الخميس، 15 أبريل، 2010

كوردستانێكی خاوه‌ن نه‌وتم بۆچییه‌، منداڵه‌كانی له‌سه‌رشه‌قامه‌كان به‌نزین‌و كلێنس بفرۆشن!



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
دوێنی كه‌ رۆژی جیهانی منداڵان بوو، هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش دوو دیمه‌نی ته‌واو جیاوازبوون له‌ دیمه‌نه‌كانی كوردستان، هه‌نارده‌ی نه‌وت وڵاتێكی خۆشگوزه‌رانت نیشانده‌دات، به‌ڵام دیمه‌نی دووه‌م كه‌ ڕوانینه‌ له‌ مافه‌كانی منداڵانی هه‌رێمی كوردستان خه‌فه‌تبارت ده‌كات.

دوای هه‌ژده‌ساڵ له‌ حوكمڕانی هه‌رێم، نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نارده‌كرا، به‌ڵام ئایا مافی منداڵان چی به‌سه‌رهات، بۆچی بۆ ناردنی نه‌وت ئه‌وه‌نده‌ به‌جدی كێشه‌‌و باس‌و خواسی له‌سه‌ركرا، به‌ڵام چیكرا بۆ مافی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌یاره‌ به‌سه‌یاره‌ ده‌گه‌ڕێن‌و ده‌ڵێن توخوا كلێنسمان لێبكڕن‌و بنێشت بكڕن.

ئاینده‌ی هه‌ر میلله‌تێك په‌یوه‌سته‌ به‌ توێژی منداڵ‌و تازه‌پێگه‌یشتویه‌یه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاری جدی بكه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و توێژه‌.

ئاشنایه‌ ته‌مه‌نی منداڵی بریتییه‌ له‌ كاتی له‌دایكبوون تا ته‌مه‌نی 18ساڵی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك بكه‌یت به‌ ناو بازارش‌و شه‌قامه‌كانی كوردستاندا چه‌ندین منداڵ ده‌بینیت كه‌ خه‌ریكی كاری جۆراوجۆرن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری سلبی دروستكردووه‌، هه‌یه‌ ئێستا بووته‌ سواڵكه‌ر، جگه‌ره‌كێش، فێربوونی ره‌فتاری ناپه‌ره‌وه‌رده‌ی، توشبوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی...

ئایا تاوانی ئه‌و منداڵانه‌ له‌ملی كێیه‌، ئایا له‌ ملی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانه‌، یان له‌ملی خێزانه‌ نارۆشنبیره‌كان...

من ئه‌مه‌وێت لێره‌دا به‌پرسیارێتی وردی ئه‌و لایه‌نه‌ دیاریبكه‌م كه‌ ئه‌ركی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌هێڵێت منداڵ ئیشبكات، به‌رای من به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ به‌پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ته‌، كه‌ پێویسته‌ له‌رێگه‌ی دامه‌زاروه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ كاربكات بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ هه‌ژارن‌و منداڵه‌كانیان ده‌نێرن بۆ كاركردن، یان ئه‌وانه‌ی نا رۆشنبیرن‌و منداڵه‌كانیان ده‌نێرن بۆ كاركردن.

جارێكیان له‌ به‌رپرسێكم پرسی چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌و وتی یه‌كه‌مجار ده‌یگرین، پاشان ئیمزا به‌ خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین كه‌ نه‌یه‌ڵێت كاربكات، منیش وتم ئه‌ی دابینكردنی ژیانی خێزانه‌كه‌، ئه‌و وتی: به‌هۆی رێكخراوێكه‌وه‌ مانگانه‌ بڕی سی بۆ په‌نجاهه‌زاریان پێده‌درێت.

ئه‌وه‌ی من ئاگادارم هه‌ندێك ده‌زگا‌و رێكخراو كارده‌كه‌ن له‌وبواره‌دا، به‌ڵام ئه‌و یارمه‌تییه‌ی دانراوه‌ زۆركه‌مه‌، كه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار ده‌ده‌نه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ ئیشده‌كه‌ن، له‌بری ئیشنه‌كردنیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دوای به‌دواداچوونێكی زۆر، كه‌ هه‌ندێك منداڵیش ناگرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا خێزانێك كه‌ ته‌نها منداڵێكیان هه‌یه‌‌و كاریان بۆده‌كات به‌ په‌نجا هه‌زار دینار ژیانیان ده‌ڕواتبه‌ڕێوه‌؟

من نازانم ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێمه‌ بۆچی وابیرده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام مانگانه‌ ته‌نها په‌نجا هه‌زاریان بۆ ده‌بڕنه‌وه‌، بۆ خێزانێكی هه‌ژار كه‌ له‌ناچاری منداڵه‌كه‌یان ده‌نێرن بۆ كار، ته‌نها په‌نجا هه‌زار ده‌بڕنه‌وه‌، ئایا ئه‌و په‌نجا هه‌زاره‌ به‌شی رۆژانه‌ی ته‌نها یه‌ك كوڕه‌ به‌رپرس ده‌كات؟

ئایا بۆچی موچه‌ی باش‌و هه‌زاران قات بۆ خۆیان به‌ڕه‌وا ده‌بیننن‌و بۆ میلله‌تی به‌ ڕه‌وا نابینن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ست به‌رپرسانه‌ هه‌ر پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ نییه‌، خۆ ئه‌وان به‌ ئاره‌فی ناوچه‌وانیان ئه‌و پاره‌یه‌ په‌یداناكه‌ن، ئه‌و پاره‌یه‌ حسه‌یه‌كی بڕاوه‌ی 17%ی داهاتی عێراق‌و داهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌.

كاتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان ده‌كه‌یت ده‌ڵێن: وه‌زعی كوردستان باشه‌‌و رێژه‌ی منداڵی ئیشكه‌ر كه‌مه‌، به‌ڵام پرسیارێكی مه‌نتقی ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر رێژه‌یان كه‌مه‌، بۆ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ناكه‌ن؟ به‌جۆرێك كه‌ پێداویستیه‌كانی خێزانی منداڵه‌كه‌ دابینبكه‌ن.
Pring                          page


بۆچوونه‌کان
تارا بهاء

به‌راستی‌ قسه‌كانت تواون به‌لام بیم وایه كه‌ اكر نه‌وتی‌ كه‌ركوكیشمان بدریت منالانمان هه‌ر كلنس ده‌فروشن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق