هادی ئه‌مین |
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه ![]() ![]() |
![]() ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رنین له‌به‌كارهێنانی ئاماژه‌و زمانی توندوتیژ، هه‌ندێك ڕۆژنامه‌و گۆڤار، وه‌ك به‌ندیخانه گۆشه‌ی ئهشكهنجهدانو توندوتیژ ئامێزیان هه‌یه؟ ئاشنایه توندوتیژی بریتیه له به‌كارهێنانی فشاری مادی‌و مه‌عنه‌وی له‌لایه‌ن كه‌سێك بۆ سه‌ر كه‌سێكی دیكه، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی پهیامو مه‌رامی بكه‌ره‌كه، كه ده‌بێته‌هۆی گه‌یاندنی زیانی مادی یان دهرونیو مهعنهویو ئه‌خلاقی به‌وی دی، له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه هۆكانی ڕاگه‌یاندن بنه‌مای گرنگی كارلێكی كۆمهڵایهتینو به‌هۆیانه‌وه زانیاری‌و هه‌واڵ‌و بۆچوون‌و ڕاڤه ده‌درێته وه‌رگران، به‌شێكی گرنگی ڕٍهفتاری كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌ڕێژنه‌وه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا بۆچی هه‌ندێك میدیا په‌نا بۆ به‌كارهێنانی زمانی توندوتیژ ده‌به‌ن؟ دوای گهڕانو به‌دواداچوونم بۆ هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند گۆشه‌یه‌كی ناونیشان رهقو توندوتیژ ئامێزم به‌دیكرد، كه هه‌ڵگری ئاماژه‌و دروشمه‌كانی توندوتیژیو سزادانن، به‌ڵام كاتێك ئاماژه به‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه ده‌كه‌م كه ئه‌و گۆشانهیان هه‌یه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌ی نییه كه ئه‌و میدیایانه به‌ده‌رن له‌كاری جوان‌و ئیجابی. ئه‌و نموونانه‌ی كه به‌رده‌ست من كه‌وتوون بریتیین له: گۆشه‌ی چز له‌رۆژنامه‌ی هه‌واڵدا، گۆشه‌ی بیراز له‌ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا، گۆشه‌ی سوژن له‌گۆڤاری لڤیندا. 1- گۆشه‌ی چز له‌رۆژنامه‌ی هه‌واڵدا: ئه‌م گۆشه‌یه له‌كۆتا لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵدایه، كاری ئه‌م گۆشه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌گه‌تیف ده‌خاته‌ڕوو، چز مانای داغكردن ده‌دات، بۆیه گۆشه‌كه ئه‌و ئیحایهدهدات به‌خوێنه‌ر كه چه‌ند بابهتو كه‌سێك لێره‌دا داخدهكرێن، 2- گۆشه‌ی بیراز: ئه‌م گۆشه‌یه له‌ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدایه، بیراز ئه‌گه‌ر لهمیزرازهوه هاتبێت، ئه‌وا ئیحایهكی وادهداته خوێنه‌ر، كه كه‌سێك شتێكی گرتوه‌و لێیده‌دات. 3- گۆشه‌ی سوژن: ئه‌م گۆشه‌یه له‌گۆڤاری لڤیندایه، له‌و په‌نده‌وه هاتووه كه ده‌ڵێت ده‌رزیه‌ك بكه به‌خۆتدا ئینجا سوژن بكه به‌كه‌سانی دیكه‌دا، یان ده‌توانین بڵێن له‌مانای تیژه‌وه هاتووه، واته ئامێرێكی بڕه‌ری تیژ، ئه‌مه‌ش ئیحائێكی وا ده‌داته خوێنه‌ر كه سزای كهسو بابه‌تێكی تێدا ده‌درێت. (ناونیشانی ئه‌م گۆشه‌یه ئێستا لابراوه) له‌كۆمه‌ڵگادا قبولكردنی هه‌ر په‌یامێك په‌یوه‌سته به‌ڕاده‌ی گونجانی ئه‌و بۆچوونه له‌گه‌ڵ خواسته مرۆیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، واته تا پێویستی كۆمه‌ڵگا بۆ بابه‌تێك نه‌بێت زه‌حمه‌ت ئه‌و بابه‌ته بتوانێت بژی له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كدا، هه‌رچه‌ند فشار‌و توندوتیژی به‌كاربهێنرێت بۆ چه‌سپاندنی، ئه‌وا ناتوانێت بڵاوببێتهوو بژی له‌كۆمه‌ڵگادا. له‌هاوكێشه‌ی تایبه‌ت به‌فشارو توندوتیژی، ڕه‌گه‌زه‌كان بریتین له: 1- په‌یامێك كه ده‌ویسترێت بڵاوبكرێته‌وه‌و بچه‌سپێنرێت. 2- بنێرهكان. 3- زمانی په‌یام (فشار، توندوتیژی). 4 – وه‌رگران، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ده‌ویسترێت پهیامو بۆچونه‌كه‌ی تێدا بچه‌سپێنرێت. چه‌ندین نموونه هه‌ن له‌مێژوودا، كه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن: ئه‌گه‌ر به‌فشار په‌یامێك (بۆچون‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك) سه‌پێندرابێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، هه‌رچه‌نده بهڕوكهشو له‌ترسدا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه وا خۆی نیشاندابێت كه په‌یامه‌كه‌ی قبوڵه، به‌ڵام هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی ڕزگاربوونی بۆ ڕهخسابێتو هێزو فشاره‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌مابێت، ئه‌وا هه‌ر زوو وازی هێناوه لهپهیامو به‌رژه‌وه‌ندییه به‌زۆر سهپێندراوهكهو هه‌ڵیوه‌شاندوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش هه‌مان ده‌رئه‌نجامی هه‌یه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر له‌پۆلێكدا خوێندكارێك ده‌نگه‌ده‌نگ بكات‌و، مامۆستاكه‌ش بهخوێندكارهكه بڵێت: (بێده‌نگبه كوره، وسبه ده‌مت داخه ...)و قسه‌ی ناشرینی پێبلێتو په‌یامی توندوتیژی ئاراسته‌بكات، ئه‌وا خوێندكاره‌كه به‌جۆرو شێوازیتر ده‌نگه‌ده‌نگ دروستدهكاتو گوێڕایه‌ڵ نابێت بۆ وته‌ی مامۆستاكه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامۆستاكه‌ی بڵێت: (تكایه ئه‌توانیت بێده‌نگ بیت)، ئه‌وا ئه‌م په‌یامه كارده‌كاته‌سه‌ر ناخی خوێندكارهكهو پابه‌ندده‌بێت، چونكه په‌یامه‌كه په‌یامێكی ئاشتیخوازانه‌و پڕ ڕێزه. واته په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان توندوتیژیو چه‌سپاندنی پهیامو به‌رژه‌وه‌ندی، جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش پێچه‌وانه‌یه، تارێژهی فشاره‌كه زۆربێت كاردانه‌وه‌ی قبوڵنهكردنیش زۆرده‌بێت، ره‌نگه (كه‌س، كۆمه‌ڵگا)ـیهك كاتی كاردانه‌وه‌كه دوابخات، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له‌ناخه‌وه په‌یامه‌كه قبوڵناكات. بێگومان له راڤه‌ی دیارده مرۆییه‌كاندا، ناتوانرێت ته‌نها یه‌ك هۆكار ده‌ستنیشان بكرێت، چونكه هۆكاره‌كان تێكهڵدهبنو، كایه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. له‌ڕووی تیۆرییه‌وه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه لێره‌دا ناتوالنرێت ئاماژه‌ی پێبكرێت، به‌ڵام له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه هه‌ندێك هۆكار هه‌بووه له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، كه ڕێگه خۆشكه‌ربوون بۆ به‌كارهێنانی ئاماژه‌كانی توندوتیژی له‌ڕاگه‌یاندنی كوردیدا، له‌وانه‌ش وه‌ك: 1- له كۆمۆنیكه‌یشنی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا، جه‌نگی ناوخۆ روویدا، جگه‌له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه كوردییه‌كان به‌درێژایی مێژووی خۆیان، ئه‌وه ڕوندهكاتهوه كه كۆمۆنیكه‌یشنی نێوانیان لهچهندینجاردا توندوتیژی زاڵبووه به‌سه‌ریدا، چ به‌كرداری كوشتن، یان به‌وتارو نوسین‌و به‌رنامه‌ی ڕادۆیو ته‌له‌فیزۆنی، كه ئه‌وه وایكردووه توندوتیژی له‌كایه‌كانی دیكه‌ی تری ژیاندا خۆی ده‌ربخات. 2- هه‌روه‌ها لهكۆمۆنیكهیشنی نێوان نوسهرهكانماندا، چه‌ند نوسه‌رێكی دیاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان لهكۆمۆنیكهیشنی نێوانیاندا، كه (له‌كتێبه‌كانیاندا ده‌بینین) زمانی توندوتیژیان به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر به‌كارهێناوه، ده‌توانین له‌مڕوه‌وه به‌نموونه دوو كتێبی ماڵێكی لێكترازاووة ـ فاروق ره‌فیق، ئیمان‌و جه‌نگاوه‌رانی ـ به‌ختیارعه‌لی باسبكه‌ین. ده‌توانرێت چه‌ندین هۆكارو بونیاد دیاریبكه‌ین بۆ گه‌شه‌كردنی زمانی توندوتیژ له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، به‌ڵام ئه‌مانه هیچی نابنه موبهڕیڕ بۆ بوونی ئه‌و زمانه لهڕاگهیاندنداو به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر بنێر له‌ڕاگه‌یاندندا لانادات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه زمانی توندوتیژبێت، وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ڕاگه‌یاندن بابهتهكان به زمانی زانستی‌و یاسیایی بخاته‌روو.. پێویسته پهیامسازدان ورده‌كاری تێدابكرێت، چونكه هه‌ر كه په‌یام نێردرا ئیتر ئاڕاسته‌ی به‌رده‌وامی وهردهگرێتو، ناتوانرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه، له‌پاشان كاریگه‌ری سلبی‌و ئیجابی دروستده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه توند‌وتیژئامێز بێت یان له‌سیاقی توندوتیژدا دابڕێژرێت، ئه‌وا كاریگه‌ری سلبی ده‌كاته‌سه‌ر وه‌رگر. |
ماڵپه‌رێكی تایبه‌ته به كاره‌كانی هادی ئه‌مین ـ رۆژنامهنووسو توێژه‌ر hadi.ameen@gmail.com 07702201898
الخميس، 15 أبريل 2010
ئاماژه‌كانی توندوتیژی له‌ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق