الخميس، 15 أبريل، 2010

كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگا بۆ كاڵای ده‌ره‌كی، پشتگیرینه‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی


هادی ئه‌مین

دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پڕن له‌كارمه‌ند، به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌ سستی كاری هاوڵاتیان راده‌په‌ڕێنن، له‌كاتێكدا كه‌ به‌شێك له‌ كاره‌كان ته‌نها به‌ چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ده‌كرێت‌و پێویست به‌و ژماره‌ زۆره‌ی كارمه‌ند ناكات.

بوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كارمه‌ندان له‌ دامه‌زاروه‌ حكومییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه‌ش:

- حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵینه‌داوه‌ كارگه‌ی گه‌وره‌ دروستبكات، (كه‌ له‌ لایه‌ك كێشه‌ی بێكاری پێ چاره‌سه‌ربكات‌و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنانانی پێ به‌رزبكاته‌وه‌)، بۆیه‌ ناچار خوێندكاره‌ ده‌رچوووه‌كانی به‌شه‌ جیاوازه‌كانی زانكۆ په‌یماگاكان داده‌مه‌زرێنێت.

- بوونی ململانێی حیزبی‌و رازیكردنی خه‌ڵكی به‌ ئینتمابوونیان بۆ پارتی‌و یه‌كێتی هۆكارێكی دیكه‌ی دامه‌زاراندنی به‌شێك له‌ كارمه‌نده‌كانه‌.

چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ش له‌ پشت ژماره‌ی زۆری كارمه‌ندانن، كه‌ ئابوریناسان ناویده‌به‌ن به‌ (بێكاری شاره‌وه‌)، چونكه‌ هه‌ندێك له‌و كارمه‌ندانه‌ كارێكی ئه‌وتۆیان نییه‌‌و كاری به‌شه‌كه‌یان به‌ دوو سێ كارمه‌ند ده‌كرێت، نه‌ك 12‌و 13 كارمه‌ند.

بۆیه‌ بۆچاره‌سه‌ری زۆری كارمه‌ند له‌ دامه‌زاوه‌ حكومییه‌كاندا، حكومه‌نی هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌م كارانه‌ی لای خواره‌وه‌ بكات:

- دامه‌زارندی ده‌یان كارگه‌ی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان، كه‌ هه‌ره‌یه‌كه‌یان بتوانێ لانی كه‌م ده‌هه‌زار كارمه‌ند له‌خۆبگرێت، به‌ڵام ئه‌وله‌ویتی كاركردن بداته‌ گه‌نجانی كوردستان.

- په‌ره‌دان‌و پشتگیركردنی پڕۆژه‌ی بچووك، كه‌ زۆربه‌ی حكومه‌كان په‌نای بۆ ده‌به‌ن هه‌م بۆ كه‌مكردنی فشار له‌ سه‌ر حكومه‌ت هه‌م بۆ گه‌شپێدانی ئابوری وڵات، راسته‌ به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان پشتگیری پرۆژه‌ی بچووك كراوه‌، به‌ڵام به‌راستی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندا نییه‌.

یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ سندوقی ئاینده‌یه‌، كه‌ نزیكه‌ی ده‌هه‌زار دۆلار وه‌ك سلفه‌ ده‌داته‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌ی بچوك دابمه‌زرێنن، به‌ڵام میكانیزمی پێدان‌و وه‌گرتنه‌وه‌ی قورسه‌، بۆ نموونه‌ هه‌ر دوای یه‌ك مانگ له‌ وه‌رگرتنی سلفه‌كه‌ یه‌كسه‌ر ده‌بێت گه‌نجه‌كه‌ قیستێكی پاره‌كه‌ی بداته‌وه‌ به‌ سندوقه‌كه‌، بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ زۆربه‌ی پرۆژه‌ بچووكه‌كان گونجاونییه‌، چونكه‌ به‌ مانگێك ناتوانێ ئه‌وه‌نده‌ قازانج بكات. جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و گه‌نجه‌ی سلفه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ به‌ یه‌ك ساڵ ئه‌و پاره‌یه‌ بداته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش مومكین نییه‌ بۆ زۆربه‌ی پرۆژه‌ بچووكه‌كان.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كارێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه‌ بۆ دامه‌زاندنی پرۆژه‌ی بچووك بۆ گه‌نجانی بێكارو دامه‌زارندنی كارگه‌ی گه‌وره‌، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌ت له‌و بواره‌دا لاوازه‌، به‌ڵام ده‌نگو سه‌دایه‌كی جیدی دیكه‌ش به‌دیناكه‌ین له‌لایه‌ن لیسته‌كانی دیكه‌، به‌تایبه‌ت لیسته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان بۆ فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌ت تا كاربكات بۆ پشتگیركردنی پرۆژه‌ی بچووك‌و دامه‌زاراندنی كارگه‌ی گه‌وره‌.

سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش رۆژانه‌‌و به‌هۆی میدیاكانه‌وه‌ گوێبیستی ئه‌و ده‌بین كه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆی شكست‌ده‌هێنن‌و داده‌خرێن‌و به‌رده‌وام پێشه‌نگای كاڵای ده‌ره‌كی له‌ كوردستان ده‌كرێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی سیاسه‌ت‌و پلانێكی زانستی‌و ته‌كنیكی‌و ستراتیژی له‌لایه‌ن حكومه‌ت‌و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ بۆ پشتگیری له‌ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی.

Pring page


بۆچوونه‌کان
هاشم غةمطين

ئه‌م شێوازی پێدانی سلفه‌‌و پێشینه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان مۆدێلێكی نۆییه‌ پیاده‌كردنی هه‌ر لێره‌ به‌و سیسته‌مه‌ په‌یره‌وده‌كرێت.

ئه‌گه‌ر گه‌نجێك بیه‌وێت سودمه‌نبێت له‌و پیشینه‌یه‌، ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌رفه‌تی كاری بۆ نه‌ره‌خسابێت پرۆژه‌یه‌ك دوكانێك نه‌بێت كاری تێدابكات چی له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بكات چی سودێكی بۆی ده‌بێت، خۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌رۆنه‌ ئه‌وروپا‌و كۆچده‌كه‌ن له‌و بره‌ پاره‌یه‌ زیاتر سه‌رفده‌كه‌ن وه‌ك له‌و بڕه‌ پاره‌ییه‌ی ئه‌وان.

ئه‌مه‌له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كیتر وه‌ك هادی ئاماژه‌یپێداوه‌ دروستكردنی كارگه‌ی جۆراوجۆر‌و به‌سوود سه‌نگی مه‌حه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی بێكاری گه‌نجان، بۆ نموونه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ده‌وروبه‌ری شارو شارۆچكه‌‌و گونده‌كان ده‌كرێنه‌ كارگه‌‌و خه‌ڵكێكی زۆر كاری تێداده‌كه‌ن‌و خه‌ڵكیش به‌رهه‌م‌و كاپیتاڵی خۆماڵی خۆی ده‌كڕێت‌و به‌كارده‌هێنێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌بینرێت له‌ كوردستان زۆربه‌ی خۆراك‌و درینكه‌‌و ماست‌و هێلكه‌‌و معه‌له‌بات‌و شیری ساردو خۆراكی منداڵ‌و سه‌وزه‌‌و میوه‌‌و هتد به‌رهه‌می هاورده‌ی ده‌ره‌كین له‌ وڵاتی خۆمان به‌رهه‌منه‌هێنراوه‌، له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه‌ متمانه‌ی پێناكرێت، چونكه‌ زۆرجار بینراوه‌ ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ له‌ ئاكامی پشكنینی پزیشكی ئیكسپه‌یه‌رو به‌سه‌رچووبوون هه‌روه‌ها من دیقه‌تی فرۆشگای وام داوه‌ زیاتر له‌ سێ مانگ شیری ساردی نێو ماده‌ی كارتۆنه‌كان له‌ سه‌لاجه‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه‌‌و به‌ خه‌ڵكیش ده‌فرۆشرێت من له‌ ئه‌وروپا دیومه‌ به‌رگری مانه‌وه‌ی شیری سارد له‌ پانزه‌ رۆژ زیاتر تێپه‌رناكات هه‌موو ئه‌مانه‌ش مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایشی ته‌ندروستی مرۆڤ پێویسته‌ ڕیوشوێنی بگیرێته‌ به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق