هادی ئه‌مین |
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه ![]() ![]() |
![]() په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسۆنی كوردستان، كه رێژهكی باشی په‌رله‌مانی كوردستان پێكده‌هێنن، له چه‌ند بوارێك جێگای دهستو هه‌وڵیان دیاره، به‌ڵام له‌هه‌ندێك پرس‌و بابه‌تی دیكه‌دا ته‌نها رۆڵی راگه‌یاندن ده‌بینن. راسته كاركردن قورسه له‌م وڵاته‌دا كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ته‌مووزی 2009ه‌وه ئۆپۆزسیۆن تیادا سه‌ریهه‌ڵداوه, به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته بیانوو بۆ كه‌مته‌رخه‌میی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێك پرس. بێگومان خه‌ڵكی زیاتر چاوی له په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنه وه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه، خوازیارن ئۆپۆزسیۆن كاربكه‌ن بۆ زیاتر به‌رگریكردن له مافه‌كانی خه‌ڵك، هه‌روه‌ك سوێندیان خواردووه. ئه‌و بابه‌ته‌ی كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م، ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كه میدیاكان به‌وێنه‌ی ڤیدیۆیی به‌ڵگه‌داره‌وه ئاماژهدهكهن به رۆشتنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سنوره‌كانی ده‌ره‌وه، له‌رێگه‌ی كاروانه ته‌نكه‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاروانی ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان، لاوازی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن دهردهكهوێتو ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر دڵی هاوڵاتیان كه به به‌رچاوییانه‌وه موڵكه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ بێئه‌وه‌ی فلسێك لێی سوودمهندبن. هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن له میدیاكانه‌وه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له په‌رله‌مانه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و پرسه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانمان پرسییوه له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵاممان ناداته‌وه! ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن "تائێستا وه‌ك لای ئێمه‌ی هاوڵاتی دیاره" كاركردنیان بۆ ئاشكراكردنی كاروانی تانكه‌ره نه‌وته‌كان له چوارچێوه‌ی دیواره‌كانی په‌رله‌مان نه‌ترازاندووه، كه به‌راستی ئه‌وه‌ش نه‌شیاوه بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی كوردستان، كه پێویستی به هه‌ڵوێستی جدیی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه له زۆربه‌ی پرسدا، نه‌ك هه‌ڵوێستی به‌هێز، به‌ڵكو هه‌ڵوێستێك كه پرسه‌كان یه‌كلابكاته‌وه. بۆنموونه په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ راگرتن‌و ئاشكراكردنی كاروانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌توانن له‌گه‌ڵ شهقامو جه‌ماوه‌ر خۆپیشاندانی بهرفراوانو مانگرتن رابگه‌یه‌نن، یان ده‌توانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك "یان هه‌ر خۆیان كه حه‌سانه‌یان هه‌یه" مانبگرن له‌سه‌ر رێڕه‌وی كاروانه تهنكهركانو پێشگریان لێبكهنو رێگه‌نه‌ده‌ن، مانگرتن نه‌شكێنن تا پرسه‌كه یه‌كلاده‌كرێته‌وه. ده‌پرسم هه‌ڵوێستی لاوازی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه تاكه‌ی به‌رده‌وام دهبێتو تاكه‌ی به به‌رچاومانه‌وه كاروانی تانكه‌ره نه‌وته‌كان نه‌وتی خه‌ڵكی ده‌به‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئایا هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێست لاوازییه هی ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزسیۆن ساوایه، ئایا ئه‌م بیانووه ره‌وایه، ده‌ترسم 19 ساڵ بورترێت ئۆپۆزسیۆن ساوایه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وترا. جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه له‌یه‌كێك له راپۆرته‌كاندا خوێندمه‌وه كه وه‌زیری سامانه سورشتییهكان به په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنی وتووه، (ئاگام له كاروانی تانكه‌ره نه‌وتی سنوری سلێمانی نییه) هه‌روه‌ها به په‌رله‌مانتارانی وتوه فه‌رموون بڕۆن كه‌شفی بكه‌ن منیش زانیارییم نییه له‌باریه‌وه. لهكۆتادا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌خۆشكه‌وت، ده‌یبه‌ن بۆ لای پزیشك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كه خۆی نهخۆشو نه‌توانا بوو، ئه‌وا مرۆڤه‌كه بێهوادهبێت، خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌شمان خه‌ریكه وای به‌سه‌ردێت، خه‌ڵكی ده‌زانێ نادادی هه‌یه‌و ده‌نگی داوه‌ته په‌رله‌مانتاره‌كان تا له بنه‌ڕه‌ته‌وه كاربكه‌ن بۆ دادپهروهریو داكۆكی له مافه‌كانی خه‌ڵكی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان ببه‌نه‌وه به راگهیاندنو به خه‌ڵكی بڵێن نادادی هه‌یه، ئیتر خه‌ڵكی بێهیواده‌بن. Hadi.ameen@gmail.com http://hadiameen.blogspot.com |
ماڵپه‌رێكی تایبه‌ته به كاره‌كانی هادی ئه‌مین ـ رۆژنامهنووسو توێژه‌ر hadi.ameen@gmail.com 07702201898
الجمعة، 16 أبريل 2010
لاوازی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن‌و به‌رده‌وامی كاروانی تهنكهرهنهوتهكانی باشماخ
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق