الخميس، 15 أبريل، 2010

سلێمانی‌و سیستمی خێڵه‌كی



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
رۆژی هه‌ینی 8-5-2009 له‌گوندی باخانی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ئێل به‌گی جاف فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، كه‌ تیادا چه‌ندین نمانیشی فۆلكلۆری كران، جگه‌ له‌و ڤیستڤاڵه‌ش خێڵه‌كانی دیكه‌ش بۆنه‌ی خۆیان هه‌یه‌.

هه‌ندێك پێیانوایه‌ ئه‌و كارانه‌ بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی بیری عه‌شیره‌تگه‌ری نیه‌، به‌ڵكو بۆ پاراستنی كلتوری كورده‌وارییه‌، به‌ڵام وه‌ك له‌ میدیاكانه‌وه‌ بینیمان، نه‌زعه‌ی عه‌شیره‌تگه‌ری سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌‌و ژنێك له‌یه‌كێك له‌ راپۆرته‌كاندا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی خۆی به‌ عه‌شیره‌تێك نه‌زانێت بێئه‌سڵ‌و فه‌سڵه‌"!

له‌و مه‌راسیمانه‌دا خێڵ‌و عه‌شیره‌ته‌كان جیاده‌بنه‌وه‌‌و هه‌ریه‌كه‌یان نمایشی چالاكی خۆی ده‌كات كه‌ بریبتین له‌ مه‌شكه‌ژه‌نین‌و جلی كوردی پۆشین‌و...

به‌ڵام ده‌سماڵ‌و كۆڵوانه‌و كلاَوزه‌ڕو شت‌و مه‌كه‌كانی ئیشوكاری ناوماڵی كۆنی كورده‌واری ده‌توانرێت له‌ مه‌تحه‌فێكدا بپارێزرێن، نه‌ك رۆژێكیان بۆ ته‌رخانبكرێت‌و هه‌ر خێڵێك‌و خه‌ریكی نمایشی خۆی بێت، بۆ نموونه‌ رۆژێك هه‌وارمی‌و رۆژێك ئێل به‌گی جاف‌و رۆژێك...

من راموایه‌ ره‌گی ئه‌م مه‌راسیمه‌ خێڵایه‌تییانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رۆڵی عه‌شیره‌ت‌و لاوازی دامه‌زاروه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، بۆنموونه‌ زۆركه‌س‌و كه‌یس ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ ئێستاش هه‌ر عه‌شایه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌رئه‌كه‌ن‌و زۆر كێشه‌ دادگاكان ناتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانن.

ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سلێمانی زیاتر له‌ شاره‌كانی دیكه‌ گرنگیده‌دات به‌‌و ڤیستڤاڵانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ زیندوكردنه‌وه‌ی سیستمی خێڵایه‌تیه‌، كه‌ تیادا ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ست سه‌رۆك عه‌شه‌ره‌تدان‌و هه‌موو تاكه‌كان ئینتمایان بۆ عه‌شیره‌ت هه‌یه‌‌و توانا تاكه‌كه‌سییه‌كان رۆڵیان نییه‌ تا حه‌سه‌ب‌و نه‌سه‌بت نه‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش رۆڵی یاسا كه‌مده‌كاته‌وه‌‌و مه‌جلیسی عه‌شیره‌ بڕیاربه‌ده‌سته‌.
Pring                          page


بۆچوونه‌کان
karox

eyl begi Caf eshrt nya, belku sha3ryki gewrey kurde babeti [nostra damos) ke be honraw pyshi bynekani debrywa 500sal ber le amro bo awey aw gewra pywa gomnawey miletekam heqi xoy bdryti.

aw sentre be shnaziyewe aw nawey berz nrxand u krdi be nas-namey xoy, ewaney delyn ewa mesely xyl u 3shrete awna yan by-agan le myju yan dax le dln, deyanewyt rasti aweju bkenew

Caf yekyke le 2hoze here gewreky kurdistani gewre (milli le bakur u Caf le bashur u rojhelat) kewate kultur u kelepuri ewan beshyki gringi kelepuri miletekemane her miletyk shreazy raburdy nebyt estaw ayindey rosh nabyt.

tkam waye hemuman zortr bedway rastyakanda bgryn ta be lechawi ewani trewe dnya nebinin.
hadi ameen

رێزدار كاك سه‌رهه‌نگ زۆر سوپاس بۆ بۆچوونه‌ جوانه‌كانت، به‌ته‌واوی بۆچونه‌كانت له‌ جێگه‌ی خۆیدایه‌.
سه‌رهه‌نگ

به‌ڕێز به‌داخه‌وه‌ چه‌ند که‌سێك هه‌یه‌ به‌ناوی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسه‌وه‌ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دابه‌شکردن ئه‌بات.

که‌سی خاوه‌ن ئه‌سڵ‌و فه‌سڵ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ئه‌ڵێت من خۆمم، نه‌ك‌ من کوڕی فڵانم‌و تیره‌ی فڵانم، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌مو عه‌شره‌تو خێلێك. ‌

ئێستا کاتی هه‌وڵ‌و کۆششی گشت که‌سه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان‌و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا‌و بۆ مرۆڤ (ئینسان) به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌و زانستی، ئه‌بێت یاسا سه‌روه‌ربێت، نه‌ك هێزی خێڵه‌کی‌و عه‌شایه‌ری.

ئه‌سڵ‌و فه‌سڵ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ خۆی دروستبکات‌و سود به‌کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌یه‌نێت، ئایا ئه‌نشتاین‌و نیوتن یاخود ئه‌دیسۆن‌و ئه‌و هه‌مو گه‌وره‌و به‌ناوبانگانه‌ی جیهان که‌خزمه‌تی به‌شه‌رییه‌تیان کرد عه‌شره‌ت‌و خێڵ پاڵیونه‌ر بو بۆ ئه‌و خزمه‌ت‌و به‌رهه‌مه‌ به‌سودانه‌یان یاخود عه‌قڵ‌و بیروبۆچونیان.

من ئه‌گه‌ر ڕێز له‌یه‌کێك بگرم‌و گفتو گۆی له‌گه‌ڵ بکه‌م ئایا ئه‌بێت بزانم چ عه‌شره‌ت‌و خێڵێکه‌یاخود چ دین‌و مه‌زهه‌بێکه‌ یاخود چ نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌یه‌که‌؟...نه‌خێر.

به‌ڵێ ئه‌مانه‌ هه‌مویان وشه‌ی موقه‌ده‌سن، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌به‌رهه‌مهێنان‌و زانست‌و ڕێزلێگرتن، ئه‌وه‌ی که‌پێویست‌و جێی ڕێزو سوپاسه‌ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌خودی خۆی چه‌ند به‌رهه‌می هه‌یه‌ بۆ خۆی‌و کۆمه‌ڵگا به‌هه‌رچی شێوه‌یه‌ك بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵ‌و کۆششی ئه‌و که‌سه‌.

سوپاس بۆ ڕۆشنبیری به‌ڕێز کاك هادی ئه‌مین

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق