الخميس، 15 أبريل، 2010

له‌ سلێمانی شاره‌ هێمنه‌كه‌، نوسه‌رێك دیارنه‌ما یان رفێندرا؟



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كاندا رونبوویه‌وه‌، سۆران قادر كۆسته‌ ـ به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ له‌ رێكخراوی NPA، هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری رۆشنگه‌ری، له‌كاتژمێر دووی‌ پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 14-9-2009‌و له‌ شاری سلێمانی بێسه‌روشوێن بوو، ئه‌مه‌ش هه‌واڵكی زۆر ناخۆش بوو، چرپه‌ی ئه‌وه‌ی پێداین كه‌ له‌ سلێمانی (شاره‌ ئارامه‌كه‌) باندێكی رفاندن هه‌یه‌.

ضبط كاملخۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كاك سۆران دۆزریه‌وه‌‌و ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و بانده‌یه‌ كه‌ كاك سۆرانیان رفاندووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ده‌زگاگانی ئاسایش‌و پۆلیس ده‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ هیوام به‌رزه‌ به‌ هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی، كه‌ ده‌توانن ئه‌و بانده‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ (سۆران قادر)یان رفاند، چونكه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هێمنی‌و ئارامی ئه‌م شاره‌یان پاراستووه‌‌و ته‌نانه‌ت توانیان هه‌وڵێكی تیرۆركردن پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ ئاشكرابكه‌ن‌و كه‌سه‌كانیش بده‌نه‌ دادگا، ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌وڵه‌ بوو كه‌ ویسترا ئه‌حمه‌د میره‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین تیرۆربكات.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ جێگه‌ی سه‌رنجه‌ له‌م رووداوه‌دا رفاندنی كاك سۆران بوو له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك، واته‌ تاوانی رفاندنه‌كه‌ له‌ سلێمانی ئه‌نجامدرا، بێگومان ئه‌گه‌ر له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌سانێك بێسه‌روشوێن بكرێن، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین ئه‌و شارانه‌ هێشتا نائارامن‌و چه‌ندین لایه‌نی جیاجیای تیادایه‌ سه‌ره‌رای چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان، به‌ڵام بێ سه‌روشوێنبوونی هاوڵاتییه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له‌ شاری سلێمانیدا (كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ شارێكی هێمن‌و ئارام ناسراوه‌)، جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردنه‌.

ئه‌و پرسیاره‌ش كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا ئه‌وه‌بوو: ئایا (سۆان قادر) دیارنییه‌ یان رفێندراوه‌؟

بێگومان دیارنییه‌، مانای رفاندن نادات، چونكه‌ ده‌شێت كه‌سێك دیارنه‌بێت‌و نه‌رفێندرابێت، وه‌كـئه‌وه‌ی كاتێك كه‌سێك له‌سه‌یرانگایه‌كی دووره‌ده‌ست یان شاخ‌و ده‌شت‌وده‌ر رێگه‌ی لێ هه‌ڵه‌ده‌بێت‌و دیانامێنێت‌و پاش ماوه‌یه‌ك رێگه‌ی ئاوه‌دانی ده‌دۆزێته‌وه‌‌و دێته‌وه‌ ناو كه‌سوكاری، به‌ڵام دیارنه‌مان بۆ ناو شار‌و به‌تایبه‌ت له‌ كات‌و شوێنێكی دیاركراودا هیچ مانایه‌كی نییه‌، وه‌ك ئاشكرایه‌ (سۆران قادر) له‌ ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی‌و له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری‌و به‌رۆژی نێوه‌رۆ بێسه‌روشوێن كرا، كه‌ ئه‌وه‌ش مانای رفاندن ده‌دات، نه‌ك دیارنه‌مان.

مانای رفاندنی كه‌سێكیش له‌شارێكدا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه‌ باندو كه‌سانێك له‌پشت ئه‌و رووداوه‌وه‌ن، ئاشكرانه‌كردنیان ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هێزێكی شاراوه‌دابن كه‌ ده‌توانێت به‌رۆژی نیوه‌ڕۆ بیانڕِفێنێت.

خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا كاك سۆران دۆزراوه‌ته‌وه‌‌و هیوادارم ده‌زگاكانی ئاسایش‌و پۆلیس بتوانن ئه‌و بانده‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌ پشت ئه‌و رووداوه‌ بوون.
Hadi.ameen@gmail.com

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق