الخميس، 15 أبريل، 2010

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و چاودێران به‌گێل ده‌زانێت



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
به‌ر له‌ چه‌ندرۆژێك پێش هه‌ڵبژاردن، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیانله‌وه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و مره‌كه‌به‌ی هێناویانه‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران په‌نجه‌یانی پێ مۆربكه‌ن جۆره‌كه‌ی زۆرباشه‌‌و به‌ئاسانی لێنابێته‌وه‌‌و چه‌ند رۆژێك به‌ په‌نجه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، تا كاتی ده‌نگدان ئه‌و ئیدعایه‌ی كۆمیسیۆنی بأڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان شتێكی ئاساییبوو، چونكه‌ ئێمه‌ی هاوڵاتیان‌و ده‌نگده‌ران ئه‌و مره‌كه‌به‌مان تاقینه‌كردبووه‌ تابزانین به‌ ئاسانی لێده‌بێته‌وه‌ یان نا. كه‌ به‌رای من ده‌بوایه‌ نوێنه‌ری لیسته‌كان لای كۆمیسیۆن ئه‌و مره‌كه‌به‌یان تاقیبكردایه‌ته‌وه‌ پێش رۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی نوێنه‌ری لیسته‌كان روونده‌كاته‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌نگماندا‌و په‌نجه‌مان كرد به‌ مره‌كه‌به‌كه‌دا، بینیمان مره‌كه‌به‌كه‌ زۆر ئاساییبوو، چه‌ندین هاوڵاتی نزیكی خۆمان‌و كه‌سوكارمان به‌ ئاسانترین شێوه‌ ئه‌و مره‌كه‌به‌یان له‌ په‌نجه‌بان كرده‌وه‌، به‌وه‌ش ئیدیعاكه‌ی كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پوچه‌ڵبویه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی "جۆری مره‌كه‌به‌كه‌ باشه‌‌و به‌ ئاسانی لێنابێته‌وه‌".
ئێمه‌ی هاوڵاتیان‌و چاودێران به‌كرداری بینیمیان ئه‌و مره‌كه‌به‌كه‌ به‌ئاسانی لێبویه‌وه‌‌و به‌ ئاسانی مره‌كه‌به‌كه‌مان له‌ په‌نجه‌مان كرده‌وه‌، كه‌چی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ـ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ "مره‌كه‌به‌كه‌ زۆرباشه‌‌و له‌ وڵاتی به‌ریتانیاوه‌ هێناومانه‌"!؟
ئێمه‌ به‌كرداری‌و به‌ ئاسانترین شێوه‌ مره‌كه‌به‌كه‌مان له‌ په‌نجه‌مانكرده‌وه‌، كه‌چی فه‌رج حه‌یده‌ری له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باسله‌وه‌ده‌كات كه‌ جۆری مره‌كه‌به‌كه‌ زۆرباشه‌‌و به‌ ئاسانی لێنابێته‌وه‌، وادیاره‌ ئه‌و كابرایه‌ ئێمه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان‌و چاودێران به‌گێل ده‌زانێت، ئه‌گینا ئه‌وه‌نده‌ ئه‌و قه‌وانه‌ لێنادات كه‌ مره‌كه‌به‌كه‌یان زۆرباشه‌.
من وه‌ك چاودێرێكی رێكخراوی نێوخۆیی له‌ رۆژی ده‌نگداندا چه‌ندین هاوڵاتیم بینی به‌ ئاسانترین شێوه‌ هه‌ر له‌ رۆژی ده‌نگدانه‌كه‌ مره‌كه‌به‌كه‌یان له‌ په‌نجه‌یان كرده‌وه‌، هه‌ندێك هاوڵاتی كه‌ په‌نجه‌یان مۆركرد، هه‌ر كه‌ ده‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ گه‌ڵای دره‌ختێكیان لێده‌كرده‌وه‌‌و هه‌ر به‌و گه‌ڵایه‌ په‌نجه‌یان پاكده‌كرده‌وه‌‌و كه‌مێك ئاویان پێداده‌كرد.
ته‌نانه‌ت من خۆم هه‌ر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئیدیعاكه‌ی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به‌ هه‌ندێك تایت‌و ئاو په‌نجه‌م شووشت، ئه‌وه‌بوو به‌ ئاسانی مره‌كه‌به‌كه‌ له‌ په‌نجه‌م بوویه‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان په‌نجه‌یان به‌ فاس شوشتووه‌ مره‌كه‌به‌كه‌ له‌ په‌نجه‌یان بووه‌ته‌وه‌.
بۆیه‌ داواكارم له‌ فه‌رح حه‌یده‌ری ئێمه‌ی هاوڵاتیان‌و چاودێران به‌گێل نه‌زانێت‌و دانبه‌وه‌دابنێت كه‌ جۆری مره‌كه‌به‌كه‌یان خراپبووه‌، هاوكات داوای لێده‌كه‌م به‌دواداچونـبكات بۆ چۆنێتی كڕینی ئه‌و مره‌كه‌به‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌بكات له‌وه‌ی كه‌ بۆچی جۆری مره‌كه‌به‌كه‌یان خراپه‌، چونكه‌ په‌نجه‌ی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی كوردستان شایه‌تن بۆ خراپی مه‌ركه‌به‌كه‌یان.
هه‌رچه‌نده‌ من گومانم هه‌یه‌ له‌ به‌دواداچوونی كۆمیسیۆنی باڵا بۆ ئه‌و داوایه‌م، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی باڵاتر هه‌یه‌ داوایانلێده‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی بكه‌ن بۆ جۆری ئه‌و مره‌كه‌به‌‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و بواره‌ بخه‌نه‌روو. ئایا له‌وه‌ گه‌نده‌ڵتر‌و گاڵته‌جارتر هه‌یه‌ ئێمه‌ مره‌كه‌به‌كه‌مان له‌ په‌نجه‌مان كردبێته‌وه‌‌و كه‌چی به‌رپرسی كۆمیسیۆن ئیدعای ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ جۆری مره‌كه‌به‌كه‌یان زۆرباشه‌‌و به‌ئاسانی لێنابێته‌وه‌!؟

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق