الخميس، 15 أبريل، 2010

به‌زه‌وی حكومه‌ت‌و پاره‌ی هاوڵاتیان شوقه‌یه‌ك به‌ 50هه‌زار دۆلار! ماشه‌ڵا



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌

دوای په‌سه‌ندكردن‌و ده‌رچوونی یاسای وه‌به‌رهێنان‌و دامه‌زراندنی سندوقی نیشته‌جێبون، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك شوقه‌ بۆ هاوڵاتیان دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام چۆن شوقه‌یه‌ك!

به‌پێی ناوه‌رۆكی پڕۆژه‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، وه‌به‌رهێنه‌ر یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر رووبه‌ری كه‌مترنه‌بێت له‌ 80مه‌تردوجا دروستده‌كات‌و نرخه‌كه‌ی به‌ 50هه‌زار دۆلار، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم 30% بۆ 50% تێچووی پڕۆژه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆده‌گرێت‌و دواتر له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ به‌ دوو قیستی 5 ساڵی‌و 10 ساڵی ده‌درێته‌وه‌، باقییه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌بێت هاوڵاتییه‌كه‌ به‌ قیست پاره‌كه‌ بدات به‌ كۆمپایناكه‌، واته‌ دواجار ئه‌وه‌ هاوڵاتییه‌كه‌یه‌ كه‌ 50هه‌زار دۆلار ده‌دات.
واته‌ به‌ زه‌وی حكومه‌ت‌و پاره‌ی هاوڵاتی كۆمپانیایه‌ك شوقه‌یه‌ك دروستده‌كات به‌ 50هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ ده‌خرێته‌ڕوو، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ له‌خزمه‌ت هاوڵاتیانی هه‌ژاردایه‌، ئایا به‌راست پێنج ده‌فته‌ر دۆلار بۆ شوقه‌یه‌ك (كه‌ نه‌ ئه‌رزی هه‌یه‌‌و نه‌ ئاسمان) هه‌رزان‌و گونجاوه‌؟
مادام زه‌وییه‌كه‌ به‌ به‌لاش ده‌درێته‌ كۆمپانیاكانی نیشته‌جێبوون، كه‌واته‌ ده‌بوایه‌ نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون زۆر هه‌رزان بكرانایه‌، چونكه‌ ئه‌و حسابه‌ی ئه‌وان كردویانه‌ شوقه‌یه‌كی 80مه‌تری به‌ 50هه‌زار دۆلار، واته‌ هه‌ر مه‌ترێك 625دۆلاری تێده‌چێت.
جگه‌ له‌وه‌ش كۆمپانیاكانی نیشته‌جێبوون زه‌ویی شوقه‌یه‌ك چه‌ندینجار ده‌فرۆشنه‌وه‌، ئایا بۆچی بۆ هه‌موو شوقه‌كانی قاتی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌م‌و ... هه‌مان پاره‌ وه‌رده‌گیرێت؟
منیش لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ینم ئه‌گه‌ر حكومه‌ت زه‌ویم پێبدات، ئه‌وا به‌ كه‌متر له‌ 50 هه‌زار دۆلار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروستده‌كه‌م، هه‌ر هیچ نه‌كه‌م بۆ خۆم ده‌توانم باشترین خانوو دروستبكه‌م له‌سه‌ری زه‌وییه‌كه‌ به‌ ته‌نها 20هه‌زار دۆلار.
هه‌قوایه‌ په‌رله‌مانی كوردسدتان به‌ جدی له‌وه‌ بپرسێته‌وه‌، ئایا نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون هه‌رزانن، ئایا ئه‌و پرۆژانه‌ له‌خزمه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون‌و كرێنشینانن، ئایا كرێنیشنیانی ئێمه‌ هه‌موویان ملیۆنێرن‌و پێنج ده‌فته‌ر دۆلاریان به‌لاوه‌ هه‌رزانه‌؟
كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌سێك نییه‌ به‌رگریكاری خه‌می هاوڵاتیان بێت‌و بڵێت: ئاده‌ی حسابات بكه‌، بۆچی پێنج ده‌فته‌ر دۆلار له‌ هاوڵاتیان ده‌سه‌نن. له‌كه‌سانی شاره‌زا له‌بواری دروستكردنی خانوبه‌ره‌ پرسیارمكردووه‌ ده‌رباره‌ی نرخی شوقه‌یه‌ك، ده‌ڵێن: نرخی شوقه‌یه‌ك به‌ دوو ده‌فته‌ر دۆلار سه‌رو زیادێتی.
پرسیارێكی دیكه‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه‌: ئایا بۆچی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ خۆیان خانوو دروستده‌كه‌ن ته‌نها یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاریان پێده‌دات وه‌ك پێشنیه‌، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌ی كۆمپانیاكانیاكانی نیشته‌جێبوون دوو ده‌فته‌ر دۆلار زیاتر ده‌دات؟!
له‌ بنه‌ره‌تدا پرۆژه‌كانی كۆمپانیاكانی نیشته‌جێبوون له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوونن، كه‌چی خۆیان بوونه‌ته‌ هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون.
ئه‌و شوقانه‌ی كه‌ به‌ 50هه‌زار دۆلار دروستده‌كرێن به‌فیرۆچوونی پاره‌ی هاوڵاتیانه‌، چونكه‌ به‌دیلێكی باشترنه‌بوو بۆ زه‌وی دابه‌شكردنی حكومه‌ت به‌سه‌ر هاوڵاتیان، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت زه‌وی بداته‌ هاوڵاتیان‌و هه‌وره‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ به‌شدارانی كۆمپانیاكان ده‌یدات 25هه‌زار دۆلار بدات، ئه‌وا هه‌موو هاوڵاتییه‌ك 25 هه‌زاری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، واته‌ خانووه‌كه‌ی خۆی دروستده‌كات به‌ 25هه‌زار دۆلار، نه‌ك ئه‌و په‌نجا هه‌زار دۆلاره‌ی كه‌ كۆمپانیاكان وه‌ریده‌گرن له‌ هاوڵاتیان.
Hadi.ameen@gmail.com
Pring                          page


بۆچوونه‌کان
bahoz

ده‌ستخوش، من نازانم گوایه ‌یه‌كیه‌تی كرینشینان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌بیت هه‌قوایه‌ ئه‌م نوسینه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن‌و داكوكی لی بكه‌ن، ده‌ستخوش نوسه‌ری هه‌ژاران. سوباس

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق