الخميس، 15 أبريل، 2010

هاووڵاتی، سه‌نته‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌، نه‌ك لیسته‌كان



هادی ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه‌
بڕیاره‌ له‌ 25ی ته‌مووزی داهاتوو هه‌ڵبژاردن سازبدرێت بۆ دیاریكردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌ندامان‌و جه‌ماوه‌ری لیسته‌كان له‌مه‌وبه‌ردوا زیاتر گه‌رمده‌بن له‌سه‌ر ریكلامكردن‌و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیسته‌كانیان.

ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك ره‌چاویبكات له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی هاووڵاتیان به‌هه‌ندوه‌ربگیرێت، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان هاتۆوه‌ته‌ئاراوه‌، ئه‌ویش بۆ وه‌رگرتنی رایان له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌.

به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رچه‌ندین هۆكار له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكۆكی‌و دووبه‌ركی ده‌كه‌وێته‌نێو هاووڵاتیانه‌وه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌نگاوه‌كان به‌ڕێوه‌ناچێت.

من پێموایه‌ ده‌بێت په‌یامی ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان زاڵبێت به‌سه‌ر كێبركێ‌و بانگه‌شه‌كاندا، به‌جۆرێك هه‌موو پرۆسه‌كه‌ له‌خزمه‌تی هاووڵاتیان بێت، تا هه‌ڵبژاردنێك بكرێت كه‌ ریزه‌كانی هاووڵاتیان‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێكنه‌دات، به‌ڵكو پته‌ویبكات.

ئاشكرایه‌ هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدان مافێكی هاووڵاتیانه‌، هاووڵاتی ئازاده‌ له‌وه‌ی چۆن په‌راوه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆی ده‌كات‌و ده‌نگ به‌كێ ده‌دات، واته‌ له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه‌دا هاووڵاتیان ئامانجن‌و ره‌زامه‌ندی خۆشی ژیانی ئه‌وانه‌ مه‌به‌سته‌، ناكرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌بارببرێت.

هه‌ندێك كه‌س له‌سه‌ر بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستێك ئاژاوه‌‌و دووبه‌ره‌كی دروستده‌كات‌و دڵی چه‌ندین كه‌س ده‌ره‌نجێنێت، من پێموایه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ پێكه‌وه‌ژیانی خوودی هاوڵاتیانه‌ له‌ گه‌ڕه‌ك‌و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبووندا‌و كاركردندا، رۆژی هه‌ڵبژاردن یه‌كجاره‌و ته‌واوده‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌ مرۆییه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت.

بۆئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی‌و ئاژاوه‌ له‌نێوان هاووڵاتیان دروستنه‌بێت، ده‌كرێت ئه‌ندامان‌و جه‌ماوه‌ری لیسته‌كان بانگه‌شه‌بكه‌ن بۆ لیسته‌كانی خۆیان، به‌ڵام به‌جۆرێك پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ نه‌خاته‌مه‌ترسییه‌وه‌، هه‌ركاتێك ژیانی ته‌نها یه‌ك مرۆڤ خرایه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌به‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا ده‌توانین بڵێن پرۆسه‌كه‌ له‌ئامانجی خۆی لایداوه‌.

ده‌كرێت كۆی پرۆسه‌كه‌ بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌ت‌و تاقیگه‌یه‌ك بۆچۆنێتی ژیان له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كاندا به‌دوو له‌ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی‌و ئاژاوه‌، بیكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ دیاریكردنی نوێنه‌رانمان به‌دوو له‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌‌و دووبه‌ره‌كی، كه‌ ئه‌سڵی پرۆسه‌كه‌ ئه‌وه‌ده‌خوازێت.
Pring                          page


بۆچوونه‌کان
سه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی

بێگومان کاك هادی هه‌ڵبژاردنێکی ئاشتیانه‌و دڵفراوان زۆر پێویسته‌، هاوڵاتیانیش سه‌یری ده‌می لیسته‌کان ده‌که‌ن‌و گوێ له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌گرن‌و ئه‌یبینن‌و ئه‌بیته‌هۆی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ وه‌کو جه‌نابت ئاماژه‌تپێداوه‌ که‌ پیویسته‌ هه‌ڵبژارنه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌و دور له‌ توندوتیژی تێپه‌ربێت، چونکه‌ هه‌ڵبژاردن یه‌ك ڕۆژه‌و ته‌واو ده‌بێت، منیش داواکارم به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌مو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنو سه‌رکرده‌ی لیسته‌کان که‌ دوربکه‌ونه‌وه‌ له‌ هیرشکردن‌و سوککردنی به‌رامبه‌رو ته‌رکیزبکه‌نه‌سه‌ر پرۆژه‌کانیان‌و پلانی چۆنیه‌تی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك.

ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌بینریت‌و ئه‌بیسترێت تائێستا هێرشکردنه‌ بۆ سه‌ر یه‌کتری ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ش خه‌ڵك به‌ره‌و ئاژاوه‌و تێکدانئه‌بات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق