسیوێتی: "هادی ئه‌مین چه‌ند دێرێكی به‌هه‌مان بیرو بۆچوونی ئه‌و شۆفێنیانه‌ بڵاوكرده‌وه‌".

بێگومان له‌ وه‌ڵام‌و روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌و شۆڤێنییه‌، ده‌بێت هه‌ندێك تێكستی هه‌ڵه‌ی ئه‌ویان دانابێت‌و ره‌خنه‌یان لێگرتبێت. یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان تكایه‌ له‌كوێدا وه‌ڵامی ئه‌و شۆڤێنیه‌تان داوه‌ته‌وه‌؟

2ـ هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی جۆر‌و زمانی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران به‌راودبكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه‌ی وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی منیان پێداوه‌ته‌وه‌، تا بزانم ئایا كابراكه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌یان به‌شۆڤێنی وه‌سفكردوه‌، یان هه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی به‌من ده‌فرۆشن.

یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان‌و جۆری ئه‌ندامێتی:
یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران له‌ خاڵی دووه‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌ وتاره‌كه‌م نوسیوێتی: "كاری یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران بۆ به‌گه‌ڕ خستنی شاره‌زایی یاسا دانه‌رییه‌، نه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی، وه‌كو نوسه‌ر له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌یدا باسی كردووه‌."

منیش ده‌ڵێم: له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ یان رێكخراوێكی NGO نییه‌، به‌ڵكو وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی‌و له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌ ئه‌ندام وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆچی مه‌رجی (موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌) به‌هه‌ندوه‌رناگیرێت؟

به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشیكراوه‌كانی خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق ئه‌ندامی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانن. ده‌پرسم له‌كوێی مه‌نتیقدا جێی ده‌بێته‌وه‌، یه‌كێتییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌ ئه‌ندام وه‌ربگرێت، به‌ڵام (مه‌رجی موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌) گرنگ نه‌بێت تیایدا؟

ئاخر له‌ یه‌كێتییه‌ پێشه‌ییه‌كاندا، ئه‌ندام ده‌بێت موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌كه‌ بكات، ئه‌وجا بۆی هه‌یه‌ ببێته‌ ئه‌ندام، بۆنموونه‌ له‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستاندا، هه‌موو ئه‌ندامان مامۆستان، هه‌روه‌ها له‌ یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌ندازیارن، ئه‌ی بۆچی (مه‌رجی موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌) له‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستاندا بوونی نییه‌ بۆ ئه‌ندامێتی؟

خۆئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان پێكبهتایه‌ له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ كوردانه‌ی كه‌ ئێستا په‌رله‌مانتارن له‌ په‌رله‌مانی (كوردستان، عێراق، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كوردی تیایه‌)، ئه‌وا بێگومان هه‌زار ده‌ستخۆشیمان لێده‌كرد‌و ده‌بویه‌ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌ی كورد.

یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی له‌ خاڵی نۆیه‌می وه‌ڵامه‌كایدا نوسیوێتی: (هادی، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ڕه‌نگه‌ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی له‌ دراوسێكانه‌وه‌ وه‌رگیرابێ ، ڕاسته‌ نه‌ك له‌ دراوسێكان به‌ڵكو له‌گشت گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی جیهانیه‌وه‌یه‌ ، ئه‌و به‌رێزه‌ پێیناخۆشه‌ گه‌لی كوردستانیش ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی هه‌بێ‌.)

له‌وتاری پێشومدا نوسیوبم: "بیرم له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ دراوسێكانه‌وه‌ وه‌رگیرابێت، بۆیه‌ له‌ ئینته‌رنێت گه‌رام بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌رب، ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانم دۆزیه‌وه‌، بینیم عه‌ره‌به‌كان یه‌كێتییه‌كیان به‌و ناوه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی بریتینین له‌ خانه‌نشینكراوه‌كان، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ فیعلی له‌ وڵاته‌كانی خۆیاندا ئه‌ندام په‌رله‌مانن، به‌هه‌موو وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان په‌رله‌مانێكیان دروستكردووه‌ بۆ تاوتوێی بابه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كان".

لێره‌شدا ده‌پرسم له‌كام وڵاتدا په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان له‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌دان‌و موچه‌ی خانه‌نیشنی وه‌رده‌گرن، تكایه‌ ناوی وڵاته‌كه‌مان بۆ بنوسن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێم، په‌رله‌مانتاره‌كانی خولی پێشوو له‌ ساڵی 2006‌و به‌یاسای ژماره‌ 17، خۆیان یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانیان داناوه‌ بۆ توێژی په‌رله‌مانتار، پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: بۆچی هه‌ر له‌ بیری خۆیاندا بوون، بۆچی یاسایان دانه‌نا بۆ هه‌ره‌یه‌ك له‌ (یه‌كێتی وه‌زیرانی كوردستان، یه‌كێتی راوێژكاران، یه‌كێتی قایمقامان، یه‌كێتی مدیر ناحێكانی كوردستان...)، خۆ هه‌ر یه‌ك له‌و توێژانه‌ش خانه‌نشینیان هه‌یه‌‌و له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا به‌ئه‌زموونن‌و بۆچی بۆ "به‌گه‌ڕ خستنی شاره‌زایی" یان له‌بواره‌كانی خۆیاندا یه‌كێتیان بۆ دروستنه‌كردوون؟

له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌سێك بۆ ماوه‌ی چوارساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان بێت، ئیتر دوای خانه‌نشینیش پێناسی (یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان) هه‌ڵبگریت‌و سوودمه‌ندبیت له‌ خێروبه‌ره‌كه‌تی ئه‌و یه‌كێتییه‌‌و به‌ چوارساڵ خزمه‌ت موچه‌یه‌كی به‌رزی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت؟

یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران له‌ خاڵی حه‌وته‌می وه‌ڵامه‌كه‌یاندا نوسوێتی: "كاری یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران خۆبه‌خشه‌". منیش ده‌ڵێم رێكخراوێك كه‌ داكۆكی له‌ موچه‌ی خانه‌نشی به‌رز بكات بۆ ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌وا هیچ هونه‌ر نییه‌ ئه‌ندامه‌كانی به‌خۆبه‌خشی كاری بۆ بكه‌ن.

له‌ كتێبی كارو چالاكییه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بۆ ساڵی 2009، روونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ داكۆكیكردن له‌ ماف‌و ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینكراو.

له‌ لاپه‌ڕه‌ 25ی ئه‌و كتێبه‌دا له‌ژێر ناونیشانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانه‌وه‌، وه‌ك ناڕازییبوونێك له‌ ره‌خنه‌ی میدیاكان نوسیویانه‌: (به‌ به‌رده‌وامی زۆربه‌ی میدیاكان له‌ مووچه‌ی په‌رله‌مانتار ده‌پێچنه‌وه‌... ئایا به‌و چه‌ند سه‌د كه‌سه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی موچه‌ی زیاتر له‌ ملیۆنێك كارمه‌ندی حكومه‌ت ده‌كرێ؟ یان گرنگی نه‌دان به‌ ئه‌زموون‌و شاره‌زایی په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو... ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ نادروستانه‌ له‌پای چی؟).

پێشنیاز بۆ په‌رله‌مانی كوردستان:
جێگه‌ی به‌رزنرخاندنه‌ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا كاربكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان پێكبێت له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ كوردانه‌ی كه‌ ئێستا په‌رله‌مانتارن له‌ په‌رله‌مانی (كوردستان، عێراق، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كوردی تیایه‌)، كه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بۆ تاوتوێی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م جیهاندا.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌و میتۆد‌و ئاوازه‌ی كه‌ ئێسته‌ هه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، كه‌ په‌رله‌مانتار‌و خانه‌نشینكراو ئه‌ندامن تیادا، ئه‌وا با په‌رله‌مانی كوردستان مافی توێژه‌كانی دیكه‌ش بدات‌و كاربكات بۆ ده‌رچواندنی یاسای (یه‌كێتی وه‌زیرانی كوردستان، یه‌كێتی راوێژكارانی، یه‌كێتی قایمقامان، یه‌كێتی به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان، یه‌كێتی مدیر ناحیه‌كانی كوردستان...) هه‌موو خانه‌نشینكراوه‌كانی ئه‌و توێژانه‌ له‌و یه‌كێتیانه‌دا بكه‌نه‌ ئه‌ندام، به‌پاساوی "به‌گه‌ڕخستنی شاره‌زایی" ئه‌ندامانی هه‌ریه‌ك له‌و توێژانه‌ له‌ بواره‌كانی خۆیاندا.

تێبینی:
سه‌ره‌تا ئه‌م بابه‌ته‌م نارد بۆ ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، به‌ڵام بڵاویاننه‌كرده‌وه‌.

Hadi.ameen@gmail.com

الأحد، 6 يونيو، 2010

یه‌كێتییه‌ك بۆ قائیمقامانی كوردستان، له‌سه‌ر ئاوازی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان

هادی ئه‌مین

له‌كوێی مه‌نتیق‌و یاسادا جێی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كی پیشه‌یی، موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌كه‌ی خۆیان نه‌كه‌ن‌و له‌و یه‌كێتییه‌شدا ئه‌ندام بن؟! هه‌روه‌ها یه‌كێتییه‌كه‌ش یاسا بۆ خۆی دابنێت‌و له‌ سامانی میلله‌تیش ببه‌خشێت به‌خۆی؟!

له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌واڵی ئه‌وه‌مان خوێنده‌وه‌ كه‌ كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه‌، وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و یه‌كێتییه‌ له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌‌و تائێستا خاوه‌نی 500 ئه‌ندامه‌!!

ئه‌و هه‌واڵه‌ سه‌رنجی راكێشام، له‌خۆم پرسی: باشه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان له‌ یه‌ك هۆڵدا داده‌نیشن، ئیتر پێویستیان به‌ یه‌كێتی چییه‌، خۆ ئه‌وان وه‌ك توێژی مامۆستا نین، كه‌ هه‌ره‌یه‌كه‌یان له‌ گوند‌و قه‌زایه‌كن، دووریان له‌ یه‌كدی‌و كێشه‌ جۆراوجۆره‌كانیان ده‌خوازێت یه‌كێتییه‌كان هه‌بێت بۆ داكۆكی له‌ مافه‌كانیان؟ به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كان دورنین له‌ یه‌كدی‌و كێشه‌ی جۆراوجۆریشیان نییه‌، ئیتر پێویستیان به‌ یه‌كێتی چییه‌، هه‌وره‌ها له‌خۆم ده‌پرسی باشه‌ ئه‌و 500 ئه‌ندامه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ كێن؟ خۆ ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان له‌ 111 په‌رله‌مانتار زیاتر نیین!

له‌ ئه‌نجامدا گه‌یشتمه‌ وه‌ڵامێكی سه‌یر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان په‌رله‌مانتار نین، بێگومان په‌رله‌مانتار كه‌سێك كه‌ ئێستا موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌ی په‌رله‌مانی بكات.

بۆ زیاتر روونبوونه‌وه‌ی پرسیاره‌كانم ده‌رباره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، گه‌ڕام به‌دوای یاسا‌و پێڕه‌وی ناوخۆییاندا، كه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ی خۆیاندا ده‌ستمكه‌وت، بینیم تیادا نوسراوه‌: ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌ پێكدێن له‌وانه‌ی كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ خوله‌كانی په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان‌و عێراق ئه‌ندام‌و نوینه‌ری كورد بووبن. واته‌ په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینه‌كانیش ئه‌ندامن.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ زانیم زۆرێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه‌ په‌رله‌مانتار نیین، پرسیاری دیكه‌م لا دروستبوو، له‌خۆم ده‌پرسی بۆچی ئه‌و یه‌كێتییه‌ به‌لایه‌وه‌ گرنگ نییه‌ ئه‌ندامه‌كانی موماره‌سی فیعلی پیشه‌كه‌ بكه‌ن؟

ئاخر له‌ یه‌كێتیه‌ پێشه‌ییه‌كاندا ئه‌ندام ده‌بێت موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌كه‌ بكات، ئه‌وجا بۆی هه‌یه‌ ببێته‌ ئه‌ندام، بۆنموونه‌ له‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستاندا، هه‌موو ئه‌ندامان مامۆستان، هه‌روه‌ها له‌ یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌ندازیارن، ئه‌ی بۆچی (مه‌رجی موماره‌سه‌ی فیعلی پیشه‌) له‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستاندا بوونی نییه‌ بۆ ئه‌ندامێتی؟

ئه‌زانن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر سه‌یرنییه‌، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی خولی پێشوو خۆیان ئه‌و یاسایه‌یان بۆ خۆیان داناوه‌، له‌ ساڵی 2006‌و به‌یاسای ژماره‌ 17، ئیتر ویستویانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت، تا له‌ كاتی خانه‌نشین بوونیشدا بتوانن له‌ دامه‌زاروه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌دا بن.

بۆیه‌ هه‌قی خۆیه‌تی له‌و ئه‌ندامانه‌ی خولی پێشوو بپرسین: بۆچی هه‌ر له‌ بیری خۆتاندا بوون، بۆچی یاسایه‌كتان دانه‌نا بۆ هه‌ره‌یه‌ك له‌ (یه‌كێتی وه‌زیرانی كوردستان، یه‌كێتی راوێژكاران، یه‌كێتی قایمقامان، یه‌كێتی مدیر ناحێكانی كوردستان...)، خۆ هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ش ئه‌وانیش رێژه‌یه‌ك خانه‌نشینیان هه‌یه‌، به‌هۆی كابینه‌ جیاجیاكانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌؟

بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، سه‌یری ئامانجه‌كه‌یانم كرد ئه‌ویش له‌ یاسا‌و پێڕه‌وی ناوخۆیاندا، كه‌ ئه‌مانه‌ نوسراوبوون: (یه‌كه‌م: كار بۆ به‌كارخستنی شاره‌زایی یاسادانه‌ریو فه‌رهه‌نگی‌و زانستی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌كات، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌‌و پێشنیازانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن‌و به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ هه‌رێمدا به‌كارن. دووه‌م: ئاماده‌كاری له‌و توێژینه‌وه‌‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی به‌ كاری په‌رله‌مانیه‌وه‌ په‌یوه‌نددارن. سێیه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری‌و فه‌رهه‌نگی دیموكراسی‌و سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ. چواره‌م: كار بۆ چوونه‌ پاڵی ئه‌و رێكخراوو یه‌كێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ ده‌كات كه‌ ئامانجی هاوشێوه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌یه‌. هه‌روه‌های له‌ خاڵه‌كانی دیكه‌دا نوسیویانه‌: به‌شداری له‌ چالاكییه‌ په‌رله‌مانییه‌كانی جیهان، داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد، به‌گه‌رخستنی میكانیزمه‌كانی داكۆكی له‌ مافی هاوڵاتیان).

له‌خوێندنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانه‌وه‌ گومانی ئه‌وه‌م لادروستبوو، كه‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌یان بۆیه‌ داناوه‌ تا ده‌رفه‌تی فه‌رمی بڕه‌خسێنن بۆ خۆیان، بۆئه‌وه‌ی كاتێك كه‌ خانه‌نشین بوون بتوانن به‌شداریبكه‌ن له‌ كۆڕ‌و چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داكۆكی له‌ مافی زیاتر بكه‌ن بۆ خۆیان.. ئه‌و پرسیاره‌ش هات به‌ خه‌یاڵمدا‌و ده‌موت: ئه‌ی بۆچی وه‌زیر‌و قایمقامه‌ خانه‌نشینكراوه‌كانیان له‌و مافانه‌ بێبه‌شكردووه‌‌و له‌سه‌ر ئه‌و ئاوازه‌ی خۆیان یاسای یه‌كێتییان پێ ڕه‌وا نه‌بینیون؟

ئه‌و گومانه‌ی سه‌ره‌وه‌شم كاتێك هه‌ڵه‌ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ناوبراو، راپۆرتی دارایی‌و چالاكییه‌كانی خۆی بڵاوبكاته‌وه‌، كه‌ بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت سه‌ه‌فكردنی داراییه‌كانیان‌و چالاكییه‌كان له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكن،‌و هه‌وڵیاننه‌داوه‌ بۆ دابچڕینی ئیمتیازات بۆ ئه‌ندامه‌كانییان، ئه‌وكات گومانه‌كه‌ی منیش به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ راستیدا تا ئێستا به‌رهه‌می توێژینه‌وه‌‌و كاروسیمیناری هۆشیاری یاسایی ئه‌و یه‌كێتییه‌م نه‌بینوه‌، به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ له‌ ئامانجه‌كاندا نوسیویانه‌، نه‌مبینیوه‌ فه‌رهه‌نگ‌و توێژینه‌وه‌‌و یاسایی‌و تایبه‌ت به‌ كاری په‌رله‌مانی بڵاوبكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ رووداوی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس‌و خوێندكار (سه‌رده‌شت عوسمان)یش هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌وانم نه‌بیست!

وتم با بزانم دارایی ئه‌م یه‌كێتییه‌ له‌ چی پێكدێت، بۆیه‌ سه‌یری په‌یڕه‌وی ناخۆییانم كرد، كه‌چی شتێكی زۆر سه‌یرم بینی، بینیم نوسراوه‌: دارایی ئه‌م یه‌كێتیه‌ پێكدێت له‌: ئابونه‌ی ئه‌ندامان، به‌خششی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم، خه‌ڵات‌و پیتاك، قازانجی چاپه‌مه‌نی.

جگه‌ له‌ به‌خششی حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌م یه‌كێتییه‌ خۆی یاسای بۆ خۆی داناوه‌ له‌ ساڵی 2006‌و هه‌ر خۆشی دارایی به‌خۆی ده‌دات، ئه‌وه‌تا له‌خاڵی دووه‌مدا نوسراوه‌ به‌خششی په‌رله‌مان... ئاخر چۆن ده‌بێت یاسا بۆ خۆت دابنێت‌و پاره‌ش به‌خۆت بده‌ت!!

ئاخر چۆن ده‌بێت، بۆ ماوه‌ی چوارساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان بیت، ئیتر دوای خانه‌نشینیش‌و تا مردن پێناسی (یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان) هه‌ڵبگریت‌و سوودمه‌ندبیت له‌ خێروبه‌ره‌كه‌تی ئه‌و یه‌كێتییه‌؟!

جگه‌ له‌وانه‌ش ئه‌ندامه‌ خانه‌نشینكراوه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه‌، له‌ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه‌ سوودمه‌ندن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان به‌ بازگه‌یه‌كدا تێپه‌ڕێت، راسته‌وخۆ پێناسی (یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان) ده‌رده‌هێنن‌و پاسه‌وانه‌كانیش ده‌ڵێن فه‌رموو گه‌وره‌م، چونكه‌ ئه‌و واده‌زانێ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌، هه‌روه‌ك چۆن كاتێك مامۆستایه‌ك له‌ بازگه‌یه‌ك داوای ناسنامه‌ی لێده‌كرێت، پێناسی (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان)ی نیشانده‌دات‌و پێی ده‌وترێت فه‌رموو مامۆستا.

بیرم له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ دراوسێكانه‌وه‌ وه‌رگیرابێت، بۆیه‌ له‌ ئینته‌رنێت گه‌رام بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌رب، ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانم دۆزیه‌وه‌، بینیم عه‌ره‌به‌كان یه‌كێتیكیان به‌و ناوه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی بریتی نین له‌ خانه‌نشینكراوه‌كان، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ فیعلی له‌ وڵاته‌كانی خۆیاندا ئه‌ندام په‌رله‌مانن، به‌هه‌موو وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان په‌رله‌مانێكیان دروستكردووه‌ بۆ تاوتوێی بابه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كان..

پێموایه‌ یه‌كێتی په‌رله‌منتارانی كوردستان دامه‌زاروه‌یه‌كی زیاده‌یه‌ له‌ كوردستاندا‌و هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نتقی‌و یاساییه‌‌و پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتییه‌ پیشییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌، ئه‌گه‌ر كارده‌كه‌ن بۆ یاسادانان، ئه‌وا په‌رله‌مانمان هه‌یه‌.

بۆ ده‌ربازبوون له‌و هه‌ڵه‌ مه‌نتقییه‌، پێشنیارده‌كه‌م ناوی یه‌كێتییه‌ بگۆڕدرێت بۆ: (یه‌كێتی په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كانی كوردستان). یان با په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر له‌بیری ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا نه‌بێت‌و مافی توێژه‌كانی دیكه‌شی بدات‌و كاربكات بۆ ده‌رچواندنی یاسای (یه‌كێتی وه‌زیرانی كوردستان، یه‌كێتی راوێژكارانی، یه‌كێتی قایمقامان، یه‌كێتی به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان، یه‌كێتی مدیر ناحیه‌كانی كوردستان...) ئیتر له‌سه‌ر ئاوازی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌رده‌وامبن‌و چه‌ندین یه‌كێتی دیكه‌ دروستبكه‌ن!!! تكایه‌ هه‌ر له‌بیری خۆتاندا مه‌بن‌و دوای ده‌رچواندنی یاسای ئه‌و یه‌كێتییانه‌ ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێلیشیان بۆ بكڕن، هه‌وره‌ك چۆن بۆخۆتانی به‌ حه‌ڵاڵ ده‌زانن بۆ توێژه‌كانی دیكه‌‌و خه‌ڵكی دیكه‌شی به‌حه‌ڵاڵ بزانن.



Hadi.ameen@gmail.com

السبت، 17 أبريل، 2010

قۆناغ‌و هه‌نگاوه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی


هادی ئه‌مین

توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ چه‌ند قۆناغ‌و هه‌نگاوێكدا ده‌ڕوات، ‹Steps of scientific research› وه‌ك:

قۆناغی یه‌كه‌م:
لایه‌نی تیۆری توێژینه‌وه‌ ‹Theoretical field›، كه‌ تێیدا ئاماده‌كاریده‌كرێت بۆ توێژینه‌وه‌كه‌‌و، پێكدێت له‌م هه‌نگاوانه‌:

1- دیاریكردنی بابه‌ت‌و كێشه‌ی توێژینه‌وه‌:
سه‌ره‌تای كار له‌ توێژینه‌وه‌دا بریتیه‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی بابه‌ت‌و كێشه‌یه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌، ‹The diagnosis of the subject or problem› بابه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستیش هه‌ر كێشه‌‌و دیارده‌یه‌كه‌ كه‌ گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری، سیاسی، ته‌ندروستی ... هه‌بێت، كه‌ توێژه‌ر یان دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ڵیده‌بژێرێت، بۆئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكات‌و زانیاری كۆبكاته‌وه‌ له‌سه‌ر لایه‌ن‌و هۆكار‌و ئه‌نجامه‌كانی تا به‌ ئاسانی‌و ڕاستی لێی تێبگات‌و بڕیار‌و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێت.

بابه‌ت‌و كێشه‌ی توێژینه‌وه‌ بریتیه‌ له‌: ‹هه‌ر پرسیار‌و هه‌ڵوێستێكی ئاڵۆز‌و نادیار، كه‌ ده‌مانه‌وێت زانیاری له‌سه‌ر كۆبكه‌ینه‌وه‌‌و لێی تێبگه‌ین. › بابه‌تی توێژینه‌وه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌یه‌ كه‌ زانیاریمان له‌ باره‌یانه‌وه‌ كه‌م‌و ئاڵۆزه‌، هه‌ربۆیه‌ بابه‌ته‌كه‌ ناڕوون دێته‌به‌رچاوو، ده‌مانه‌وێت به‌هۆی توێژینه‌وه‌وه‌ لێی تێبگه‌ین‌و دڵنیابین لێی، كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ش سنوری توێژینه‌وه‌كه‌ دیاریده‌كات.

2- پێداچونه‌وه‌ به‌ توێژینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌كانی پێشوو له‌و بابه‌ته‌دا:
بۆئه‌وه‌ی بابه‌تێك هه‌ڵبژێرین بۆ توێژینه‌وه‌ ده‌توانین سوود وه‌ربگرین له‌ ‹توێژینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌كانی پێشوو›، پێداچونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ پێشووه‌كان ‹Review previous studies› ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ پێشینه‌كان به‌ سووده‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ كات‌و مه‌یدانیتردا دووباره‌بكرێنه‌وه‌‌و ڕاده‌ی ڕاستی‌و گونجانیان بزانرێت‌و به‌راوردبكرێن، هه‌روه‌ها ئه‌م پێداچونه‌وه‌یه‌ش گرنگه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت گریمانه‌ی زانستی نوێ دابڕێژرێت، واته‌ پێویسته‌ گریمانه‌ی زانستی له‌ پاش پێداچوونه‌وه‌ به‌ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدراو دابنرێت.

3- دانانی گریمانه‌كان:
پاش دیاریكردنی كێشه‌ی توێژینه‌وه‌‌و پێداچونه‌وه‌ به‌ توێژینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌كان له‌ بواره‌كه‌دا، ده‌بێت گریمانه‌ ‹Hypotheses› له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ دابنرێت، گریمانه‌ی زانستیش ‹چاره‌سه‌ر‌و وه‌ڵامی كاتی توێژه‌ره‌، كه‌ دایده‌نێت به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تاقیبكاته‌وه‌و، توانای ڕاڤه‌كردنی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ ›، یان گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌: بریتیه‌ له‌ داڕشتنی وه‌ڵام بۆ جۆری په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕاوه‌كانی بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌، به‌ بوونی په‌یوه‌ندی‌و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵام‌و په‌یوه‌ندیانه‌ تاقینه‌كراونه‌ته‌وه‌‌و نه‌سه‌لمێنراون‌و زانیاری‌و داتایان له‌باره‌وه‌ كۆنه‌كراوه‌ته‌وه‌‌و، پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی زانستی‌و واقیعی، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی توێژینه‌وه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه‌كان ده‌كرێت ‹Test of Hypotheses›.

4- دیاریكردنی چه‌مك‌و زاراوه‌:
پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ورد‌و زانستی هه‌موو ئه‌و چه‌مك‌و زاراوانه‌ی كه‌ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ دیاریبكرێن، بۆئه‌وه‌ی سنور‌و به‌كارهێنانیان ڕون‌و ئاشكرابێت.

دیاریكردنی چه‌مك‌و زاراوه‌ په‌یوه‌سته‌كان ‹Diagnosis of concepts and terminologies› به‌كارهاتووه‌كانی نێو توێژینه‌وه‌كه‌ كارێكی زۆر بنه‌ڕه‌تی‌و گرنگه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش دوو سوودی گرنگی هه‌یه‌، یه‌كه‌م سوودیان بۆ توێژه‌ره‌ كه‌ سنوری توێژینه‌وه‌كه‌ی دیاریده‌كات‌و ڕۆشنایی كاركردنی پێده‌به‌خشێت، دووه‌م سوودیشی بۆ خوێنه‌ره‌ كه‌ به‌ وردی ئاشنای ده‌كات به‌ زاراوه‌‌و چه‌مكه‌كانی نێو توێژینه‌وه‌كه‌.

قۆناغی دووه‌م:
بواری مه‌یدانی توێژینه‌وه‌ ‹Pragmatical field› له‌م قۆناغه‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه‌كان ئه‌نجامده‌درێت ‹Test of Hypotheses›، به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌وه‌، كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ ژماره‌ییه‌كانیش ‹داتا› ئه‌نجامده‌درێت به‌هۆی ڕێگا جۆراوجۆره‌كانی زانیاری كۆكردنه‌وه‌وه‌।

واته‌ دوای دیاریكردن‌و داڕشتنی بابه‌ت‌و گریمانه‌‌و لایه‌نی تیۆری توێژینه‌وه‌، پێویستمان به‌ لایه‌نی پراكتیكی ده‌بێت بۆ سه‌لماندنی گریمانه‌كان، بۆئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات كردار‌و هه‌نگاوه‌ ئامارییه‌كان په‌یڕه‌ربكرێت، به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ زانستی ئامار.

له‌ توێژینه‌وه‌ی زانستیدا ڕێباز‌و ڕێگای زانستی جۆراوجۆر ده‌گیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی زانیاری: ورد‌و قوڵ‌و ڕاست له‌ باره‌ی بابه‌تی توێژینه‌وه‌ كۆبكرێته‌وه‌‌و، هۆكار‌و په‌یوه‌ندی‌و لایه‌نه‌ نه‌زانراوه‌كانی بدۆزێته‌وه‌، تا به‌هۆی شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ كۆكراوه‌كان بتوانرێت بابه‌ته‌كه‌ ڕونبكرێته‌وه‌‌و پێشنیار‌و ڕێگاچاره‌ی دروست له‌ باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش بكرێت.

بۆ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك ڕێبازی تایبه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كرێت ‹Methods›، میتۆد‌و ڕێبازی توێژینه‌وه‌ بریتیه‌ له‌و بنه‌ما‌و رێشوێنانه‌ی كه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ زانیاری ڕاست له‌ باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه‌، هه‌ر ڕێبازێكیش تایبه‌ته‌ به‌ شێوازێكی كۆكردنه‌وه‌‌و توێژینه‌وه‌، له‌ ڕێبازه‌كانیش وه‌ك:

ا- ڕێبازی توێژینه‌وه‌ی مێژووی:
‹به‌كاردێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ باره‌ی دیارده‌یه‌ك كه‌ له‌ ڕابردوودا ڕویداوه‌، به‌ ئامانجی شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی‌و، زانینی كاریگه‌ری ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌سه‌ر واقیع‌و ده‌رهێنانی په‌ند لێوه‌ی ›، سه‌رچاوه‌ی زانیاری كۆكردنه‌وه‌ش له‌ میتۆدی مێژوویدا بریتین له‌ ‹سه‌رچاوه‌ تۆماركراوه‌كان، ده‌نگییه‌ گوازراوه‌كان، ئاسه‌وار‌و كه‌له‌پور ...›

ب- ڕێبازی ڕووپێوی گشتی:
وه‌سفی دیارده‌یه‌ك ده‌كات، به‌كاردێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ باره‌ی سه‌رجه‌م لایه‌ن‌و سیفات‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و خاڵه‌ به‌هێز‌و لاوازه‌كانی دیارده‌یه‌كی واقیعی، وه‌ك سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان وایه‌।

ج- ڕێبازی توێژینه‌وه‌ی حاله‌:
به‌كاردێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دیارده‌یه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی ستونی‌و وردو گشتگیر।

د- ڕێبازی ئه‌زمونكردن:
نمونه‌ی توێژینه‌وه‌ ‹Sample› وه‌رده‌گرێت‌و به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، تا ڕاده‌ی كاریگه‌ری گۆڕاوی مه‌به‌ست له‌سه‌ر نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وێت، پاشان به‌راوردی ده‌كات به‌ نمونه‌یه‌ك كه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر।

بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك پێویست ده‌كات زانیاری وردو زۆر‌و واقیعی له‌ باره‌ی دیارده‌كه‌وه‌ كۆبكرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه‌كان ساغبكرێته‌وه‌، ئه‌میش به‌هۆی تێبینیكردن‌و كارلێكی بێلایه‌نانه‌ له‌گه‌ڵ دیارده‌كه‌دا، بۆئه‌وه‌ش دوو كاری گرنگ پێویسته‌ له‌ بواری مه‌یدانیدا:

1- دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری كۆكردنه‌وه‌‌و، نمونه‌ی توێژینه‌وه‌ ‹Sample›.
2- چۆنێتی گه‌شتن به‌ نمونه‌ی توێژینه‌وه‌‌و، ڕێگاو هۆكاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری.

1- دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری:
دوو جۆر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، ئه‌وانیش :

ا- سه‌رچاوه‌ ڕاسته‌وخۆكان ‹The primary Data›: واته‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاسته‌وخۆ له‌ مه‌یدانی واقیعی دیارده‌كانه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ش پێویستمان به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌‌و دانانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ ‹Sample›، كه‌ ڕاسته‌وخۆ زانیارییان لێوه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌، به‌هۆی ڕێگا جۆراوجۆره‌كانی زانیاری كۆكردنه‌وه‌وه‌.

ب- سه‌رچاوه‌ ناڕاسته‌وخۆكان ‹Secondary Data›: هه‌موو سه‌رچاوه‌كان جگه‌ له‌ مه‌یدان به‌ سه‌رچاوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ داده‌نرێت، وه‌ك: سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان، به‌ڵگه‌نامه‌ ڕه‌سمیه‌كان، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ پێشتر تۆماركراون له‌ لایه‌ن ده‌زگای تایبه‌ته‌وه‌، كه‌ توێژه‌ر سوودیان لێوه‌رده‌گرێت، وه‌ك ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ، كه‌ ناتوانین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ له‌و كه‌سانه‌ وه‌ربگرین كه‌ توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، به‌ڵكو ده‌بێت زانیارییه‌كان له‌ لایه‌نی په‌یوه‌نددار وه‌ربگرین، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییمان دیاریكرد، پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێگا‌و هۆكاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری دیاریبكه‌ین.

2- ڕێگاو هۆكاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ‹Methods for collecting information›:

دیاریكردنی ڕێگاو هۆكاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م واته‌ دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری كۆكردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی زانیاری كۆكردنه‌وه‌كانمان ڕاسته‌وخۆ‌و مه‌یدانی بوون، ئه‌وا ده‌توانین به‌ پێی پێویست‌و گونجان له‌گه‌ڵ بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ ڕێگاو هۆكاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵبژێرین وه‌ك: ‹بینین‌و تێبینیكردن، چاوپێكه‌وتن، فۆڕمی زانیاری كۆكردنه‌وه‌ ... ›، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی زانیاری كۆكردنه‌وه‌كه‌مان سه‌رچاوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ‹مێژووی، به‌ڵگه‌نامه‌ ڕه‌سمیه‌كان› بوو، ئه‌وا پێویستمان به‌و ڕێگایانه‌ نابێت، به‌ڵكو پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌ زانیارییه‌ كۆكراوه‌‌و تۆماركراوه‌كان وه‌ربگرین‌و پۆلێن‌و شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین.

قۆناغی سێیه‌م:
كاركردن له‌سه‌ر زانیارییه‌ كۆكراوه‌كان ‹Data Processing›، له‌م قۆناغه‌شدا زانستی ئامار ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت।

پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ ژماره‌ییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی لێیان تێبگه‌ین‌و ئه‌نجامیان لێوه‌وه‌ربگیرێت، پێویست ده‌كات زانیارییه‌كان پوختبكرێنه‌وه‌‌و پۆلێن‌و خشته‌به‌ندیبكرێن‌و، پاشان شیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان بكرێت تا ڕاده‌‌و جۆری په‌یوه‌ندیه‌كان بدۆزرێنه‌وه‌، ئه‌م كارانه‌ش به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ به‌ ئاسانی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كتێبه‌یه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌ چۆنێتی سوودوه‌رگرتن له‌ به‌رنامه‌ی ‹SPSS› بۆ كاركردن له‌سه‌ر زانیارییه‌ ژماره‌ییه‌كان، ئه‌م قۆناغه‌ش پێكدێت له‌ چه‌ند هه‌نگاوێك:

1- پێداچونه‌وه‌‌و پوختكردنی زانیارییه‌ كۆكراوه‌كان ‹Data Audit›:
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ مه‌یدانه‌وه‌‌و، پێشئه‌وه‌ی بچینه‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر‌و پێویستمان به‌وه‌یه‌، كه‌ پێداچوونه‌وه‌ بكه‌ین بۆ زانیارییه‌ كۆكراوه‌كان بۆئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ڕێكبخرێت‌و هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كان لابدرێت.

2- ناساندنی گۆڕاوه‌كان ‹Definition Variables›:
بۆئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی له‌ زانیارییه‌ كۆكراوه‌كان تێبگه‌ین‌و كاركردن له‌سه‌ریان ئاسان بێت پێویسته‌ گۆڕاوه‌كان بناسێنین به‌ به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ری، ناساندنیش واته‌ ته‌رمیزكردنی گۆڕاوه‌كان‌و ناساندنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان، به‌ پێی جۆری گۆڕاوه‌كان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ده‌ناسێنین به‌ به‌رنامه‌كه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ به‌شی سێیه‌می ئه‌م كتێبه‌دا به‌ ڕوونی هه‌یه‌.

3- دابه‌زاندنی داتاكان ‹Data Entry›:
ده‌بێت ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ هه‌ر هۆیه‌كی زانیاری كۆكردنه‌وه‌ كۆمانكردۆته‌وه‌، دایبه‌زێنین بۆ ناو كۆمپیوته‌ر

گرنگی‌و ئامانجی توێژینه‌وه‌ی زانستی:

هادی ئه‌مین

توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ندین كار‌و ئامانجی به‌سوود دابین ده‌كات، وه‌ك:
1- ئامانجی زانستی: هه‌وێن‌و كاری بنه‌ڕه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی بریتیه‌ له‌ ئاماركردن‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندی‌و خاڵه‌ به‌هێز‌و لاوازه‌كانی بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌.

واته‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنان‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاست‌و زۆر له‌ باره‌ی كێشه‌‌و بابه‌ته‌كانه‌وه‌، دۆزینه‌وه‌ی یاسا‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ دیارده‌كانیتره‌وه‌، به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌وه‌ پڕۆسه‌ی دیاریكردنی ورد‌و ڕاستی كێشه‌‌و چه‌مكه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ ئه‌و دیاركردنه‌ ورده‌ یاریمه‌تیده‌ره‌ بۆ ناسین‌و تێگه‌یشتن له‌ كێشه‌كه‌‌و به‌رچاو ڕۆشنی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پێشنیار‌و ڕێگاچاره‌ی زانستی له‌ باره‌ی كێشه‌كه‌وه‌، دور له‌ زیادڕه‌وی‌و كوتڕه‌وی‌و بانگه‌شه‌یی.

پڕۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ورد بۆ بابه‌ت‌و چه‌مك‌و زاراوه‌كان كارێكی بنه‌ڕه‌تی توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كانه‌، توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌سێت به‌ دیاریكردنی وردی ‹ئه‌وه‌ی هه‌یه‌›، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ پێناسه‌ی ده‌كات‌و ده‌یخاته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش به‌ سووده‌‌و ڕزگارمان ده‌كات له‌:

ا- تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌‌و ناڕوون‌و خورافی، كه‌ هه‌ندێك كه‌س‌و گروپ دروستیده‌كات به‌هۆی ئیدیعا‌و ناولێنان‌و ناوداتاشین بۆ بون‌و دیارده‌‌و بابه‌ته‌كان.
ب- ئه‌و پێناس‌و زانینه‌ ورده‌ ڕزگارمان ده‌كات له‌ زیادڕه‌وی‌و كورتڕه‌وی له‌ باسكردنی چه‌مك‌و دیارده‌‌و بوونه‌كاندا.
ج- به‌هۆی ئه‌و پێناس‌و دیاریكردنه‌ ورده‌ ده‌توانین ڕاستی دیارده‌كان بناسین‌و گرنگایه‌تی ‹ئه‌وله‌ویه‌ت›ـی پێویستی‌و دیارده‌‌و كێشه‌كان بدۆزینه‌وه‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ریان.

ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی دیاریكردنی ورد نه‌كرێت بۆ كێشه‌یه‌ك یان بابه‌تێك به‌هۆی توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌، ئه‌وا ناتوانین دیارده‌كه‌ بناسین‌و لبێی تێبگه‌ین، چ جای ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ باره‌یه‌وه‌ بده‌ین‌و چاره‌سه‌ری بۆ دابنێین.
د- هه‌روه‌ها ئه‌و پێناس‌و دیاریكردنه‌ ورده‌ ڕزگارمان ده‌كات له‌ گشتاندن‌و تێگه‌یشتنی تیۆری‌و نه‌گۆڕ‌و چه‌قبه‌ستوو بۆ دیارده‌‌و بابه‌ته‌كان.

2- ڕاڤه‌كردن: به‌هۆی توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ ده‌توانرێت كێشه‌‌و ڕووداوه‌كان‌و هۆكاره‌كانیان ڕونبكرێته‌وه‌‌و، ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌رو ڕونكردنه‌وه‌ بانگه‌شه‌یی‌و بینینی‌و هه‌ستیه‌كانه‌وه‌یه‌، به‌ڵكو ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك توانای ناسینی وردی كێشه‌‌و بابه‌ته‌كان‌و ڕاڤه‌كردنی هۆكاره‌كان‌و په‌یوه‌سته‌كانی دیارده‌كه‌ی هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌‌و بێلایه‌نیانه‌.

3- پێشبینیكردن: یه‌كێك له‌ كاره‌ گرنگه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بریتیه‌ له‌ پێشبینیكردنی ڕووداوه‌كان‌و، خۆپارێزی‌و خۆلادان له‌‌و كێشانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا بێنه‌ئاراوه‌.

توێژینه‌وه‌كان‌و ‹زانسته‌كان هاوبه‌شن له‌وه‌دا، كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆری په‌یوه‌ندی نێوان دیارده‌‌و گۆڕاِوه‌كان، تا بگه‌نه‌ بیردۆزه‌‌و یاسای كاری نێوان دیارده‌كان‌و، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنی گۆڕاوه‌كان‌و، پێشبینی بۆ ئاینده‌، واته‌ زانینی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنێكی دیاریكراو بێته‌ پێشه‌وه‌ چی ڕووده‌دات ›.

4- ئامانجی كرداری: هه‌وڵدان بۆ خستنه‌ڕووی ڕاسپارده‌‌و پێشنیار به‌ مه‌به‌ستی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یان خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا، یان ڕێكخستنی بوارێك، یان پلاندانان بۆ په‌ره‌پێدان‌و باشتركردنی گۆڕاوه‌كانی واقیع.

پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌نده‌ به‌ ڕاده‌ی گرنگیدانی به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی، وڵاتانی پێشكه‌وتوو بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ هاندان‌و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ڵام له‌ كوردستاندا سه‌ره‌ڕای زۆری كێشه‌كان، كه‌چی تا ئێستا گرنگییه‌كی زۆر نه‌دراوه‌ به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و، بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخاننه‌كراوه‌‌و ڕانه‌گه‌یندراوه‌، هێشتا ژماره‌ی توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان زۆر كه‌مه‌ به‌راورد به‌ ژماره‌ی كتێبه‌ ئه‌ده‌بی‌و شیعریه‌كان!؟

بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو دیارده‌‌و بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردی، بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان كێشه‌كانی چاره‌سه‌ربێت‌و له‌ ژیاندا پێشبكه‌وێت ده‌شێت گرنگی ته‌واو بدرێت به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی.

بۆئه‌وی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان چاره‌سه‌ربێت، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ بیانناسین به‌ وردی‌و پاشان هه‌نگا‌وبه‌هه‌نگا‌و گۆڕانیان تێدابكه‌ین‌و به‌ ئاڕاسته‌ی به‌ره‌و باشتر بیانبه‌ین، بۆئه‌وه‌ش پێویستمان به‌ هه‌وڵدانی به‌رده‌وام‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه‌، واته‌ گرنگترین كار پێویستمان به‌ پڕۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ورده‌ بۆ حاڵه‌ته‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كرێت.

توێژینه‌وه‌ی زانستی

هادی ئه‌مین

توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكهاتووه‌ له‌ دوو وشه‌ی: توێژینه‌وه‌، زانستی، وشه‌ی توێژینه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ ‹پشكنین، پرسیاركردن، داواكردنی ڕونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی بابه‌تێكه‌وه‌ كه‌ گرنگی تایبه‌تی هه‌بێت به‌لای توێژه‌رانه‌وه‌، وشه‌ی زانستی واته‌ مه‌عریفه‌ی باوه‌ڕپێكراوو گشتگیر له‌ باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه‌‌و، ڕونكردنه‌وه‌ی لایه‌ن‌و بنه‌ما‌و په‌یوه‌سته‌كانی ›، هه‌روه‌ها وشه‌ی توێژینه‌وه‌ واتایتری هه‌یه‌، وه‌ك: ‹پشكنینی ورد‌و به‌مه‌به‌ستی زانینی هه‌موو ورده‌كارییه‌كان ›.

بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستیش ‹Scientific Research› پێناسه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه‌، وه‌ك: ‹توێژینه‌وه‌ی زانستی بریتیه‌ له‌ پشكنێكی ڕێكوپێك، ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی بابه‌ته‌كان‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ڕاستكردنه‌وه‌ یان په‌ره‌پێدانی واقیع ›، یان ‹توێژینه‌وه‌ی زانستی بریتیه‌ له‌ هه‌وڵدانێكی ورد‌و ئامانجدار‌و ڕێكوپێك، ده‌گه‌ڕێت به‌ دوای زانیاری ڕاست، به‌هۆی به‌كارهێنانی ڕێباز‌و میتۆدی زانستی، به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ›

الجمعة، 16 أبريل، 2010

لاوازی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن‌و به‌رده‌وامی كاروانی ته‌نكه‌ره‌نه‌وته‌كانی باشماخ

هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسۆنی كوردستان، كه‌ رێژه‌كی باشی په‌رله‌مانی كوردستان پێكده‌هێنن، له‌ چه‌ند بوارێك جێگای ده‌ست‌و هه‌وڵیان دیاره‌، به‌ڵام له‌هه‌ندێك پرس‌و بابه‌تی دیكه‌دا ته‌نها رۆڵی راگه‌یاندن ده‌بینن.

راسته‌ كاركردن قورسه‌ له‌م وڵاته‌دا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ته‌مووزی 2009ه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن تیادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته‌ بیانوو بۆ كه‌مته‌رخه‌میی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێك پرس.

بێگومان خه‌ڵكی زیاتر چاوی له‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنه‌ وه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه‌، خوازیارن ئۆپۆزسیۆن كاربكه‌ن بۆ زیاتر به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك، هه‌روه‌ك سوێندیان خواردووه‌.

ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ میدیاكان به‌وێنه‌ی ڤیدیۆیی به‌ڵگه‌داره‌وه‌ ئاماژه‌ده‌كه‌ن به‌ رۆشتنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و سنوره‌كانی ده‌ره‌وه‌، له‌رێگه‌ی كاروانه‌ ته‌نكه‌ره‌وه‌.

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاروانی ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌كان، لاوازی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كه‌وێت‌و ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر دڵی هاوڵاتیان كه‌ به‌ به‌رچاوییانه‌وه‌ موڵكه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێ بێئه‌وه‌ی فلسێك لێی سوودمه‌ندبن.

هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن له‌ میدیاكانه‌وه‌ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و پرسه‌، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن له‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانمان پرسییوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵاممان ناداته‌وه‌!

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن "تائێستا وه‌ك لای ئێمه‌ی هاوڵاتی دیاره‌" كاركردنیان بۆ ئاشكراكردنی كاروانی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان له‌ چوارچێوه‌ی دیواره‌كانی په‌رله‌مان نه‌ترازاندووه‌، كه‌ به‌راستی ئه‌وه‌ش نه‌شیاوه‌ بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی كوردستان، كه‌ پێویستی به‌ هه‌ڵوێستی جدیی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی پرسدا، نه‌ك هه‌ڵوێستی به‌هێز، به‌ڵكو هه‌ڵوێستێك كه‌ پرسه‌كان یه‌كلابكاته‌وه‌.

بۆنموونه‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ راگرتن‌و ئاشكراكردنی كاروانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌توانن له‌گه‌ڵ شه‌قام‌و جه‌ماوه‌ر خۆپیشاندانی به‌رفراوان‌و مانگرتن رابگه‌یه‌نن، یان ده‌توانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك "یان
هه‌ر خۆیان كه‌ حه‌سانه‌یان هه‌یه‌" مانبگرن له‌سه‌ر رێڕه‌وی كاروانه‌ ته‌نكه‌ركان‌و پێشگریان لێبكه‌ن‌و رێگه‌نه‌ده‌ن، مانگرتن نه‌شكێنن تا پرسه‌كه‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌.

ده‌پرسم هه‌ڵوێستی لاوازی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه‌ تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و تاكه‌ی به‌ به‌رچاومانه‌وه‌ كاروانی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان نه‌وتی خه‌ڵكی ده‌به‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئایا هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێست لاوازییه‌ هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن ساوایه‌، ئایا ئه‌م بیانووه‌ ره‌وایه‌، ده‌ترسم 19 ساڵ بورترێت ئۆپۆزسیۆن ساوایه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وترا.

جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌یه‌كێك له‌ راپۆرته‌كاندا خوێندمه‌وه‌ كه‌ وه‌زیری سامانه‌ سورشتییه‌كان به‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنی وتووه‌، (ئاگام له‌ كاروانی تانكه‌ره‌ نه‌وتی سنوری سلێمانی نییه‌) هه‌روه‌ها به‌ په‌رله‌مانتارانی وتوه‌ فه‌رموون بڕۆن كه‌شفی بكه‌ن منیش زانیارییم نییه‌ له‌باریه‌وه‌.

له‌كۆتادا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌خۆشكه‌وت، ده‌یبه‌ن بۆ لای پزیشك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كه‌ خۆی نه‌خۆش‌و نه‌توانا بوو، ئه‌وا مرۆڤه‌كه‌ بێهواده‌بێت، خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌شمان خه‌ریكه‌ وای به‌سه‌ردێت، خه‌ڵكی ده‌زانێ نادادی هه‌یه‌‌و ده‌نگی داوه‌ته‌ په‌رله‌مانتاره‌كان تا له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ دادپه‌روه‌ری‌و داكۆكی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان ببه‌نه‌وه‌ به‌ راگه‌یاندن‌و به‌ خه‌ڵكی بڵێن نادادی هه‌یه‌، ئیتر خه‌ڵكی بێهیواده‌بن.
Hadi.ameen@gmail.com
http://hadiameen.blogspot.com

لاوازی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن‌و به‌رده‌وامی كاروانی ته‌نكه‌ره‌نه‌وته‌كانی باشماخ

هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسۆنی كوردستان، كه‌ رێژه‌كی باشی په‌رله‌مانی كوردستان پێكده‌هێنن، له‌ چه‌ند بوارێك جێگای ده‌ست‌و هه‌وڵیان دیاره‌، به‌ڵام له‌هه‌ندێك پرس‌و بابه‌تی دیكه‌دا ته‌نها رۆڵی راگه‌یاندن ده‌بینن.

راسته‌ كاركردن قورسه‌ له‌م وڵاته‌دا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ته‌مووزی 2009ه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن تیادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته‌ بیانوو بۆ كه‌مته‌رخه‌میی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێك پرس.

بێگومان خه‌ڵكی زیاتر چاوی له‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنه‌ وه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه‌، خوازیارن ئۆپۆزسیۆن كاربكه‌ن بۆ زیاتر به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك، هه‌روه‌ك سوێندیان خواردووه‌.

ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ میدیاكان به‌وێنه‌ی ڤیدیۆیی به‌ڵگه‌داره‌وه‌ ئاماژه‌ده‌كه‌ن به‌ رۆشتنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و سنوره‌كانی ده‌ره‌وه‌، له‌رێگه‌ی كاروانه‌ ته‌نكه‌ره‌وه‌.

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاروانی ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌كان، لاوازی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كه‌وێت‌و ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر دڵی هاوڵاتیان كه‌ به‌ به‌رچاوییانه‌وه‌ موڵكه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێ بێئه‌وه‌ی فلسێك لێی سوودمه‌ندبن.

هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن له‌ میدیاكانه‌وه‌ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و پرسه‌، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن له‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانمان پرسییوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵاممان ناداته‌وه‌!

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن "تائێستا وه‌ك لای ئێمه‌ی هاوڵاتی دیاره‌" كاركردنیان بۆ ئاشكراكردنی كاروانی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان له‌ چوارچێوه‌ی دیواره‌كانی په‌رله‌مان نه‌ترازاندووه‌، كه‌ به‌راستی ئه‌وه‌ش نه‌شیاوه‌ بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی كوردستان، كه‌ پێویستی به‌ هه‌ڵوێستی جدیی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی پرسدا، نه‌ك هه‌ڵوێستی به‌هێز، به‌ڵكو هه‌ڵوێستێك كه‌ پرسه‌كان یه‌كلابكاته‌وه‌.

بۆنموونه‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ راگرتن‌و ئاشكراكردنی كاروانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌توانن له‌گه‌ڵ شه‌قام‌و جه‌ماوه‌ر خۆپیشاندانی به‌رفراوان‌و مانگرتن رابگه‌یه‌نن، یان ده‌توانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك "یان
هه‌ر خۆیان كه‌ حه‌سانه‌یان هه‌یه‌" مانبگرن له‌سه‌ر رێڕه‌وی كاروانه‌ ته‌نكه‌ركان‌و پێشگریان لێبكه‌ن‌و رێگه‌نه‌ده‌ن، مانگرتن نه‌شكێنن تا پرسه‌كه‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌.

ده‌پرسم هه‌ڵوێستی لاوازی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه‌ تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و تاكه‌ی به‌ به‌رچاومانه‌وه‌ كاروانی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان نه‌وتی خه‌ڵكی ده‌به‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئایا هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێست لاوازییه‌ هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن ساوایه‌، ئایا ئه‌م بیانووه‌ ره‌وایه‌، ده‌ترسم 19 ساڵ بورترێت ئۆپۆزسیۆن ساوایه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وترا.

جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌یه‌كێك له‌ راپۆرته‌كاندا خوێندمه‌وه‌ كه‌ وه‌زیری سامانه‌ سورشتییه‌كان به‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنی وتووه‌، (ئاگام له‌ كاروانی تانكه‌ره‌ نه‌وتی سنوری سلێمانی نییه‌) هه‌روه‌ها به‌ په‌رله‌مانتارانی وتوه‌ فه‌رموون بڕۆن كه‌شفی بكه‌ن منیش زانیارییم نییه‌ له‌باریه‌وه‌.

له‌كۆتادا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌خۆشكه‌وت، ده‌یبه‌ن بۆ لای پزیشك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كه‌ خۆی نه‌خۆش‌و نه‌توانا بوو، ئه‌وا مرۆڤه‌كه‌ بێهواده‌بێت، خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌شمان خه‌ریكه‌ وای به‌سه‌ردێت، خه‌ڵكی ده‌زانێ نادادی هه‌یه‌‌و ده‌نگی داوه‌ته‌ په‌رله‌مانتاره‌كان تا له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ دادپه‌روه‌ری‌و داكۆكی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان ببه‌نه‌وه‌ به‌ راگه‌یاندن‌و به‌ خه‌ڵكی بڵێن نادادی هه‌یه‌، ئیتر خه‌ڵكی بێهیواده‌بن.
Hadi.ameen@gmail.com
http://hadiameen.blogspot.com

الخميس، 15 أبريل، 2010

چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد، هۆكارێك بۆ پاراستن‌و ئاسووده‌كردنی ده‌روونی تاك‌و كۆمه‌ڵ





هادی ئه‌مین
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ چه‌ندین قۆناغی سه‌ختداتێپه‌ڕیووه‌، چه‌ندین سته‌م‌و كاره‌ساتی به‌سه‌رداهاتووه‌ وه‌ك: ره‌شبگری‌و ره‌شه‌كوژی‌و كیمیابارن‌و ئه‌نفالكردن‌و ئابلۆقه‌دان‌وهه‌ژاركه‌وتن.. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ زۆرجار میدیاكانیش هه‌واڵی ناخۆش‌ووێنه‌ی شه‌ڕكوشتارو خوێن بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ كاریگه‌ریخراپیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌روونی تاك‌و كێشه‌ی ده‌روونی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیدروستده‌كه‌ن.

بێگومان ته‌ندروستی ده‌روونی زامنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروسته‌‌و (هاوسه‌نگی‌و ته‌واوكاری ده‌رونی‌و جه‌سته‌یی له‌نێوان تواناكانی تاكدروستده‌كات‌و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تاكه‌كه‌س خودی خۆی قبوڵــبكات‌وكۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌و قبوڵــبكات، به‌وه‌ش ره‌زامه‌ندی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆدروستده‌بێت)(1)، بۆیه‌ كارێكی زه‌رورییه‌ بۆ ئێستای كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌گرنگیبدرێت به‌ ته‌ندروستی ده‌رونی‌و خۆپاراستن له‌ كێشه‌یه‌ده‌روونییه‌كان‌و چاره‌سه‌كردنیان.

كێشه‌ ده‌وونیییه‌كان بریتین له‌ تێكچوونی عه‌قڵی‌‌و سلوكی‌، هۆكارنبۆئه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك كه‌سێكی‌ ئاسایی‌ ره‌فتارنه‌كات. له‌وانه‌ش وه‌ك: فشاری‌ ده‌روونی‌، دوودڵی، خه‌مۆكی‌، سه‌رع، شه‌قیقه‌، شیزۆفرینیا،شڵه‌ژان، شۆك، ره‌شبینی‌و بێهیوابوون‌و گۆشه‌گیری‌و نامۆبوون‌وتێكه‌ڵنه‌بون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی، لاوازبوونی كه‌سێتی.

به‌پێی هه‌ندێك ئامار له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا رێژه‌ی توشبوون به‌ كێشه‌ده‌رونییه‌كان رووله‌زیادبوونه‌، به‌ڵام زۆرجار كێشه‌ ده‌روونیه‌كان به‌شاراوه‌ی‌ ده‌هێڵدرێنه‌وه‌‌و سه‌ردانی پسپۆری ده‌روونی ناكرێت،له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كێشه‌ی ده‌روونی به‌ عه‌یبه‌ ده‌زانن‌و گرفتارانیده‌روونی به‌ نه‌خۆش نازانن، له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پسپۆری ده‌رونیبكه‌ن، په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر نوشته‌‌و فاڵگرتنه‌وه‌‌و جادوو، بۆیه‌ده‌توانین بڵێن كێشه‌مان هه‌یه‌ له‌ رۆشنبیری ده‌رونی‌و بواره‌خوارفییه‌كان بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیان داگیركردووه‌. بۆ زیاترروونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بواره‌ به‌نیازم له‌ وتارێكی دیكه‌دا كاریگه‌ریخوارفه‌ روونبكه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر باری ده‌روونی تاك‌و كۆمه‌ڵگاكه‌مان.

من لێره‌دا چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد پێشنیازده‌كه‌م وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌ ده‌روونیه‌كان.

چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد:
چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد، په‌یوه‌سته‌ به‌ چه‌مكی (كاتی ئازاد)ـه‌وه‌ (Free Time)، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ كاتی ئازاددا بوارده‌ره‌خسێت بۆئه‌نجامدانیان، هه‌ندێك له‌ زانایان ناویده‌به‌ن به‌ چالاكییه‌كانینوێبوونه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌رزشی ده‌روونییه‌‌و رۆڵده‌بینن له‌نوێكردنه‌وه‌ی توانا ده‌روونی‌و جه‌سته‌ییه‌كان‌و كاریگه‌ری هه‌یه‌له‌سه‌ر خاڵیكردنه‌وه‌ی خه‌م‌و په‌ژاره‌و فشاره‌ ده‌روونیه‌كان.


كاتی ئازاد:
كاتی ئازاد، بریتییه‌ له‌و ئه‌ندازه‌ خوله‌ك‌و كاتژمێرانه‌ی كه‌ مرۆڤتیادا كارناكات بۆ دابینكردنی پێداویسته‌ زه‌روره‌كانی ژیانی‌وپابه‌ندبوونی تێدانییه‌، به‌ویستی خۆی به‌كاریده‌هێنێت له‌ چالاكیجۆراوجۆردا. هه‌ندێك له‌زانایانی كۆمه‌ڵناسی كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ (كاتی ئازاد كاتێك دێته‌دی كه‌ تاكه‌كه‌س پێداویستیه‌ زه‌روره‌كانی ژیانیدابینكردبێت)(2). هه‌روه‌ها له‌فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی كۆمه‌ڵناسیداسه‌باره‌ت به‌ كاتی ئازاد نوسراوه‌: (كاتێكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كاتی كاركردن،تاكه‌كه‌س به‌كاریدێنێت له‌كردنی چالاكی په‌سه‌ندكراوی خۆیدا‌وڕه‌زامه‌ندی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ دێنێته‌دی‌و دوریــده‌خاته‌وه‌ له‌فشار‌وپابه‌ندییه‌ ڕۆژانه‌ییه‌كان‌و، تواناكانی نوێده‌كاته‌وه‌)(3).


كورته‌ی مێژووی:
له‌سه‌ره‌تای ژیاندا مرۆڤ زیاتر سه‌رقاڵی كاركردن بووه‌، بۆبه‌ده‌ستهێنانی پێداویستیه‌كانی ژیان، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قورسیه‌كانیسروشتدا، بۆیه‌ كاتی ئازادیان كه‌مبووه‌، ته‌نها به‌شی ئه‌وه‌ی كردوه‌ كه‌كه‌مێك بحه‌سێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵــئه‌وه‌شدا مرۆڤی كۆمه‌ڵه‌سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌ندجۆرێك چالاكی پشودان‌و نوێبوونه‌وه‌یان كردووه‌، كه‌تێكه‌ڵبووه‌ له‌گه‌ڵ په‌یداكردنی بژێویدا، وه‌ك: ڕاوكردن، پاشانشێوازه‌كانی كاری هونه‌ری ده‌ستی گه‌شه‌یانكرد، وه‌ك: هه‌ڵكۆڵین‌وڕه‌نگكردن له‌سه‌ر به‌رد، پاشان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ژیان‌و هاتنه‌ئارایئامێره‌كان، مرۆڤ كاتی ئازادی زیاتربوو له‌چالاكی جۆراوجۆردابه‌كاریهێناوه‌.


لای میسرییه‌ كۆنه‌كان نیگار‌و نه‌خشه‌ هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی سه‌ر دیواریئه‌هرامه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌چۆنێتی به‌سه‌ربردنی كاتی ئازادیان،له‌وێنه‌كانه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌وان ئامێری موسیقیان ناسیوه‌‌و چێژیانلێوه‌رگرتووه‌، سه‌مایان هه‌بووه‌، ڕاویانكردووه‌. له‌یونانی كۆندا وایانداده‌نا كه‌ به‌كارهێنانی ژیرانه‌ی كاتی ئازاد پێویستیه‌كی زه‌روریژیانه‌، مۆسیقا‌و وه‌رزشیان كردووه‌، چه‌ندین یاریان هه‌بووه‌ وه‌ك یاریته‌موس‌و ئۆلۆمپی. چینیه‌ كۆنه‌كان باخچه‌ی تایبه‌ت‌و ڕێكوپێكیانهه‌بووه‌، چالاكی جه‌سته‌ییان هه‌بووه‌، وه‌ك: تیرهاویشتن، هونه‌ری كۆنخفوبۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی‌و به‌رگری له‌خوود، هه‌روه‌ها هندییه‌ كۆنه‌كانچه‌ندین ئامێری مۆسیقیان ناسیوه‌، هه‌روه‌ها له‌شارستانی بابلیدا باخچه‌یهونه‌ری‌و ئه‌ندازه‌یی نایابیان هه‌بووه‌‌و گوڵی جوانیان بووه‌، وه‌ك: باخچه‌ی بابل كه‌ داده‌نرێت به‌ یه‌كێك له‌سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جیهان،هه‌روه‌ها ئامێری مۆسیقیان هه‌بووه‌ وه‌ك قیساره‌ی سۆمه‌ری.(4)

له‌كۆمه‌ڵگه‌ كۆنه‌كاندا چالاكی نوێبوونه‌وه‌‌و پشوودان تایبه‌تبووه‌ به‌كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند‌و ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنیزانست‌و پیشه‌سازی، گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی ڕوویدا‌و ئامێر جێگه‌ی زۆرله‌كاره‌كانی گرته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك به‌كارهێنانی كاتله‌ چالاكی نوێبوونه‌وه‌دا له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه‌ له‌وڵاتانیئه‌وروپی‌و ئه‌مریكیدا سه‌ریهه‌ڵدا.

پۆلێنی چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد:
چالاكییه‌كانی كاتی ئازادیش زۆر‌و جۆراوجۆرن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ زانایانیكۆمه‌ڵناسی پۆلێنیده‌كه‌ن بۆ شه‌ش ئاست، كه‌ ئه‌مانه‌ن (5):


1- چالاكی داهێنه‌رانه‌، كه‌ ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ تاكه‌كه‌س به‌ته‌واویكارلێكبكات له‌چالاكییه‌كه‌دا، وه‌ك، دروستكردن‌و داهێنانی شێواز‌ودیزاینی نوێ، چالاكی زانستی‌و داهێنان‌و نوسین..

2- چالاكی ئیجابی، له‌مــجۆره‌دا تاكه‌كه‌س به‌شداری كارای هه‌یه‌ له‌چالاكییه‌كه‌دا، وه‌ك: به‌شداری له‌یاری‌و وه‌رزش‌و پێشیڕكێی جۆراوجۆر،شانۆگه‌ری‌و كاری نواندن، كاركردن له‌ باخ‌و ژینگه‌دا، گه‌شتكردن،ڕاوكردن، كاری ده‌ستی..

3- چالاكی ویژدانی، له‌مــجۆره‌دا تاكه‌كه‌س له‌ رووی ویژدانییه‌وه‌كارلێكده‌كات له‌ چالاكییه‌كه‌دا، وه‌ك: چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كان،وێنه‌كێشان‌و مۆسیقا‌و گوێلێگرتن لێی‌و نه‌حتكردن‌و سه‌ردانی پێشه‌نگاكان،سه‌ردانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان..

4- چالاكی پاسیڤ، چالاكییه‌كه‌دا وه‌ك: به‌فیڕۆدانی كات به‌ سه‌یركردنی هه‌ندێك فیلم‌و قسه‌كردنی بێسوود..

5- چالاكی زیانبه‌خش بۆ تاكه‌كه‌س، وه‌ك: به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان‌و مه‌شروباتی كحولی، كردنی كاری ناپه‌روه‌رده‌یی، قوماركردن..

6- چالاكی زیانبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه‌، وه‌ك: به‌شداریكردن له‌كار‌و چالاكیگروپه‌ توندڕه‌وه‌كان‌و چالاكی ده‌مارگیری ئاینی‌و مه‌زهه‌بی‌و تایفی...

رۆڵی چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد له‌ ته‌ندروستی ده‌ورنییدا:
چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد چه‌ندین كاریگه‌ری ئیجابی دروستده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌روونی تاكه‌كه‌س، له‌ونه‌ش وه‌ك:

1- (چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد) تواناكانی مرۆڤ نوێده‌كاته‌وه‌‌وحه‌وانه‌‌و پشوودان به‌دیدێنێت، دژی مه‌له‌ل‌و ڕۆتینی ژیانه‌ ئیستیرخا‌وخاوبوونه‌وه‌‌و ئارامی ده‌روونی دروستده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌یچالاكییه‌كانی كاتی ئازاد ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ بۆیه‌ چێژ‌وخۆشی بۆده‌روونی مرۆڤ ده‌سته‌به‌رده‌كات، دوریــده‌خاته‌وه‌ له‌گرژی‌و خه‌م‌وپه‌ژار‌و قورساییه‌كانی ژیان. تواناكانی مرۆڤ زیاد‌و نوێده‌كاته‌وه‌‌وهاوسه‌نگیده‌كات، ده‌بێته‌هۆی خاڵیكردنه‌وه‌‌و به‌هۆیانه‌وه‌ مرۆڤ به‌ئاسانی كۆنتڕۆڵی زیاده‌ وزره‌‌و هه‌ڵچوونه‌كانی ده‌كات.

چالاكییه‌كان ده‌بێته‌هۆی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان هێزه‌جۆراوجۆره‌كانی جه‌سته‌‌و ده‌روونی تاكه‌كه‌سدا، ده‌بێته‌هۆی هه‌ناسه‌دانیده‌روونی‌و خاڵیكردنه‌وه‌ی ئه‌و غه‌ریزانه‌ی كه‌ به‌هۆی سیسته‌میكۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دانی نه‌بووه‌.

2- به‌شداریكردنی مرۆڤ له‌ چالاكییه‌كاندا ده‌بێته‌هۆی ڕێگه‌خۆشكردن بۆده‌ربڕین‌و گوزاره‌كردنی سه‌ربه‌ستانه‌ له‌خود‌و به‌هێزبونی هه‌ستیمتمانه‌به‌خۆبوون‌و بیركردنه‌وه‌ی ئیجابیمان بۆ دروستده‌كات سه‌باره‌ت به‌ژیان، هه‌ستی بێزاربوون‌و ره‌شبینی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌‌و هیواده‌بخشێته‌مرۆڤ.

جگه‌له‌وه‌ش چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد هه‌ستی چه‌مكی (خودی ئیجابی) له‌مرۆڤدا قوڵده‌كاته‌وه‌، به‌وه‌ش كه‌سێتی مرۆڤ گه‌شه‌ده‌كات، چونكه‌كه‌سێتی ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ كاركردنه‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ستیشه‌به‌ چالاكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه‌.

چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد، مرۆڤ نوێده‌كاته‌وه‌‌و نزیكیده‌كاته‌وه‌ له‌دنیای منداڵی، ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ین له‌ ژیانی منداڵ ده‌بینین به‌رده‌وامسه‌رقاڵی یاری‌و خه‌نده‌‌و پێكه‌نینه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ به‌رده‌وامگه‌شاوه‌‌و خۆشیــبه‌خش بێت، كه‌ هه‌ندێك وایداده‌نێن مناڵ فریشه‌ی ماڵه‌،هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ له‌كاتی منداڵیدابه‌رده‌وام به‌ویستیخۆی سه‌رقاڵی یاریكردن‌و چالاكییه‌ خۆشه‌، به‌ڵامورده‌ورده‌ به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی به‌ ژیانی كۆمه‌ڵ پابه‌ندی زیادده‌بێت‌ودوورده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ جیهانی یاری‌و چالاكی.

3- ئه‌ركی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی:


هه‌ندێك له‌چالاكیه‌كانی كاتی ئازاد هه‌ستی نامۆبوون‌و گۆشه‌گیریده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌‌و هه‌ستی ئه‌ندامێتی بۆ كۆمه‌ڵ به‌هێزده‌كات، وا ده‌كاتكه‌ تاكه‌كه‌س قبوڵی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دروستبێت. هه‌ندێك له‌ چالاكییه‌كانیكاتی ئازاد گیانی هاوڕێیه‌تی به‌هێزده‌كات، فرسه‌تی ناسین‌ولێكنزیكبوونه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت‌و بۆ دروستكردنی هاوڕێیه‌تی نوێ، ئه‌مه‌شزۆر به‌سووده‌ بۆ ده‌روونی تاك، چونكه‌ به‌هۆی سه‌رقاڵی ژیان‌و ئاڵۆزیكۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌ندێك توشی گۆشه‌گیری ده‌بن.

جگه‌له‌وانه‌ی ئاماژه‌مانپێدا چالاكی كاتی ئازاد چه‌ندین سوودیان هه‌یه‌هه‌ندێكیان وه‌ك وه‌رزشكردن ده‌بێته‌هۆی رێكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن‌وله‌شساغی‌و خابونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان‌و رێكخستنی هه‌ناسه‌دان‌وئارابموونه‌وه‌‌و متمانه‌به‌خۆبوون.

هه‌موو ئه‌و كاریگه‌رییه‌ ئیجابیانه‌ی چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد، خۆیله‌خۆیاندا توانای به‌رگری له‌ دژی كێشه‌ ده‌رونییه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌،جگه‌له‌وه‌ش ده‌بنه‌ چاره‌سه‌ری زۆرێك له‌ كێشه‌ ده‌رونییه‌كان‌و پسپۆرانیده‌رونی وه‌ك وه‌رزش‌و چاره‌سه‌ری ده‌رونی پێشنیازی ده‌كه‌ن.

كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ چالاكی كاتی ئازاد:
هه‌روه‌ك چۆن ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌بواری ده‌روونی هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌وه‌ش باسبكه‌ین كه‌ له‌ بواریچالاكییه‌كانی كاتی ئازادیشدا كێشه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌یه‌، كه‌ لێره‌دائاماژه‌ به‌هه‌ندێكیان ده‌كه‌م:

1- یه‌كێك له‌ كێشه‌كانمان ئه‌و بۆچوونه‌ بڵاوه‌یه‌ كه‌ پێیـوایه‌ گرنگئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بژی. كه‌ خۆی له‌ راستیدا گرنگ ژیان نییه‌، به‌ڵكۆچۆنێتی ژیان گرنگه‌، چۆنێتی ژیانیش په‌یوسته‌ به‌ بیركردنه‌وه‌‌وچالاكییه‌ جۆربه‌جۆره‌كانمان بۆیه‌ كێشه‌یه‌كمان هه‌یه‌ له‌ روانیین بۆژیان.

2- گرفتێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كات نرخێكی زۆری نییه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا‌و ئیداره‌كردنی كاتمان لاوازه‌‌و به‌فیرۆدانی كاتمانزۆره‌.

3- له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ گرفتێكی دیكه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چالاكینوێبونه‌وه‌‌و كاتی ئازاد وه‌ك بوارێكی گرنگی ژیان سه‌یرناكه‌ین،ئه‌وانه‌ی كه‌ چالاكی نوێبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن وا ته‌ماشاده‌كرێن كه‌ كاتیخۆیان به‌فیڕۆده‌ده‌ن.

ته‌نانه‌ت ده‌بێته‌هۆی چالاكبوون له‌ بواری كار‌و وه‌به‌رهێناندا،ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی چالاكی وه‌زرشی‌و یان چالاكییه‌كانیدیكه‌ ده‌كه‌ن ئاسووده‌ترن له‌كاتی كاردا چالاكترن له‌كارمه‌نده‌كانیدیكه‌.

سێ بۆچوون هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان (چالاكییه‌كانی كاتیئازاد)‌و كاركردن، (بۆچونی یه‌كه‌م پێیوایه‌ كه‌ كاركردن لایه‌نیبنه‌ڕه‌تیه‌ له‌ژیاندا‌و كاتی ئازاد شتێكی لاوه‌كیه‌، بۆچونی دووه‌مپێچه‌وانه‌ی بۆچونی یه‌كه‌مه‌، كه‌ وایده‌بینێت ئامانج له‌ژیاندا كاتیئازاده‌‌و كاركردن بۆ به‌دیهێنانی كاتی ئازاده‌، به‌ڵام بۆچوونی سێیه‌مپێیوایه‌ كه‌ كاتی ئازاد‌و كاركردن هه‌ردوكیان به‌شی یه‌ك شتن،هه‌ریه‌كێكیان توانای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌ویدیانی هه‌یه‌).

په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و‌و كارلێكێكی دولایه‌نه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان (چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد)و كاركردندا، (چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد)‌وپشوودان مانایه‌كی نییه‌ لای ئه‌وانه‌ی كه‌ كارناكه‌ن، هه‌روه‌هاكاركردنیش مانایه‌كی نابێت لای ئه‌وانه‌ی كه‌ (چالاكییه‌كانی كاتیئازاد)‌و پشوودانیان نییه‌.

ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌ هه‌ندێك له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنداچالاكی نوێبوونه‌وه‌‌و وانه‌كانی وه‌رزش‌و هونه‌ر گرنگیان زۆریانپێنادرێت‌و ژینگه‌یان بۆ ئاماده‌نه‌كراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌جۆری روانینمان بۆ چالاكییه‌كانی نوێبوونه‌وه‌.

4- كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان وه‌كــئه‌وه‌ی من هه‌ستمــپێكردووه‌ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك هه‌ست به‌بوونی كاتی ئازاد ناكه‌ن، ئه‌ویشله‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی دابینكردنی بژێوی ژیانن، دابینكردنی بژێوی ژیان‌وكرێ خانوو، ده‌ستكه‌وتنی كار، بووته‌ خه‌می گه‌وره‌ لایان‌و سه‌رتاپاهۆش‌و هه‌ستی داگیركردوون، ناتوانن بیربكه‌نه‌وه‌ له‌ چالاكی جۆراوجۆر.

5- كێشه‌یه‌كی دیكه‌شمان له‌ چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و كاته‌ ئازادانه‌یه‌كه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێك به‌ هۆشدارانه‌ له‌ چالاكی به‌سوودا به‌كاریانهێنێتتا ببێته‌ ئاسوده‌كردنی بواری ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی‌و رۆحیمان.

هه‌ندێكجار بۆ ڕاكردن له‌كێشه‌كانی ژیان، چالاكی نه‌گه‌تیف ئه‌نجامده‌درێتله‌كاته‌ ئازاده‌كاندا، هه‌ندێك په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان.

هه‌ندێك زانای كۆمه‌ڵناسی پێیانوایه‌ ده‌بێت گرنگی بدرێت به‌ چۆنێتیبه‌سه‌ربردنی كاتی ئازاد، چونكه‌ (ئه‌گه‌ر گرنگی نه‌درێت به‌ كاتیئازاد‌و، ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌خرێت، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ بۆتاك‌و كۆمه‌ڵگه‌)، وه‌ك كێشه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی كاتی ئازاد به‌كێشانی مه‌وادیهۆشبه‌ر یان ڕه‌فتاری ناپه‌روه‌رده‌ی‌و بێزاركردنی كه‌سانی دی.
زانایانی كۆمه‌ڵناسی چه‌ند پێوه‌رێكیان داناوه‌ بۆ چالاكیه‌كانی كاتیئازاد، وه‌ك: پێویسته‌ چالاكییه‌كه‌ به‌خته‌وه‌ری كه‌سانی دیكه‌منه‌كاته‌وه‌، هه‌ه‌روه‌ها پێویسته‌ چالاكییه‌كه‌ ناكۆكــنه‌بێتله‌گه‌ڵ ئه‌رك‌و كار‌و پێویستیه‌كانی تاكدا.

له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ وه‌زری سه‌یران‌و گه‌شتكردنه‌ له‌ وڵاته‌كاماندا،به‌هۆی نزمی ئاستی رۆشنبیرییه‌وه‌ ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی له‌و ده‌شت‌وده‌ریشداناتوانن به‌سه‌ربه‌ستی چالاكی نوێبونه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن‌و پشیوویه‌كبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بێزاریانده‌كه‌ن، یان كامێرایه‌كییه‌كێك له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كان دێت‌و بێ پرسكردن وێنه‌كانیان ده‌گرێت‌وده‌یكاته‌ خۆراكی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان.

پێشنیازه‌كان:
كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌ هه‌ردوو بواری ده‌روونی‌و چالاكییه‌كانی كاتی ئازاددا، كێشه‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌م پێشنیازانه‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو:

1- پێشنیاز بۆ تاكه‌كه‌س:
پێویسته‌ تاكه‌كه‌س له‌گه‌ڵ خۆی بدوێت‌و ئه‌و كاته‌ ئازاده‌كان بۆخۆیبدۆزێته‌وه‌‌و به‌كاریانبهێنێت له‌ چالاكی نوێبونه‌وه‌دا. بۆ زیاترروونبوونه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌ ئه‌م نموونه‌یه‌ باسده‌كه‌م: كوپێك چای گه‌رمبهێنه‌‌و هه‌ندێك شه‌كری تێبیكه‌، به‌ڵام شه‌كره‌كه‌ تێكوه‌رمه‌ده‌، پاشچه‌ند خوله‌كێك قومێك له‌چاكه‌ بخۆره‌وه‌، ده‌بینیت تامی چاكه‌ تاڵه‌،چه‌ند خوله‌كێكی تریش چاوه‌ڕوانبكه‌‌و پاشان قومێكی دیكه‌ له‌ چاكه‌بخۆره‌وه‌، هه‌ستده‌كه‌یت جگه‌له‌وه‌ی كه‌ تامی چاكه‌ شیرن نه‌بوو، به‌ڵكوساردیش بووه‌ته‌وه‌، پاشان به‌مه‌به‌ستی شیرین بوونی چاكه‌ هه‌واڵی زیاتربده‌‌و ده‌ستت ڕووه‌و ئاسمان به‌رزبكه‌ره‌وه‌ زۆر داوا بكه‌ له‌خوادابۆئه‌وه‌ی كوپه‌ چاكه‌ت بۆ شیرین بكات.

دوای ته‌وابوونت له‌ دوعاكردن قومێكی تر له‌ چاكه‌ بخۆره‌وه‌، ده‌بینیتنه‌ك شیرین نه‌بووه‌، به‌ڵكو زیاتر ساردووته‌وه‌‌و تامی تیانه‌ماوه‌.

بۆیه‌ ده‌توانین بڵێن ژیان‌و ژیانی كار وه‌ك كوپێك چای گه‌رم وایه‌،چالاكییه‌كانی كاتی ئازاد (چالاكییه‌كانی نوێبوونه‌وه‌)، شه‌كری ژیانه‌. ئه‌و كاته‌ ئازادانه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ ده‌توانین به‌ چالاكی نوێبوونه‌وه‌یجۆراوجۆر به‌كاریانبهێنن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چالاكیی نوێبوونه‌وه‌ده‌كات‌و متمانه‌ی به‌زری به‌خۆی هه‌یه‌ ده‌توانیت ته‌نانه‌ت ژیانی كاریشیخۆشبكات‌و سه‌رجه‌م كێشه‌ ده‌روونیه‌كان‌و په‌ستییه‌كانی ژیان له‌خۆیدروبخاته‌وه‌.

2- پێشنیاز بۆ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت:
كاربكه‌ن بۆ دابینكردنی خه‌مه‌ گه‌وره‌كانی ژیان له‌ كوردستان، ئه‌ویش به‌كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی شوقه‌‌و شوێنی نیشته‌جێبوون، دابینكردنی هه‌لیكاری زۆر، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌ست بكه‌ن ده‌رفه‌تیانهه‌بێت بیربكه‌نه‌وه‌ له‌ چالاكی نوێبونه‌وه‌.

ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ژینگه‌‌و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌نجامدانیچالاكییه‌كانی كاتی ئازاد، بۆئه‌وه‌ی بكرێته‌ كردار‌و له‌ئامۆژگاری‌وڕێنمایی بێته‌ده‌ره‌وه‌.

3- پێشنیاز بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان:
گرنگیبده‌ن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری چالاكی كاتی ئازاد‌و كاریگه‌ریله‌سه‌ر بواری ده‌رونی‌و جه‌سته‌یی مرۆڤ، تا بتوانن كاته‌ ئازاده‌كانیخۆیان دیارییكه‌ن‌و به‌شێوه‌یه‌كی سوودبه‌خشانه‌ به‌كاریبهێنن له‌ چالاكیجۆراوجۆردا.

4- پێشنیاز بۆ رێكخراوه‌كان:
پێموایه‌ له‌ بواری ده‌روونیدا كێشه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌یه‌، بۆیه‌گرنگیدانی رێكخراوه‌كان به‌ بواری ده‌رونی ئه‌ركێكی زه‌روریه‌ بۆ ئێستایكۆمه‌ڵگاكه‌مان، به‌جۆرێك توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆری تیادا بكه‌ن، هاوكاتئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بخه‌مه‌ڕوو كه‌ من له‌ بواری توێژینه‌وه‌‌و راپرسیتواناییم هه‌یه‌‌و ده‌توانم كاربكه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر رێكگخراوێك كه‌ بیه‌وێتله‌وبواره‌دا توێژینه‌وه‌بكات، چه‌ند ته‌وه‌رێكیشم هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌یتوێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، جگه‌ له‌وانه‌ش تواناییم هه‌یه‌ له‌ دانانیفۆرمی راپرسی‌و چۆنێتی داتائینتری‌و ده‌رهێنان‌و شیكردنه‌وه‌یئه‌نجامه‌كان به‌ هۆی به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ری (SPSS) كه‌ به‌رنامه‌یه‌كیتایبه‌ته‌ له‌و بواره‌دا. چه‌ند توێژینه‌وه‌‌و راپرسییه‌كیشم ئه‌نجامداوه‌بۆ رێكخراوه‌كان.

Hadi.ameen@yahoo.com
*توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی

په‌ڕاوێز‌و سه‌رچاوه‌كان:

1 - منظمة الصحة العالمية، تقرير تعزيز الصحة النفسية، 2005 القاهرة، ص 16.

2 - السيد محمد بدوي، المجتمع والمشكلات الاجتماعية، دار المعرفة الجامعية، اسكندرية، ‹1988›، ص ‹216›.

3 - سميرة احمد السيد، مصطلحات علم الاجتماع، مكتبة الشقري، المملكة العربية السعودية، الطبعة الاولى، ‹1997›، ص ‹95›.

4 - كمال درويش، (اصول الترويح و اوقات الفراغ)، المصدر السابق، ص (45-47).

5 - سه‌رچاوه‌ی پێشوو.


Pring page


بۆچوونه‌کان
arhank qarani
به‌ێز کاك هادی ئه‌م نوسینه‌ی جه‌نابت سودێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ خوێنه‌ران،زۆر پێویسته‌ که‌ مرۆڤ کاتێك ته‌رخان بکات له‌ ژیانیدا که‌ ئازاد بێت بۆ ئه‌نجام دانی چه‌ند چالاکیه‌ك وه‌کو‌ ئاماژه ‌ت پێداوه‌ و بۆ نمونه‌ وه‌رزش که‌ جموجۆڵێکی گه‌وره‌ ئه‌دات به‌ هه‌مو گیانی ئینسان ئه‌و جموجۆڵه‌ وه.

به‌ پێی ڕاپۆرتی پزیشکه‌ پسپۆره‌کان ئه‌بێته‌ هۆی ئیفراز کردنی ماده‌ یه‌ك له‌ناو مێشك و ده‌ماغی ئینساندا و ئه‌و ماده ‌یه‌ش سودێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌ پێدانی خه‌لایای ده‌ماغ که‌ فکرو بۆچونی به‌هێزو تازه ‌ئه‌کاته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و پێشنیازانه‌ی که‌ کردوته‌ پێویسته‌ تاکه‌ که‌س و کۆمه‌ڵگا هه‌ڵسن به‌ گه‌شه‌ پێدانی چالاکیه‌کانی کاتی ئازاد. هه‌روه‌ها چالاکی نه‌ك بۆ مرۆڤ به‌ڵکو بۆ هه‌مو گیان له‌به‌رێك سودی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ داڵ که‌ به‌ چه‌ند وێنه‌یه‌ك ڕونم کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌گاته‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵ پیر ئه‌بێت و قورس و گه‌وره‌ ئه‌بێت و توانای دابین کرندی خۆراکی زۆر که‌م ئه‌بێته‌وه‌ و ئه‌بێت بمرێت یاخود هه‌ڵسێت به‌ چالاکیه‌کی سه‌خت بۆ ماوه‌ی 150 ڕۆژ ئه‌وسا خۆی گه‌نج ئه‌کاته‌وه‌و 30 ساڵی دیکه‌ ئه‌ژی بۆ ڕوون کرده‌وه‌ سه‌یری ئه‌م وێنانه‌ بکه‌ن.

مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ هیچ نه‌بێت با په‌ند له‌ گیان له‌به‌ره‌کانی تر وه‌ربگرین بۆ گۆڕانکاری و چالاکی چاکسازی له‌ تاکه‌ که‌س و کۆمه‌ڵو سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له‌ژیانا بۆ به‌رهه‌م هێنان و پێشکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی، ده‌ست خۆش هه‌ر به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتوبیت.

واو زۆرینه‌ی خه‌ڵك ملیونێرن، پێنج ده‌فته‌ر دۆلار بۆ شوقه‌یه‌ك زۆر هه‌رزانه‌!؟



هادی ئه‌مین
له‌ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كه‌ زه‌وی دابه‌شكردن بۆ هاوڵاتیان‌و فه‌رمانبه‌ران زۆر كه‌مبووته‌وه‌‌و له‌بری ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا سه‌رقاڵی دروستكردنی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونن، له‌یه‌كێك له‌ ریكلامه‌كان بۆ كۆمپانیایه‌كی نیشته‌جێبوون، كاتێك باسی نرخی یه‌كه‌ی شوقه‌كانی پرۆژه‌كه‌ ده‌كات، كه‌سێكیان ده‌پرسێت: نرخی شوقه‌یه‌ك چه‌نده‌، له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌وترێت: په‌نجا هه‌زار دۆلار، ئه‌ویش ده‌ڵێت "واو په‌نجا هه‌زار دۆلار زۆر هه‌رزانه‌"، كه‌ به‌لای منه‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ زۆر هه‌ڵه‌و ناواقیعییه‌.

له‌راستیدا نرخی یه‌كه‌‌و شوقه‌كانی نیشته‌جێبوون غه‌دری زۆری تیادایه‌‌و پرسیاری زۆر هه‌ڵده‌گرێت، هیوادارم په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێدراو به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی موعاره‌زه‌ گفتوگۆ‌و به‌دواداچوونی جدی له‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی من ده‌یپرسم ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئه‌و پرۆژانه‌ له‌خزمه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون‌و كرێنشینانن، ئایا كرێنیشنیانی ئێمه‌ هه‌موویان ملیۆنێرن‌و پێنج ده‌فته‌ر دۆلاریان به‌لاوه‌ هه‌رزانه‌، ئایا به‌راست پێنج ده‌فته‌ر دۆلار بۆ شوقه‌یه‌ك (كه‌ نه‌ ئه‌رزی هه‌یه‌‌و نه‌ ئاسمان) هه‌زران‌و گونجاوه‌؟

كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌سێك نییه‌ به‌رگریكاری خه‌می هاوڵاتیان بێت‌و بڵێت: ئاده‌ی حسابات بكه‌، بۆچی پێنج ده‌فته‌ر دۆلار له‌ هاوڵاتیان ده‌سه‌نن. له‌كه‌سانی شاره‌زا له‌بواری دروستكردنی خانوبه‌ره‌ پرسیارمكردووه‌ ده‌رباره‌ی نرخی شوقه‌یه‌ك، ده‌ڵێن: نرخی شوقه‌یه‌ك به‌ دوو ده‌فته‌ر دۆلار سه‌رو زیادێتی.

پرسیارێكی دیكه‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه‌: ئایا بۆچی حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون زه‌وی ده‌به‌خشێت‌و نایداته‌ فه‌رمانبه‌ران‌و هاوڵاتیان، پرسیارێكی گرنگی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا بۆچی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ خۆیان خانوو دروستده‌كه‌ن ته‌نها یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاریان پێده‌دات وه‌ك پێشنیه‌، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌ی كۆمپانیاكانیاكانی نیشته‌جێبوون دوو ده‌فته‌ر دۆلار زیاتر ده‌دات؟!

ئایا ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ ده‌درێت به‌ كۆمپانیاكانی نیشته‌جێبوون، به‌ به‌لاش پێیانده‌درێت؟ ئه‌گه‌ر به‌ به‌لاشه‌ بۆچی نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون هه‌رزانناكه‌ن، ئێستا پرۆژه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ بوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نرخی خانوو له‌ كوردستان به‌ به‌رزی بمێنێته‌وه‌، ئاخر ئه‌گه‌ر نرخی شوقه‌یه‌ك به‌ پێنج ده‌فته‌ر دۆلار بێت، ئیتر چۆن نرخی خانوو به‌رزنابێته‌وه‌.

جگه‌ له‌وه‌ش كۆمپانیاكان زه‌ویی شوقه‌یه‌ك چه‌ندینجار ده‌فرۆشنه‌وه‌، ئایا بۆچی بۆ هه‌موو شوقه‌كانی قاتی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌م‌و ... هه‌مان پاره‌ وه‌رده‌گیرێت، واته‌ زه‌وییه‌كی 150 مه‌تری كه‌ هه‌شت شوقه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه‌، نرخی ئه‌و زه‌وییه‌ به‌هان پاره‌ له‌ هه‌موو خاوه‌نی شوقه‌كان وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك بڵێی شوقه‌كان له‌ جه‌زیره‌ دروستكراوه‌كانی خه‌لیجی عه‌ره‌بیدا دروستده‌كرێن.

ئه‌م هه‌ویره‌ ئاو زۆر ده‌كێشێت‌و پرسیاری زۆر هه‌ڵده‌گرێت: ئایا داهاتی فرۆشتنی نرخی زه‌وییه‌كان بۆ كۆمپانیاكانه‌ یان بۆ حكومه‌ت، یان بۆ هه‌ردووكیان؟ ئه‌گه‌ر بۆ كۆمپانیاكانه‌، ئه‌ی كێ پارێزه‌ری مافی هاوڵاتیانه‌، بۆچی لیژنه‌یه‌ك نییه‌ بۆ دانانی نرخی یه‌كه‌كان تا به‌ هه‌رزان بگاته‌ ده‌ست هاوڵاتیان، چونكه‌ خۆی له‌ بنه‌ره‌تدا پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوونه‌، كه‌چی خۆیان بوونه‌ته‌ هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون.

پێشنیازده‌كه‌م بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو، كه‌ ده‌نگی موعاره‌زه‌یه‌كی به‌هێزی تیایه‌، چاودێری ورد له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێبوونی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون دابنێن‌و تاوتوێی نرخه‌كانیش بكه‌ن، من له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌پرسم: ئایا پێنج ده‌فته‌ر دۆلار هه‌رزانه‌ بۆ شوقه‌یه‌ك نه‌ ئه‌رزی هه‌یه‌‌و نه‌ ئاسمان، به‌تاییه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ قه‌یرانی ئابورییه‌و له‌ زۆربه‌ی وڵاتان نرخی خانووبه‌ره‌ هاتووته‌ خواره‌وه‌، بۆچی له‌ كوردستان ئه‌و نرخه‌ نایه‌ته‌ خواره‌وه‌؟

ئێستا ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌و رسته‌یه‌ راستبكه‌ینه‌وه‌‌و بڵێن: "واو به‌لای به‌رپرسانی كوردستانه‌وه‌ كرێنشینانی كوردستان ملیونێرن، بۆیه‌ نرخی شوقه‌یه‌ك به‌ پێنج ده‌فته‌ر دۆلار هه‌رزانه‌".
Hadi.ameen@yahoo.com

Pring page


بۆچوونه‌کان
azad

Slaw,


barezm zor supas bo aw nwsenat, barasty nwsrawaka bajeya nwsraweky jwana, mnish prsyarm-krdwa aw kompanyayana aydan ba mqawl ba 2-daftar dolar klelekayan adana dast awnesh 2-daftar w new lahkomat war agrn, away trish la hawlati yane companya bo har shoqayak 3-daftar qazanj akat emash companya daneyn basha chonka esheky chaka yan hkumat bo che suey xstota sar slfay aqar bo away kamtren hawlaty sudy le bbebe kachy sue lasar shoqay neshtajeboon la brdooa am masta gureseky tedaya?

supas
ئوميد
به‌لی هه‌رزانه‌ بۆ كور مه‌سئول وئه‌وانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌وانن به‌لام بۆ خه‌لكی كریجی به‌راستی زۆر كرانه‌.نازانم ئه‌وانه‌ كو له‌خه‌لك ده‌كه‌ن .
عبدالرحمن فقى محمحد ژاژڵه‌یی

dzst xosh, yakam jara bbynm nwsarek awanda wrd-bet kalk la reklam warbgryt bo raxnay zor bajy w shorshgerana w yasay, nmwnat zor-bet w bashtryn palpshtya bo hazaran.

supas bo aw sayta barezash ka amaday blaw-krdnaway aw jora nwsenanaya.
dastan xosh hazar jar

کۆمێنتی خۆت بنێره‌:

ئاماژه‌كانی توندوتیژی له‌ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
ڕۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رنین له‌به‌كارهێنانی ئاماژه‌‌و زمانی توندوتیژ، هه‌ندێك ڕۆژنامه‌‌و گۆڤار، وه‌ك به‌ندیخانه‌ گۆشه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و توندوتیژ ئامێزیان هه‌یه‌؟
ئاشنایه‌ توندوتیژی بریتیه‌ له‌ به‌كارهێنانی فشاری مادی‌و مه‌عنه‌وی له‌لایه‌ن كه‌سێك بۆ سه‌ر كه‌سێكی دیكه‌، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی په‌یام‌و مه‌رامی بكه‌ره‌كه‌، كه‌ ده‌بێته‌هۆی گه‌یاندنی زیانی مادی یان ده‌رونی‌و مه‌عنه‌وی‌و ئه‌خلاقی به‌وی دی، له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ هۆكانی ڕاگه‌یاندن بنه‌مای گرنگی كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تین‌و به‌هۆیانه‌وه‌ زانیاری‌و هه‌واڵ‌و بۆچوون‌و ڕاڤه‌ ده‌درێته‌ وه‌رگران، به‌شێكی گرنگی ڕٍه‌فتاری كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌ڕێژنه‌وه‌، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئایا بۆچی هه‌ندێك میدیا په‌نا بۆ به‌كارهێنانی زمانی توندوتیژ ده‌به‌ن؟
دوای گه‌ڕان‌و به‌دواداچوونم بۆ هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند گۆشه‌یه‌كی ناونیشان ره‌ق‌و توندوتیژ ئامێزم به‌دیكرد، كه‌ هه‌ڵگری ئاماژه‌‌و دروشمه‌كانی توندوتیژی‌و سزادانن، به‌ڵام كاتێك ئاماژه‌ به‌و رۆژنامه‌‌و گۆڤارانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و گۆشانه‌یان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ ئه‌و میدیایانه‌ به‌ده‌رن له‌كاری جوان‌و ئیجابی.
ئه‌و نموونانه‌ی كه‌ به‌رده‌ست من كه‌وتوون بریتیین له‌: گۆشه‌ی چز له‌رۆژنامه‌ی هه‌واڵدا، گۆشه‌ی بیراز له‌ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا، گۆشه‌ی سوژن له‌گۆڤاری لڤیندا.
1- گۆشه‌ی چز له‌رۆژنامه‌ی هه‌واڵدا:
ئه‌م گۆشه‌یه‌ له‌كۆتا لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵدایه‌، كاری ئه‌م گۆشه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌گه‌تیف ده‌خاته‌ڕوو، چز مانای داغكردن ده‌دات، بۆیه‌ گۆشه‌كه‌ ئه‌و ئیحایه‌ده‌دات به‌خوێنه‌ر كه‌ چه‌ند بابه‌ت‌و كه‌سێك لێره‌دا داخده‌كرێن،
2- گۆشه‌ی بیراز:
ئه‌م گۆشه‌یه‌ له‌ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدایه‌، بیراز ئه‌گه‌ر له‌میزرازه‌وه‌ هاتبێت، ئه‌وا ئیحایه‌كی واده‌داته‌ خوێنه‌ر، كه‌ كه‌سێك شتێكی گرتوه‌‌و لێیده‌دات.
3- گۆشه‌ی سوژن:
ئه‌م گۆشه‌یه‌ له‌گۆڤاری لڤیندایه‌، له‌و په‌نده‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت ده‌رزیه‌ك بكه‌ به‌خۆتدا ئینجا سوژن بكه‌ به‌كه‌سانی دیكه‌دا، یان ده‌توانین بڵێن له‌مانای تیژه‌وه‌ هاتووه‌، واته‌ ئامێرێكی بڕه‌ری تیژ، ئه‌مه‌ش ئیحائێكی وا ده‌داته‌ خوێنه‌ر كه‌ سزای كه‌س‌و بابه‌تێكی تێدا ده‌درێت. (ناونیشانی ئه‌م گۆشه‌یه‌ ئێستا لابراوه‌)
له‌كۆمه‌ڵگادا قبولكردنی هه‌ر په‌یامێك په‌یوه‌سته‌ به‌ڕاده‌ی گونجانی ئه‌و بۆچوونه‌ له‌گه‌ڵ خواسته‌ مرۆیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، واته‌ تا پێویستی كۆمه‌ڵگا بۆ بابه‌تێك نه‌بێت زه‌حمه‌ت ئه‌و بابه‌ته‌ بتوانێت بژی له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كدا، هه‌رچه‌ند فشارو توندوتیژی به‌كاربهێنرێت بۆ چه‌سپاندنی، ئه‌وا ناتوانێت بڵاوببێته‌و‌و بژی له‌كۆمه‌ڵگادا.
له‌هاوكێشه‌ی تایبه‌ت به‌فشار‌و توندوتیژی، ڕه‌گه‌زه‌كان بریتین له‌:
1- په‌یامێك كه‌ ده‌ویسترێت بڵاوبكرێته‌وه‌‌و بچه‌سپێنرێت.
2- بنێره‌كان.
3- زمانی په‌یام (فشار، توندوتیژی).
4 – وه‌رگران، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه‌ ده‌ویسترێت په‌یام‌و بۆچونه‌كه‌ی تێدا بچه‌سپێنرێت.
چه‌ندین نموونه‌ هه‌ن له‌مێژوودا، كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن: ئه‌گه‌ر به‌فشار په‌یامێك (بۆچون‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك) سه‌پێندرابێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕوكه‌ش‌و له‌ترسدا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ وا خۆی نیشاندابێت كه‌ په‌یامه‌كه‌ی قبوڵه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی ڕزگاربوونی بۆ ڕه‌خسابێت‌و هێز‌و فشاره‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌مابێت، ئه‌وا هه‌ر زوو وازی هێناوه‌ له‌په‌یام‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ به‌زۆر سه‌پێندراوه‌كه‌‌و هه‌ڵیوه‌شاندوه‌ته‌وه‌.
له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش هه‌مان ده‌رئه‌نجامی هه‌یه‌، بۆنموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌پۆلێكدا خوێندكارێك ده‌نگه‌ده‌نگ بكات‌و، مامۆستاكه‌ش به‌خوێندكاره‌كه‌ بڵێت: (بێده‌نگبه‌ كوره‌، وسبه‌ ده‌مت داخه‌ ...)‌و قسه‌ی ناشرینی پێبلێت‌و په‌یامی توندوتیژی ئاراسته‌بكات، ئه‌وا خوێندكاره‌كه‌ به‌جۆر‌و شێوازیتر ده‌نگه‌ده‌نگ دروستده‌كات‌و گوێڕایه‌ڵ نابێت بۆ وته‌ی مامۆستاكه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامۆستاكه‌ی بڵێت: (تكایه‌ ئه‌توانیت بێده‌نگ بیت)، ئه‌وا ئه‌م په‌یامه‌ كارده‌كاته‌سه‌ر ناخی خوێندكاره‌كه‌‌و پابه‌ندده‌بێت، چونكه‌ په‌یامه‌كه‌ په‌یامێكی ئاشتیخوازانه‌‌و پڕ ڕێزه‌.
واته‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌نێوان توندوتیژی‌و چه‌سپاندنی په‌یام‌و به‌رژه‌وه‌ندی، جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش پێچه‌وانه‌یه‌، تارێژه‌ی فشاره‌كه‌ زۆربێت كاردانه‌وه‌ی قبوڵنه‌كردنیش زۆرده‌بێت، ره‌نگه‌ (كه‌س، كۆمه‌ڵگا)ـیه‌ك كاتی كاردانه‌وه‌كه‌ دوابخات، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له‌ناخه‌وه‌ په‌یامه‌كه‌ قبوڵناكات.
بێگومان له‌ راڤه‌ی دیارده‌ مرۆییه‌كاندا، ناتوانرێت ته‌نها یه‌ك هۆكار ده‌ستنیشان بكرێت، چونكه‌ هۆكاره‌كان تێكه‌ڵده‌بن‌و، كایه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌ڕووی تیۆرییه‌وه‌ چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه‌ لێره‌دا ناتوالنرێت ئاماژه‌ی پێبكرێت، به‌ڵام له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه‌ هه‌ندێك هۆكار هه‌بووه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، كه‌ ڕێگه‌ خۆشكه‌ربوون بۆ به‌كارهێنانی ئاماژه‌كانی توندوتیژی له‌ڕاگه‌یاندنی كوردیدا، له‌وانه‌ش وه‌ك:
1- له‌ كۆمۆنیكه‌یشنی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستاندا، جه‌نگی ناوخۆ روویدا، جگه‌له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه‌ كوردییه‌كان به‌درێژایی مێژووی خۆیان، ئه‌وه‌ ڕونده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆمۆنیكه‌یشنی نێوانیان له‌چه‌ندینجاردا توندوتیژی زاڵبووه‌ به‌سه‌ریدا، چ به‌كرداری كوشتن، یان به‌وتار‌و نوسین‌و به‌رنامه‌ی ڕادۆی‌و ته‌له‌فیزۆنی، كه‌ ئه‌وه‌ وایكردووه‌ توندوتیژی له‌كایه‌كانی دیكه‌ی تری ژیاندا خۆی ده‌ربخات.
2- هه‌روه‌ها له‌كۆمۆنیكه‌یشنی نێوان نوسه‌ره‌كانماندا، چه‌ند نوسه‌رێكی دیاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌كۆمۆنیكه‌یشنی نێوانیاندا، كه‌ (له‌كتێبه‌كانیاندا ده‌بینین) زمانی توندوتیژیان به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر به‌كارهێناوه‌، ده‌توانین له‌مڕوه‌وه‌ به‌نموونه‌ دوو كتێبی ماڵێكی لێكترازاووة ـ فاروق ره‌فیق، ئیمان‌و جه‌نگاوه‌رانی ـ به‌ختیارعه‌لی باسبكه‌ین.
ده‌توانرێت چه‌ندین هۆكار‌و بونیاد دیاریبكه‌ین بۆ گه‌شه‌كردنی زمانی توندوتیژ له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، به‌ڵام ئه‌مانه‌ هیچی نابنه‌ موبه‌ڕیڕ بۆ بوونی ئه‌و زمانه‌ له‌ڕاگه‌یاندندا‌و به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر بنێر له‌ڕاگه‌یاندندا لانادات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ زمانی توندوتیژبێت، وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ڕاگه‌یاندن‌ بابه‌ته‌كان به‌ زمانی زانستی‌و یاسیایی بخاته‌روو..
پێویسته‌ په‌یامسازدان ورده‌كاری تێدابكرێت، چونكه‌ هه‌ر كه‌ په‌یام نێردرا ئیتر ئاڕاسته‌ی به‌رده‌وامی وه‌رده‌گرێت‌و، ناتوانرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، له‌پاشان كاریگه‌ری سلبی‌و ئیجابی دروستده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه‌ توندوتیژئامێز بێت یان له‌سیاقی توندوتیژدا دابڕێژرێت، ئه‌وا كاریگه‌ری سلبی ده‌كاته‌سه‌ر وه‌رگر.

ڕه‌خنه‌ له‌كرده‌ی خۆكوژی



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌

مرۆڤ كاتێك چاوی هه‌ڵدێنێت خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵدا‌و په‌راوه‌ی ژیان ده‌كات، رێی نه‌دراوه‌ ژیانی ئه‌وانی دیكه‌ (كه‌ مافی ئه‌و نییه‌) بشێوێنێت.

"مرۆڤ، ماف" دوو وشه‌ی پێكه‌وه‌به‌ستراون، بۆیه‌ هه‌ركاتێك مرۆڤ ناسرا، ئه‌وا مافه‌كانیشی ناسراوه‌، به‌رای من ئه‌و مافانه‌ی كه‌ ره‌چاوده‌كرێت یان پێشێلی ده‌كرێت په‌یوه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی مرۆڤه‌وه‌ هه‌ن لای تاك‌و گروپه‌كان.

ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه‌ دان به‌وه‌دانرا كه‌ ژیانی مرۆڤ ئامانج‌و به‌هایه‌كی باڵای هه‌یه‌، ئه‌وا كار بۆ پاراستنی ده‌كات‌و رێنادات بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ بكاته‌ ئامراز ژیانی ئه‌وانی دیكه‌ی پێ بشێوێنێت.

ژیانی مرۆڤ هێنده‌ باڵایه‌ وێنه‌ی نییه‌، ناكرێت گروپێك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجێكی سیاسی كه‌سانی دیكه‌ بكوژێت، چونكه‌ ژیانی ئه‌وانیدی مافێكی سروشتیه‌‌و پێیان به‌خشراوه‌، ڕێگه‌نه‌دراوه‌ كه‌س مافی ژیان له‌كه‌سانیتر بسه‌نێته‌وه‌.

مرۆڤ كه‌ هه‌ر به‌سروشت‌و پێداویستی... بونه‌ورێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، له‌ناو كۆمه‌ڵدا ده‌ژی ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانیدیكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ ره‌فتار بكات، كه‌ جێگه‌ی نرخاندن‌و رێزگرتن بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ ناسینی مرۆڤدا ناسینی كۆمه‌ڵه‌كان‌و داننان به‌مافه‌كانیاندا هۆكاره‌ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی‌و پێكدادان.

زانستی ده‌رون پێمانده‌ڵێت مرۆڤ كۆمه‌ڵێك ئاكار‌و خواستی ده‌رونی هه‌یه‌، پێویسته‌ تێربكرێت، بایۆلۆژی پێمانده‌ڵێت مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی ئه‌ندامییه‌‌و پێویستی جۆراوجۆری ئه‌ندامی هه‌یه‌، وه‌ك: هه‌ناسه‌دان، خۆراك، خه‌وتن... ئه‌نسرۆپۆلۆژیا‌و كۆمه‌ڵزانی پێمانده‌ڵێن مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، پێداویستی كۆمه‌ڵی هه‌یه‌، وه‌ك: په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌هاو ئاكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

ناسینی تاك‌و كۆمه‌ڵه‌كان جۆری مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ به‌رانبه‌ر ئه‌وانیدی دیاریده‌كات، مرۆڤ هه‌ندێك مافی هه‌یه‌ به‌هۆی ئینتیمای بۆ كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر بزانرێت كۆمه‌ڵێك جۆرێك له‌ئاین‌و تقوسیان هه‌یه‌، ئه‌وا مافی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و گروپه‌یه‌ (ئه‌گه‌ر خۆیان بیانه‌وێت) موماره‌سه‌ی ئه‌و ئاین‌و تقوسانه‌بكه‌ن، ناكرێت كۆمه‌ڵیتر به‌چاوی سووك سه‌یری ئه‌و مافانه‌یان بكه‌ن یان ڕێگریان بكه‌ن له‌ په‌راوه‌كردنی.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردن‌و سه‌رنجدانه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا چۆن مافه‌كان دیاریبكرێن، له‌ چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌؟

بۆ ئه‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌توانین سوود له‌ تیۆره‌كانی مافی مرۆڤ وه‌ربگرین، كه‌ جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ خودی مرۆڤ خۆی سه‌رچاوه‌ی زانیاریی‌و زانینه‌، مرۆڤ به‌هایه‌كی باڵایه‌، ئامانجه‌ نه‌ك ئامراز، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌.

ئه‌وانه‌ی فه‌توای خۆكوژی ده‌ده‌ن بۆ كه‌سانی دی، یان ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌‌و خۆیان‌و كه‌سانی دیكه‌ له‌ناوده‌بن، مرۆڤ وه‌ك به‌هایه‌كی باڵا نابینن، وانازانن كه‌ مرۆڤ‌و ژیانی مرۆڤ ئامانجه‌، به‌ڵكو له‌و روانگه‌یه‌وه‌ سه‌یرده‌كه‌ن كه‌ مرۆڤ ئامرازه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی دیكه‌، بۆیه‌ به‌ئاسانی ئه‌و ئامرازه‌ به‌كاردێنن بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ش په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر كرده‌ی خۆكوژی‌و كوشتنی ئه‌وانی دیكه‌.

راستكردنه‌وه‌ی راونین بۆ مرۆڤ‌و دانانی به‌ ئامانجێكی باڵا، زامنی ژیانێكی ئاشتیانه‌یه‌.

Pring                          page


بۆچوونه‌کان
خالید مه‌حمود بینجوینی‌

فه‌یله‌سوف به‌، به‌ڵام له‌بیرت نه‌چیت به‌رله‌وه‌ مروڤـ به‌

ده‌ستخۆش بۆ وتاره‌كه‌ت، بینوست ره‌نكین بیت ئه‌زیزم، كه‌واته‌ له‌م سونكه‌وه‌ مروفبون لوتكه‌ی خۆدوزینه‌وه‌و دنیای‌ عاریفانه‌ كه‌وره‌تره‌ له‌فه‌یله‌سوفبون به‌مانا‌و ره‌هه‌نده‌ زانینه‌كه‌دا، نه‌ك به‌مانای‌ كروك‌و جه‌وهه‌رو مه‌عریفه‌ واته‌ به‌ناوه‌روك نه‌ك به‌روكه‌ش، ئه‌كینا فه‌یله‌سوفبون به‌ مه‌عریفه‌كه‌یدا بوخوی‌ هونه‌ره‌ حیكمه‌ته‌ هه‌موو به‌ها جوانه‌كانه‌.

نامه‌ویت بجمه‌ قولایی‌ فه‌لسه‌فه‌ به‌هه‌رحال مروفبون شتیكی‌ ساناو ساكار نیه‌ هه‌ركه‌س هه‌سته‌كانی‌ هه‌بووه‌ ئیتر مرف بیت نا، هه‌رئه‌مه‌شه‌ یه‌كه‌م هه‌نكاوی‌ مروفبون‌و خودوزینه‌وه‌ له‌ناسینی‌ خوده‌وه‌ ده‌ستپیده‌كات وه‌ یه‌كه‌م ونبونیش هه‌رله‌خوده‌وه‌یه‌ به‌و جه‌شنه‌ی‌ كه‌ فروید باسی‌ ده‌كات (ئید، ئیكو، سوبرئیكو)، مروف هه‌وڵبدات كاته‌كانی‌ پربن، نه‌ك بوش‌و به‌تال، نه‌ك كات كوژ وخوكوژ‌و خه‌لك كوژو كومه‌لڤه‌ كوژ .

شاعیر ده‌لێت:
كه‌خاكی‌ خاكی‌ كه‌وهه‌ربه‌ بلقی‌ سه‌رئاوی‌
كه‌ئاوی‌ ئاوی‌ كه‌وسه‌ربه‌ وه‌كه‌رنا توزی‌ به‌ربادی‌

له‌شوینیكی‌ تردا شاعیرده‌ڵیت:

داری‌ بیبه‌ربه‌ وه‌حه‌سی‌ بوخوت نه‌لقت كیشكه‌ن نه‌به‌ل بخه‌ن بوت داری‌ به‌رداری‌ ئیتر به‌ربه‌ل به‌ له‌سه‌رخو وجان له‌سه‌رخوده‌ركه‌ تازیری‌ به‌جی‌ ئه‌جنی‌ بارت سه‌د كه‌وج‌و جلیس ئه‌ده‌ن ئازارت!

به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ فتوای‌ خوكوزی‌ خوته‌قاندنه‌وه‌ده‌ده‌ن نازانم ج ناویكیان لیبنیم كه‌ ده‌یانه‌ویت به‌شیوازی‌ بیروكراسی‌‌و دكتاتوریانه‌ به‌ناوی‌ ئاین‌و ئاین سه‌باندن خو ده‌ته‌قیننه‌وه‌ نازانم له‌سه‌ر ج بنه‌ماو بره‌نسیبیك فتوایان بوده‌ده‌ن كه‌ منداڵی‌ خویان‌و منای‌ تر هه‌تیوو بی‌ لانه‌و ده‌ره‌تان بكه‌ن، سه‌رله‌خه‌لكی‌ بشیوینن، ئاسایش‌و نائارامی‌ بهینن به‌سه‌رخه‌لكداو خه‌لك بخه‌نه‌ بوته‌ی‌ كابوسی‌ ترس‌و توقاندن‌و ته‌قینه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ته‌له‌فزیونه‌كانیشیان نه‌هیشتوه‌ته‌وه‌ بومندال سه‌یری‌ بكات له‌به‌ر خوین رشتن‌و ترس‌و توقاندن.

ئه‌كه‌ر به‌ناوی‌ ئاین‌و ریفورم‌و چی‌‌و چی‌ تۆ ده‌كۆین وانابیت ریكا زوره‌ باجوانی‌‌و كه‌وره‌یی‌ دین بپاریزریت، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خویان به‌موسوڵمان ده‌زانن بابزانن دین وانیه‌ ئایه‌ته‌ كه‌باسی‌ ئه‌وه‌ده‌كات كوشتنی‌ كه‌سیك وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌ هه‌موو جیهان له‌ناوبه‌ریت، رزكاركردنی‌ كه‌سیك وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مووجیهان رزكاربكه‌یت.

من هینده‌ ده‌لیم ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك رزكاركه‌ن، وه‌ك رزكاری‌ ناكه‌ن له‌نه‌هامه‌تی‌ بۆ خوینیشی‌ ده‌رژن ئه‌كه‌ر به‌درو ئه‌لین له‌دین لادراون ئه‌وخه‌لكه‌ به‌سته‌زمان به‌كافرده‌زانن وه‌ك خۆیان به‌رمالیان بفریت به‌وخوینریژیه‌ ده‌با وازبهینن خۆ ئیوه‌ بریارنییه‌ كاری‌ خوابكه‌ن، خوا به‌هه‌شت‌و دوزه‌خی‌ داناوه‌، ئیوه‌ كه‌ناتوانن مروفبن وه‌ك مروف مامه‌له‌بكه‌ن چون حه‌قی‌ خوایه‌تی‌ به‌خوتان ده‌ده‌ن، ئه‌م كافرده‌كه‌ن‌و ئه‌و حه‌لال‌و ئه‌و حه‌رام به‌ئاره‌زوی‌ خوتان بیشه‌رعینن.

به‌سه‌ئیتر خوینریژی‌ به‌س باخه‌لك فیری‌ جوانی‌‌و ئاشناكردن به‌ ئارامی‌ بكه‌ین، وازبهینین له‌خوینریژی‌‌و نائارامی‌‌و ژیان جوانه‌ وه‌ك ناتوانن بیرازینینه‌وه‌ به‌ به‌ها جوانه‌كانی‌ مه‌شیوینن ئارامی‌ خه‌ڵك مه‌ژاكینن!

بنه‌مای ستراتیژی بۆ چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
ره‌چاوكردنی قۆناغ‌و بنه‌ماكانی چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ ده‌ستخستنی "زانیاری نوێ"، بۆیه‌ ده‌كرێت رۆژنامه‌وان كارزانی جۆراجۆر به‌كاربهێنێت له‌كاتی سازدانی چاوپێكه‌وتندا، ئه‌م قۆناغ‌و بنه‌ما ستراتیژییانه‌ی كه‌ لای خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێدراوه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانان‌و ده‌رونناسان‌و كه‌سانی دیكه‌وه‌ دانراوه‌ بۆ ره‌چاوكردنی له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا‌و گرنگی خۆیان هه‌یه‌.

وه‌ك هه‌ر كارێك چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی پێویستی به‌ ره‌چاوكردنی قۆناغه‌كانی كاره‌ وه‌ك: قۆناغی پلاندانان‌و خۆئاماده‌كردن، قۆناغی ئه‌نجامدان، قۆناغی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و نوسینه‌وه‌‌و بڵاوكردنه‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بنه‌ما‌و قۆناغه‌كان كلیك لێره‌ بكه‌.

جیاكاری‌و موچه‌ی ناتایبه‌ت بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت!!



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌

له‌هه‌رێمی كوردستاندا "جیاكاری" زۆر بواری ژیانی گرتوه‌ته‌وه‌‌و ته‌نانه‌ت په‌لیكێشاوه‌ بۆ جیاكاریكردن له‌توێژی كه‌مئه‌ندامانیشدا، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ندێك له‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان موچه‌ی ناتایبه‌تیان پێده‌درێت!؟

به‌پێی‌ ئاماره‌ بڵاوكراوه‌كان‌، باسله‌وه‌ده‌كرێت كه‌ نزیكه‌ی‌ 65 هه‌زار كه‌مئه‌ندام له‌ سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌. بێگومان ئه‌م رێژه‌یه‌ش پێویستی به‌ كاركردنی جدی هه‌یه‌ له‌لایه‌نی حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و توێژه‌، وه‌ك چۆن ناویانلێنراوه‌ "خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت" ده‌بێت به‌شێوه‌ی تایبه‌تیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت‌و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابنبكرێت.
وه‌ك له‌میدیاكان ئاگاداریبووین رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌ یادی‌ رۆژی‌ جیهانیی‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌كوردسان به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین مه‌راسم‌و چالاكی ئه‌نجامدرا، چه‌ند میدیایه‌كیش نوێنه‌ری ئه‌و توێژه‌یان میوانداریكردوو له‌باره‌ی كێشه‌كانیاینه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كرا.
له‌ئه‌نجانی گفتوگۆی نوێنه‌ری ئه‌و توێژه‌وه‌ ئه‌وه‌ روونبویه‌وه‌: كه‌ حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاریانناكات‌و كه‌مئه‌ندام هه‌یه‌ مانگانه‌ ته‌نها په‌نجا هه‌زار دیناری پێده‌درێت.
ده‌پرسین: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ موچه‌ی ئه‌و توێژه‌یان داناوه‌ به‌چ پێوه‌رێك په‌نجا هه‌زار به‌ڕه‌واده‌بیننن بۆ به‌ڕێكردنی ژیانی مانگانه‌ی كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كه‌ ئه‌و په‌نجا هه‌زاره‌ هه‌ندێك ته‌نها له‌ ژه‌مه‌ خۆراكێكدا خه‌رجیده‌كه‌ن.
كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ره‌نگه‌ بۆئه‌وه‌ی بچێت موچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت نزیكه‌ی ده‌ هه‌زار دیناری سه‌رفبكات به‌ كرێی هاتوچۆ‌و خواردن، به‌وه‌ش چل هه‌زاری بۆ ده‌مێنێته‌وه‌. كه‌واته‌ ئیتر چی بدات به‌ كرێ خانوو ئه‌گه‌ر كرێچی بێت، چی بدات به‌ جلوبه‌رگ‌و پێداویستی منداڵه‌كانی ئه‌گه‌ر خاوه‌ن منداڵ بێت، ئه‌ی به‌چی ژیانی رۆژانه‌ی دابینبكات.
ئه‌بێت ئه‌وه‌ چ "حه‌كیم"ـێك بێت كه‌ په‌نجا هه‌زار دینار به‌ره‌وا زانیوه‌ بۆ به‌ڕێكردنی ژیانی كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌م رۆژگاره‌ سه‌خته‌دا، له‌كاتێكدا كه‌سێكی ئاسایی نیو ملیۆن دینار به‌باشی ژیانی دابنناكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌وه‌مان بیست كه‌ له‌ناو كه‌مئه‌ندام جیاكاریكراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌"چی كه‌مئه‌ندامبووه‌"، وه‌ك باسكرا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌نگه‌ردا كه‌مئه‌ندامبوون موچه‌یه‌كی باشتریان پێده‌درێت وه‌ك له‌وانه‌ی به‌هۆكاری دیكه‌ كه‌مئه‌ندامبوون.
ئه‌مه‌ش نایه‌كسانییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام هه‌مان كێشه‌‌و موعانات‌و گرفتیان هه‌یه‌‌و وه‌كیه‌ك پێداویستیان ده‌وێت، كه‌سێك له‌ سه‌نگه‌ر قاچی له‌ده‌ستدابێت‌و كه‌سێكیش به‌هۆی كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل، هه‌ردووكیان وه‌كیه‌ك گرفتیان هه‌یه‌‌و پێویسته‌ وه‌كیه‌ك هاوكاریبكرێن، نه‌ك جیاكارییان له‌نێواندا بكرێت.
هیوادارم به‌رپرسان ره‌چاوی موعاناتی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بكه‌ن‌و كۆسپه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌هه‌موو روویه‌كی ژیانه‌وه‌و موچه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابینبكه‌ن، موچه‌یه‌كی به‌رز به‌جۆرێك بتوانن به‌هۆیه‌وه‌ دابینی هه‌موو پێداویتسیه‌كانی ژیانیان بكه‌ن.
هادی ئه‌مین
Hadi.ameen@yahoo.com
Pring                          page

راپۆرتی بژاركاری‌و به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژنامه‌وان



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
راپۆرتی بژاركاری رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ پاراستنی ژیان‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و گه‌شه‌پێدانی دیموكراتی‌و لایه‌نه‌ به‌هێزه‌كانی نێوكۆمه‌ڵگه‌‌و بژاركردنی گه‌نده‌ڵی‌و لادان له‌ یاسا، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ راپۆرته‌ مه‌رج‌و هه‌نگاوی خۆی هه‌یه‌‌و پێویستی به‌ په‌یره‌وكردنی پلانه‌...

من پێموایه‌ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بۆئه‌وه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری‌و رای گشتی دروستبكات پێویستی به‌ گوژمێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی راپۆرتی بژاكاری، به‌وه‌ش رۆژنامه‌وان له‌و تێگه‌یشتنه‌ خراپه‌ رزگاریده‌بێت، كه‌ هه‌ندێك پێیانوایه‌: رۆژنامه‌وان مه‌خلوقێكی بێ به‌هره‌یه‌! چونكه‌ ئه‌نجامدانی راپۆرتی بژاركاری ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوونی توانای رۆژنامه‌وان له‌ گه‌ڕان‌و به‌دواداچوون‌و دۆزینه‌وه‌‌و ده‌یكاته‌ لێكۆڵیارێكی وریا‌و پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات ئاستی به‌ده‌ستهێنان‌و متمانه‌به‌خۆبوونی زیادبكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها چالاكی به‌رپرسان‌و رووماڵی زانیارییه‌ ئاساییه‌كان بكات ئه‌وا ده‌بێته‌ مرۆڤێكی بێ به‌هره‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی مه‌رج‌و هه‌نگاوه‌كانی راپۆرتی بژاركاری كلیك لێره‌ بكه‌.