الخميس، 15 أبريل، 2010

بۆچي هه‌مان كارمه‌ندی پێشوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاری 2010 داده‌نرێته‌وه‌؟!


هادی ئه‌مین
بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق له‌ 7ی ئازاری 2010 به‌ڕێوه‌بچێت، جێگه‌ی سه‌رنجه‌ هه‌مان كارمه‌ندانی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر سنودقه‌كان داده‌نرێته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌شم له‌ راپۆتێكی لاپه‌ڕه‌ 10ی ژماره‌ 255ی رۆژنانه‌ی چاودێردا خوێنده‌وه‌।

له‌مه‌وبه‌ر زۆر وترا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندانی سندوقه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستاندا بێلایه‌نی خۆیان نه‌پاراستوه‌، دووباره‌دانانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی 2010 واتای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و كارمه‌ندانه‌یه‌ له‌ ره‌وشی هه‌ڵبژاردندا.

بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2010 زۆر شه‌فاف بێت، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگایان له‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه‌ بێت، به‌تایبه‌ت دانانی به‌ڕێوبه‌ر‌و كارمه‌ندانی وێستگه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌ر لایه‌نێك تێبینی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌یه‌ ئه‌وا پێش له‌ده‌ستچوونی كات تێبینی خۆی بگه‌ینێت‌و كاربكات له‌سه‌ر وه‌لانانی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ لایه‌نگیری بۆ ته‌ره‌فێك ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.

بۆئه‌وه‌ش رێوشوێنی قه‌واره‌‌و لیسته‌ به‌شداربووه‌كان پێویست بگرنه‌به‌ر‌و سه‌ردانی ئۆفیسه‌كانی كۆمیسۆن بكه‌ن‌و رێگریبكه‌ن له‌ دانانه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی رۆڵی خراپیان بینیوه‌ له‌ هه‌ڵبژاتردنه‌كانی پێشوودا، نه‌ك دوای هه‌ڵبژاردن بڵێن چه‌ندین به‌ڕێوبه‌ری وێستگه‌ سه‌ر به‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار فلان‌و كادری فلانه‌ كۆمیته‌‌و فلانه‌ لق بوون. واته‌ ئێستا كه‌ هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2010 له‌سه‌ره‌تایدایه‌، قه‌واره‌‌و لیسته‌ به‌شداربووه‌كان ده‌شێت پێشوه‌خت هه‌وڵی ته‌واو‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

هه‌روه‌ها بۆ رێگری زیاتر له‌ ده‌ستێوه‌ردانی به‌ڕێوبه‌ر‌و كارمه‌ندانی وێستگه‌كان زۆر زه‌روره‌ ئالییه‌تێك دابنرێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت به‌ڕێوبه‌ری وێستگه‌كه‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ سه‌حده‌دات له‌و لیسته‌ی كه‌ كه‌سه‌ نه‌خوێنده‌ره‌واره‌كان ده‌یانه‌وێت، ئه‌گه‌ر ئالییه‌تێك هه‌یه‌ ده‌بێت بۆ هه‌مووان روونبكرێته‌وه‌، چونكه‌ رێژه‌یه‌ك نه‌خوێنده‌وار هه‌یه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ماندا‌و له‌ كاتی سه‌ح لێدانی به‌ڕێوبه‌ری وێستگه‌ش بۆیان هیچ چاودێرێكی به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌.

بۆ نموونه‌، ده‌كرێت كه‌سه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ سه‌ح له‌ فۆرمه‌كه‌ی ده‌دات به‌ نوێنه‌رێكی بێلایه‌ن بڵێت كه‌ ئایا ئه‌و لیسته‌ی بۆ هه‌ڵبژاردووه‌ یان نا، یان ئالییه‌تێكی باشتر دابنرێت....
Hadi.ameen@yahoo.com

Pring page


بۆچوونه‌کان
hashim.xamgin
له‌به‌ر ئه‌وه‌ نابێت به‌شێوه‌یه‌كی نارۆشن تعامول له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌ گرنگه‌ بكرێت و دانانه‌وه‌ ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش قابیلی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستی له‌باره‌وه‌ وه‌ربگیرێت
hashim.xamgin

ده‌ست خۆش كاك هادی سه‌رنج و بۆچوونه‌كانت جوانن ،لێدوانه‌كانی كۆمسێونیش فشه‌ ده‌رچون ،بۆ سزادانی ئه‌وكامه‌ندانه‌ی له‌ هه‌ڵبژادنی هه‌رێم ،رێگایان دابوو، كاری ته‌زویر و فرت و فێڵ ڕوبدات و پرۆسه‌كه‌یان ناشرین و له‌كه‌داركرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق