الخميس، 15 أبريل، 2010

پێشنیاز بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاری 2010‌و رێگری له‌ ته‌زویركردن

هادی ئه‌مین

له‌ رۆژی مانگی ته‌موزی 2009 له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنكرا بۆ دیاریكردنی په‌رله‌مانی داهاتوی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چه‌ندین گله‌یی‌و سكاڵای به‌دوای خۆیدا هێنا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ دووباره‌نه‌بنه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو لیسته‌كان جه‌ختبكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر چاكردنی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه‌ به‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا روویاندا.

لێره‌دا هه‌ندێك له‌و جومگانه‌ی پرۆسه‌كه‌ دیاریده‌كه‌م كه‌ به‌رای من پێویسته‌ ورده‌كاری‌و چاكسازیان تیادابكرێت، له‌وانه‌ش وه‌ك:

1- هه‌وڵی ته‌واو‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدرێت له‌ زانیاری ناوی ده‌نگده‌راندا، به‌وردی ئه‌و تۆماره‌ دیاریبكرێت له‌پێش رۆژی هه‌ڵبژاردن‌و به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ به‌فۆرمی زه‌رد‌و ئیزافه‌كردنی ناو نه‌درێت له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا، به‌راستی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ئیزافه‌كردنه‌ ده‌روازه‌یه‌كی باشه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و لیستانه‌ی به‌نیازی ته‌زویرن له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ته‌زویری خۆیان بكه‌ن، ئه‌بێت لیسته‌كان ئه‌مه‌ بكه‌نه‌ مه‌رجێكی سه‌ره‌كی به‌سه‌ر كۆمیسۆنه‌وه‌‌و قبوڵینه‌كه‌ن ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ بكاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌ئیزافه‌كردنی یه‌ك ده‌نگیش.

كاری كۆمیسۆنه‌ هه‌موو ناوه‌كان ئاماده‌بكات، نه‌ك رۆژی ده‌نگدان ده‌ستبكات به‌ ئیزافه‌كردنی ناو.

2- هه‌وڵی ته‌واو‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدرێت بۆئه‌وه‌ی ناوی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ لیستی تۆماری گشتی ده‌نگده‌ران بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌، هێشتنه‌وه‌ی چه‌ند ناوێك ده‌روازه‌ خۆشكردنه‌ بۆ ته‌زویر‌و دووباره‌ده‌نگدانه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ نابێت قه‌واره‌وه‌‌و لیسته‌كان قبوڵیبكه‌ن له‌ كۆمیسیۆن بڵێت 26هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی ناوخۆ ناویان له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا نییه‌، به‌ڵكو ئه‌بێت جه‌ختبه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كۆمیسیۆن كه‌ ته‌نها یه‌ك ناویش له‌یادنه‌كه‌ن.

3- هه‌وڵی ته‌واو‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدرێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی مره‌كه‌بی په‌نجه‌مۆركردن له‌پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌ویش له‌به‌ر چاوی قه‌واره‌و‌و لیسته‌كان، به‌جۆرێك هه‌موان دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ مره‌كه‌به‌كه‌ مره‌كه‌بێكی ئه‌سلییه‌‌و گه‌نده‌ڵی تیادا نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها زۆر زه‌روره‌ چاودێره‌كان له‌ رۆژی ده‌نگدان تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌ن بۆ مره‌كه‌به‌كه‌ پێش كردنه‌وه‌ی سندوقی ده‌نگدان، تابۆیان ده‌ركه‌وێت ئایا به‌ئاسانی لێده‌بێته‌وه‌ یان نا.

4- قه‌واره‌‌و لیسته‌ به‌شداربووه‌كان هه‌وڵی ته‌واو‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆیان روونبێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن بێلایه‌نن، یان ژێربه‌ژێر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ لیستێك هه‌یه‌‌و كاری بۆده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر لیسته‌كان دڵنیانه‌بوون له‌وه‌، ئه‌وا با به‌شدارینه‌كه‌ن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تا ئه‌ندامه‌ مونحازه‌كان لاده‌درێن، بۆیه‌ لیسته‌كان ده‌بێت به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ چۆنێتی دانانی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه‌، به‌دواداچوون بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزانن چه‌ندیان سه‌ر به‌حیزبی فلان‌و فیسارن، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ زۆر بوو، ئه‌وا بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكه‌ن.

5- زۆر زه‌روره‌ ئالییه‌تێك دابنرێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت به‌ڕێوبه‌ری وێستگه‌كه‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ سه‌حده‌دات له‌و لیسته‌ی كه‌ كه‌سه‌ نه‌خوێنده‌ره‌واره‌كان ده‌یانه‌وێت، ئه‌گه‌ر ئالییه‌تێك هه‌یه‌ ده‌بێت بۆ هه‌مووان روونبكرێته‌وه‌، چونكه‌ رێژه‌یه‌ك نه‌خوێنده‌وار هه‌یه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ماندا‌و له‌ كاتی سه‌حـلێدانی به‌ڕێوبه‌ری وێستگه‌ش بۆیان هیچ چاودێرێكی به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌.

ده‌كرێت كه‌سه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ سه‌ح له‌ فۆرمه‌كه‌ی ده‌دات به‌ نوێنه‌رێكی بێلایه‌ن بڵێت كه‌ ئایا ئه‌و لیسته‌ی بۆ هه‌ڵبژاردووه‌ یان نا، یان ئالییه‌تێكی باشتر دابنرێت....

6- زۆر زه‌وره‌ له‌ هه‌موو وێستگه‌یه‌كدا به‌ به‌رده‌وامی نوێنه‌ری قه‌واره‌كان‌و چاودێرانی بێلایه‌ن هه‌بن له‌ كۆتاییشدا ئیمزا له‌سه‌ر فۆرمی كۆتایی ده‌نگه‌كانی سندوقه‌كه‌ بكه‌ن.

7- وه‌ك چاودێرێك له‌ هه‌ڵبژاردنی 25-7 به‌شداربووم، ئه‌وه‌ی تێبینیمده‌كرد ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ی كۆمیسیۆن كه‌ فۆرمی ده‌نگدانی ده‌دا به‌ هاوڵاتیان، ئیرشادی هه‌موو هاوڵاتییانی نه‌ده‌كرد‌و ئه‌و په‌یامه‌ی پێنه‌ده‌دا: كه‌ تۆ ئازادییت ده‌نگ به‌ چ لیستێك ده‌ده‌یت.

بۆ من په‌یوه‌ندیمكرد به‌ به‌ڕێوبه‌ری وێستگه‌كه‌‌و داواملێكرد، تكایه‌ با به‌ڕوونی ئه‌و په‌یامه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بڵێت كه‌ فۆرمی ده‌نگدانیان ده‌داتێ، چونكه‌ زۆر زه‌روره‌ ئه‌و په‌یامه‌ به‌ یه‌كه‌یه‌كه‌ی ده‌نگده‌ران بوترێت له‌كاتی پێدانی فۆرمی ده‌نگدان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان هاوڵاتیان ترسێندرابن، ئه‌وا ئه‌و ترسه‌یان نه‌میبَنێت‌و دڵنیابكرێنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان ئازادن.

8- رێگه‌نه‌درێت به‌ هه‌ڵواسینی شتێك كه‌ شێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌بێت، بۆنموونه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی 25-7 له‌هه‌ندێك وێستگه‌ نوێنه‌ره‌كانی لیستی كوردستانی په‌تی باجه‌كانیان گۆڕی بوو به‌ زه‌رد‌و سه‌وز، كه‌ خۆی له‌ بنه‌ره‌تدا ئه‌وه‌ی كۆمیسۆن دیاره‌ ره‌نگی چۆنه‌.

9- سه‌رپه‌رشتیارانی كۆمیسۆن له‌ بنكه‌كاندا ئیجرائات وه‌ربگرن بۆ ئه‌و لادانانه‌ی كه‌ رووده‌دات، بۆ نموونه‌ هه‌ر له‌ هه‌ڵواسینی په‌تی زه‌رد‌و سه‌وزدا دوای ئه‌وه‌ی تیمی كۆمیسیۆنم ئاگاداركرد، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو.

10- به‌راستی ده‌بێت لیسته‌كان ئه‌وه‌ بكه‌نه‌ مه‌رج به‌سه‌ر كۆمسیۆنه‌وه‌، كه‌ كاتژمێری ده‌نگدان زیادنه‌كات له‌ رۆژی ده‌نگداندا‌و ئیجرائاته‌ پێویسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ بگرێته‌به‌ر، بۆ نموونه‌ كۆمیسیۆن ده‌توانێت بانگه‌وازی به‌رفراوان بكات له‌ پێش هه‌ڵبژاردن‌و بۆ هه‌موو هاوڵاتیان روونبكاته‌وه‌‌و جه‌ختبكاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ كاتی ده‌نگدان دیاریكراوه‌‌و به‌هیچــجۆرێك درێژناكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی دره‌نگ بكه‌وێت مافی ده‌نگدانی ده‌فه‌وتێت. ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی رێبگیرێت له‌ هێزی ته‌زویكردن.
Hadi.ameen@yahoo.com

Pring page


بۆچوونه‌کان
hazhar

peshnyareki cwane belam grng eweye wa bkret nek eme her nusrawi ser kaxez bet u kari pe nekret mn pem bashe lew rojeda chawderi newdewletish hebet ...xozge yek helbjardni be saxteman ekrd u ebu be sengi mhek.
hemn

dest xosh peshneyarakant_rasto rawan

کۆمێنتی خۆت بنێره‌:

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق