الخميس، 15 أبريل، 2010

دابینكردنی جلوبه‌رگ بۆ قوتابیان، یان په‌روه‌رده‌كردنیان به‌ قۆڵبڕ؟



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
وه‌ك له‌میدیاكانه‌وه‌ بیستمان، په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا بازرگانییه‌كانه‌وه‌ جلوبه‌رگ ده‌فرۆشن به‌ قوتابیان‌و خوێندكاران، وه‌ك راپرته‌كانم خوێنده‌وه‌ بۆم روونبوویه‌وه‌ شێوازی فرۆشتنه‌كه‌ جێگه‌ی سه‌رنجه‌‌و كێشه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ قوتابیان دروستده‌كات‌و په‌روه‌ده‌یه‌كی قۆڵبڕانه‌یان فێرده‌كات.

وه‌ك بیستمان‌و خوێندمانه‌وه‌ په‌روه‌رده‌كان له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاوه‌، جلوبه‌رگ ده‌فرۆشن به‌ 28هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا ئه‌و جلانه‌ له‌ ناو بازاڕ به‌ هه‌شت هه‌زار دیناره‌، كاتێك قوتابی ئه‌و جلوبه‌رگه‌ له‌ كۆمپانیاكان ده‌كڕێت به‌ 28هه‌زار دینار، پاشان بۆی روونده‌بێته‌وه‌ ئه‌و جله‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه‌ پێی فرۆشراوه‌ به‌ 28هه‌زار دینار له‌ بازاڕ به‌ هه‌شت هه‌زاره‌ ، ئه‌وا قوتابییه‌كه‌ بۆی روونده‌بێته‌وه‌ كه‌ قۆڵیان بڕیوه‌‌و ره‌فتارێكی ناعه‌داله‌تییانه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه‌.

ئه‌مه‌ش ته‌نها شتێكی ساده‌نییه‌، به‌ڵكو له‌ناخی قوتابییه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیار دێت‌و ده‌چێت، ده‌پرسێت بۆ له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه‌ ئه‌و گرانفرۆشییه‌م له‌سه‌ر كراوه‌، بۆ ئه‌و په‌روه‌رده‌ییه‌ی كه‌ به‌رده‌وام باسی ره‌فتاری باش‌و زانستیم بۆ ده‌كات بووه‌ته‌ ده‌رزانه‌یه‌ك بۆ قۆڵبڕینم...

هه‌موو ئه‌و پرسیارنه‌ له‌ مێشكی قوتابیان‌و له‌ دایه‌لۆگی نێوان قوتابیان دروستده‌بێت، كه‌ دواجار متمانه‌یان به‌ راستگۆیی‌و په‌یامه‌كانی په‌روه‌رده‌ نامێنێت، وا تێده‌گه‌ن كه‌ په‌روه‌رده‌ كایه‌یه‌كی بازرگانیی بێ ره‌حمه‌.

ئه‌و ره‌فتاره‌ خراپه‌ (فرۆشتنی جلوبه‌رگ به‌ نرخی له‌بازاڕ گرانتر)، ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ قوتابییه‌كه‌ وابیربكاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ گه‌وره‌بوو تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه‌، به‌جۆرێك فێرده‌بێت ئه‌میش له‌ بازرگانی‌و مامه‌ڵه‌كردندا شتومه‌ك به‌ گران بفرۆشێت‌و قۆڵی كه‌سانی چوارده‌وری ببڕێت.

به‌راستی په‌روه‌ده‌كان، ده‌بوایه‌ هه‌وڵیانبدایه‌ بۆ دابینكردنی جلوبه‌رگی هه‌زران له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه‌، هه‌رزانتر له‌وه‌ی بازاڕ به‌ڵام به‌ كوالیتی باشتره‌وه‌، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ بنه‌مایه‌كی زۆرخراپ له‌ ده‌روونی قوتابیاندا دروستده‌كات‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی ناعادیلانه‌یان فێرده‌كات.

بۆ روونبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گومان‌و پرسیارانه‌، با په‌روه‌رده‌كان روونیبكه‌نه‌وه‌، ته‌نده‌ری ئه‌و كاره‌ كه‌ی كراوه‌، چه‌ند كۆمپانیای بازرگانی تیایدا به‌شداربووه‌، بۆچی جلوبه‌رگه‌كه‌ به‌ 28هه‌زار دینار ده‌كڕدرێت، ئایا هیچ كۆمپانیایه‌ك نییه‌‌و نه‌بووه‌ له‌و نرخه‌ هه‌زرانتر دابینیبكات، ئایا كوالیتی ئه‌و جله‌ی كۆمپانیاكان ده‌یفرۆشن به‌ قوتابیان كوالییه‌تیه‌كی باشه‌، ئایا له‌ بازاڕ له‌و كوالییه‌تییه‌ به‌چه‌نده‌...؟

هیوادارم په‌روه‌رده‌ ئه‌و گومان‌و پرسیارنه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر روونبووه‌یه‌وه‌ گرانفرۆشی‌و ناعه‌داله‌تی تیایه‌، ئه‌وا خێرا ئه‌و كاره‌ رابگرێت با قوتابیان په‌روه‌رده‌ نه‌بن له‌سه‌ر گرانفرۆشی‌و قۆڵبڕین.

توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
Hadi.ameen@gmail.com
Pring                          page


بۆچوونه‌کان
ئالان

ئینجا ئیمه‌ كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌روه‌رده‌مان هه‌به‌ ئه‌كه‌ر بۆباره‌ خوارن نه‌بی من خوینكاری بۆلی 11ویزه‌یم تائستا مه‌نهه‌ جی وانیه‌ كه‌ له‌ كه‌ل كورسات بكونجی نایه‌ بۆخۆی جل بدووری ده‌یداته‌ كۆمبانیه‌كان ئه‌وانش خۆیو خوا خۆیان جۆن قۆلمان ده‌برن ده‌سخۆش له‌ نوسه‌ره‌كه‌ئه‌كه‌م
كه مال

ده ستخۆش تۆ نووسه‌ری خویندكاره هه‌ژاره‌كانی ئه م ده‌ڤه‌ره داماوه‌ی، منیش ده‌لیم بروانه په‌روه‌رده‌ی تابۆكراو فلان كه‌س تا مردن به‌ریوه‌به‌ری گشتییه‌، فیساریش ‌و هینیش تا مردن مانه‌وه.

ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌‌و هه‌روه‌ها حساباتیش، كام په‌روه‌رده‌و كام چاوه‌روانی له‌م جه‌ماعه‌ت‌و سیسته‌مه!
عبدالعزيز

جا برای به‌ریز به‌روه‌رده‌ له‌كام ئیشو كاریدا به‌شیوه‌یه‌كی جوان وبه‌عه‌داله‌ت كاری كردووه‌ ،ئه‌وه‌ی له‌ناویدا بیت ده‌زانیت كه‌وا جی رووده‌دات وجی جۆره‌ ناعه‌داله‌تیه‌ك هه‌یه‌.خه‌لك هه‌یه‌ به‌روه‌رده‌ی كردۆته‌ دوكان وده‌ه‌ویت زۆرترین قازانج بكات له‌هه‌موو كاریكیدا.ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.
HEMN

قور به‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ست ئه‌م په‌روه‌رده‌+كۆمپانیایانه‌ گه‌وره‌ده‌بێت. ده‌ستخۆشی بۆ نوسه‌ر.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق