الخميس، 15 أبريل، 2010

زانستی‌و نازانستیبوون له‌ راپرسییه‌كاندا



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
خۆشبه‌ختانه‌ جموجولێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ خستنه‌ڕووی رای هاوڵاتیان له‌سه‌ر پرسه‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌رێی راپرسییكردنه‌وه‌، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی رای گشتی به‌هه‌ڵه‌دانه‌ڕوات‌و هه‌وڵه‌كان به‌ هه‌ده‌رنه‌چێت، پێویسته‌ چه‌ند پێوه‌رێك دابنێن بۆ راپرسییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان نزیكبكه‌ینه‌وه‌ له‌ واقیع.

بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنین، تا بزانین چه‌ند راستن‌و نزیكن له‌ واقیعه‌وه‌، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی لای خواره‌وه‌ روونده‌كه‌مه‌وه‌.

1- سه‌ره‌تا ده‌بێت سه‌رنج له‌وه‌بده‌ین ئایا راپرسییه‌كه‌ زانستییه‌ یان نازانستییه‌كان.

راپرسیی زانستیی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵێكی ورد‌و رێكوپێكی تیادادراوه‌ بۆ چۆنێتی دیاركردنی نموونه‌ی راپرسیه‌كه‌‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان، (وه‌ك به‌ مه‌یدانی وه‌رگرتنی تاكی نموونه‌كه‌‌و ئاراسته‌كردنی پرسیاره‌كان)، به‌ڵام راپرسیی نازانستیی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی ورد‌و رێكوپێكی نییه‌ بۆ دیاركردنی نموونه‌ی راپرسی، به‌ڵكو كه‌سانێك كه‌ نازانرێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان چییه‌، به‌ ئاره‌زوی خۆیان ده‌نگده‌ده‌ن به‌ پرسیاری راپرسییه‌كه‌، وه‌ك راپرسییه‌ ئینته‌رنێتییه‌كان (مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی نیشاندانی پرسیار له‌سه‌ر ماڵپه‌رێكی ئینته‌رنێتی ده‌كرێن‌و ده‌نگده‌ران كلیك له‌وه‌ڵامه‌كه‌ ده‌كه‌ن).

له‌راپرسی زانستییدا، لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری راپرسی هه‌ڵده‌سێت به‌ دیاركردنی نموونه‌ی راپرسییه‌كه‌‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، به‌ڵام له‌ راپرسی نازانستییدا (ئینته‌رنێتی) ئه‌م دیاركردنه‌ پێچه‌وانه‌ده‌بێته‌وه‌‌و نموونه‌كه‌ خۆی دێته‌پێشه‌وه‌ بۆ ده‌نگدان.

ته‌نانه‌ت له‌ راپرسی ئینته‌رنێتی دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك چه‌ندجارێك ده‌نگبدات، (رۆژێك ده‌نگبدات‌و رۆژێكی دیكه‌ش ده‌نگێكی دیكه‌ بدات) بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌و راپرسییانه‌ زانستی نیین.

2- پرسیارێكی دیكه‌، كه‌ ده‌توانین وه‌ك پێوه‌ر به‌كاربهێنین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نموونه‌ی راپرسیه‌كه‌ چه‌نده‌، چۆن هه‌ڵبژێردراون، ئایا نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی راپرسیه‌كه‌ ده‌كه‌ن؟ هه‌ندێكجار له‌ به‌راوردی وه‌ڵامه‌كان به‌ تایبه‌تمه‌ندی نموونه‌ی راپرسییه‌كه‌ راستی‌و ناراستی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ روونده‌بێته‌وه‌.

3- پێوه‌رێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سنوری راپرسییه‌كه‌ چییه‌، سنوری (كاتیی، جوگرافی، مرۆیی)، كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ یارمه‌تیمانـده‌دات كه‌ تێبگه‌ین كات‌و شوێنی ئه‌نجامدان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ پرسیاره‌كانه‌وه‌ یان نا، ئایا له‌و كات‌و شوێنه‌دا ده‌توانرێت ئه‌و نموونه‌ی راپرسییه‌ وه‌ربگیریت بۆ ته‌وه‌ری راپرسییه‌كه‌.

4- چۆن تاكی نموونه‌ی راپرسییه‌كه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داوه‌ته‌وه‌، ئایا راسته‌وخۆ وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه‌؟ یان پرسیاره‌كانیان بۆ به‌جێهێڵدراوه‌‌و پاش چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ وه‌ڵامه‌كان وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌.

5- چۆن كاركراوه‌ له‌سه‌ر داتاكان، ئایا ته‌نها ژماره‌ی دووباره‌كان‌و رێژه‌ی سه‌دی خراوته‌ڕوو، یان په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕاوه‌كانیش وه‌رگیراوه‌؟

چی گرنگییه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كان به‌ دووباره‌‌و رێژه‌ی سه‌دی بخرێنه‌ڕوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕاوه‌كان (وه‌ڵامی پرسیاره‌كان‌و تایبه‌تمه‌ندی نموونه‌ی راپرسییه‌كه‌) نه‌خرێته‌ڕوو.

جگه‌له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی تێبینمكردووه‌، له‌ هه‌ندێك راپرسی ئینته‌رنێتیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی نموونه‌ی راپرسییه‌كه‌ كه‌مه‌، له‌كاتی خستنه‌ڕووی ئه‌نجامه‌كان له‌ میدیاكاندا وه‌ڵامه‌كان به‌ رێژه‌ی سه‌دی نیشانده‌درێن‌و ژماره‌ی دووباره‌كان ناخرێته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش نامه‌نتقیه‌، چونكه‌ نازانرێت ئه‌و رێژه‌ سه‌دییه‌ هی چ ژماره‌یه‌كه‌، چونكه‌ دیاریكردنی ژماره‌ی نموونه‌ی راپرسییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ رێژه‌ی سه‌دی هه‌ردووكیان یه‌یه‌كه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی روونتر ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانه‌وه‌.

6- ئایا ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ راپرسییه‌كانی هاوشێوه‌دا چۆنن؟ كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌تی راپرسییه‌كه‌ تێبگه‌ین‌و به‌رادیـبكه‌ین‌و پێشبینی رووداوه‌كانی پێــبكه‌ین.

ره‌چاوكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ پێویسته‌ كه‌ راپرسی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها رۆشنایش ده‌داته‌ میدیا‌و خوێنه‌رانیش تا ئه‌نجامی راپرسییه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێن.
Pring                          page


بۆچوونه‌کان
Sarhang qarany

به‌ڕێز کاك هادی وتاره‌که‌ت له‌ جێی خۆیه‌تی، جگه‌ له‌وه‌ی که‌جه‌نابت ئه‌ ڵێیت له‌ڕاپرسینی ئینترنیت له‌وانه‌یه‌ هه‌مان که‌س چه‌ند جار ده‌نگ بدات، به‌ ڕای من ڕاپرسی ئینترنیت ده‌نگی نمونه‌یه‌کی که‌مه‌ له‌ هاووڵاتیان که‌ ناتوانین ده‌نگه‌کانیان بکه‌ین به‌ ڕای گشتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێم وایه‌ له‌ هه‌مو ڕاپرسیه‌کی ئینترنیتدا چه‌ند کارمه‌ندێکی به‌ڕیزی ئه‌و سایته‌ بچنه‌ ناوجه‌ماوه‌ره‌و ڕایان وه‌رگرن له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌ جۆراو جۆرانه‌داو بیخه‌نه‌ سه‌ر کۆی ده‌نگه‌کان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق