الخميس، 15 أبريل، 2010

ژماره‌ی كورسیی لیسته‌ كوردییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق: 28كورسی بۆ هاوپه‌یمانی‌و 12ش بۆ گۆڕان







هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی 28كورسی و لیستی گۆڕانیش 12 كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ مانگی ئازاری 2010 ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌و رێژه‌یه‌ گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردادێت، ئه‌ویش به‌هۆی جۆری ده‌نگدانی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك‌و كورده‌كانی هه‌نده‌ران‌و كاریگه‌ری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.

من بۆ ئه‌و رێژه‌یه‌ پشتمبه‌ستووه‌ به‌ شێوازیێكی بیركارییانه‌ گه‌ ناوده‌برێت (به‌ له‌جیاتیدانان)، واته‌ به‌ له‌جیاتیدانانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

ئاشنایه‌ هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 25/7/2009 ئه‌نجامدرا، كه‌ تیادا 24 لیست كێبركێیانكرد له‌سه‌ر 111 كورسی، به‌ڵام ته‌نها 11 لیست توانیان رێژه‌ی یاسایی به‌ده‌ستبهێنن‌و بچنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، رێژه‌ی كورسییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بوو:


وه‌ك له‌و خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیاره‌، لیستی هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی هه‌یه‌، كه‌ 59 كورسییه‌، به‌دوای ئه‌ویشدا لیستی گۆڕان دێت كه‌ 25 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، دوای ئه‌ویش لیستی خزمه‌تگوزاری‌و چاكسازییه‌، كه‌ 13 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌...

به‌ له‌جیاتیدانانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ئازاری ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وا رێژه‌ی كورسی لیسته‌ كوردستانییه‌كان نزیكده‌بێت له‌م رێژانه‌ی كه‌ له‌م شیكاره‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی لیسته‌كان بتوانن پارێزگاریـبكه‌ن له‌جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ری خۆیان، كه‌ له‌ 25-7-2009 ده‌نگییان بۆ دان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بێگومان زه‌بتكردنی ئه‌وه‌ش قورسه‌، چونكه‌ هه‌ره‌وه‌ك ئاماژه‌مپێدا، كاریگه‌ری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و جۆری ده‌نگدانی كه‌ركوك‌و موسڵ‌و هه‌نده‌ران‌و كۆمه‌ڵێك هۆكار‌و گۆڕاوی دیكه‌ كارده‌كه‌ن له‌ زیادبوون‌و كه‌مبوونی ئه‌و رێژانه‌دا، به‌ڵام رێژه‌كانی ئه‌م شیكاره‌ وێنه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌.

بۆئه‌وه‌ی كاری له‌جیاتیدانانه‌كه‌ نزیكبێت له‌واقیعه‌وه‌ پێویستمان به‌ ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌یه‌ كه‌ لیسته‌ كوردستانییه‌كان كێبركێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ نزیكه‌ی 53 كورسییه‌‌و به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ دابه‌شبووه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا:


بێگومان ژماره‌ی كورسی پارێزگاكانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ پشتده‌به‌ستێت به‌ ژماره‌ی ده‌نگده‌ری پارێزگاكان، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ری پارێزگای سلێمانی زیاتره‌ له‌ هه‌ولێر‌و كه‌ركوك‌و دهۆك، بۆیه‌ سلێمانی به‌شی شێری به‌ركه‌وتووه‌، كه‌ 17 كورسییه‌، دوای ئه‌ویش پارێزگای هه‌ولێر دێت كه‌ 14 كورسییه‌، دوای ئه‌ویش پارێزگای كه‌ركوك دێت كه‌ 12 كورسییه‌، له‌ پاشان پارێزگای دهۆكه‌ كه‌ 10 كورسییه‌، كه‌ر هه‌مووی ده‌كاته‌ 53 كورسی.

ئه‌گه‌ر وایدابنێین كه‌ لیسته‌ كوردستانییه‌كان كێبركێده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و 53 كورسییه‌، به‌ده‌ر له‌كورسییه‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌، ئه‌وا به‌له‌جیاتی دانانی رێژه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و 53 كورسییه‌، ئه‌وا رێژه‌كان نزیكده‌بێت له‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:


وه‌ك له‌و خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا روونبووه‌ته‌وه‌، لیستی هاوپه‌یمانی 28كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت‌و لیستی گۆڕانیش 11.9، كه‌ ده‌كاته‌ 12 كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت‌و دوای ئه‌ویش لیستی یه‌كگرتوو دێت كه‌ ره‌نگه‌ 3 كورسی به‌ده‌ستبهێنیت له‌پاشان لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دێت به‌ به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی 2 كورسی...

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ راستبێت كه‌ ئاماژه‌ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ لیستی گۆران چانسی زیاتره‌ وه‌ك له‌ لیستی دیكه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك‌و كورده‌كانی هه‌نده‌ران، ئه‌وا گۆڕان دێت به‌سه‌ر ئه‌و رێژانه‌داو ژماره‌ی كورسی لیستی گۆڕان زیادده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ لیسته‌ كوردستانییه‌كان له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق نوێنه‌ر داده‌نێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ كه‌مه‌، ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه‌ له‌ساڵی 2009 به‌ڕێوه‌چوو، هیچكام له‌ نوێنه‌ره‌كانی كورد ده‌رنه‌چوون، بۆیه‌ گره‌وكردن له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی زۆركه‌مه‌.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیسته‌ كوردستانییه‌كان ده‌توانن كێبركێبكه‌ن له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی پارێزگای موسڵ، به‌وه‌ش دووباره‌ ڕێژه‌ی كورسییه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردادێت.

ئه‌وه‌ی من ویستم له‌م شیكاره‌ كورته‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م، به‌خشینی وێنه‌یه‌كه‌ به‌ خوێنه‌ر، ئه‌گه‌ر زۆر روونیش نه‌بێت له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ 7ی ئازاری ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌ش كه‌ زیاتر ده‌مه‌وێت جه‌وختیلێبكه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ گرنگییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ كورد، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه‌ هاوڵاتی كورد ده‌نگ به‌چ لیستێكی كوردستانی ده‌دات، چونكه‌ چوون بۆ ده‌نگدان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ داهاتوووی سیاسی‌و ئابوری هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌م چارته‌ی لای خواره‌وه‌ش له‌جیاتیدانانه‌كه‌ روونكردوووته‌وه‌:

adi.ameen@gmail.com

Pring                          page


بۆچوونه‌کان

hogr ali - holande

dast xosh bo am taza garya . baraye mnesh am jara lesty kurdistany natwanet aw hamo tazwerata bkatawa boya baray mn gorran zeyatr ba dast denet . xway gawrash dazanet chy ro dadat

جبار

ڕام وایه‌ وه‌ك به‌ڕێزیشت له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌تدا ئاماژه‌ت پێداوه‌ گرنگی ڕێژه‌ی كورسیه‌كانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌پێشچوونی زیاتری خواسته‌كانی كوردستان ، قه‌ناعه‌ت پێكردنی خه‌ڵك پۆئه‌م گرنگییه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و ڕه‌فتاره‌ دروسته‌ی كه‌لیسته‌كان بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ، هیوام وایه‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورت و ته‌سك مه‌سه‌له‌ گرنگ و ستراتیژه‌كه‌مان بیر نه‌باته‌وه‌ .

ئةميد بةراني

ده‌ستت خۆش بیت بۆ ئه‌م باسه‌ به‌لام ده‌كریت هه‌ندی كه‌م كورتی هه‌بیت من باوره‌ ناكه‌م لیستی كوردستانی بتوانیت ئه‌م نسبه‌یه‌ بهینین

كوردونيا

كاكی نووسه‌ر ده‌ست خۆش به‌لام شتیكت بیر جوو له‌ حساباته‌كه‌تدا ئه‌ویش ریزه‌ی ته‌زوویر بوو كه‌ لیستی كوردستانی ئه‌نجامی دا له‌ دهوك وهه‌ولیر ,شایانی باسه‌ به‌بی ی شیكردنه‌وه‌كان ته‌نها 40% خه‌لك ده‌نكی دابوو ئه‌و 35% ته‌زوویر بوو ,به‌و بی یه‌ ریزه‌ی ده‌نكه‌ كان ئه‌كوریت ئه‌كه‌ر ئه‌م جارش ته‌زویر نه‌كریت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق