الخميس، 15 أبريل، 2010

زیادمه‌سه‌ره‌فی‌و شكاندنی ده‌خیله‌ بۆ جه‌ژن!


هادی ئه‌مین

ئه‌گه‌ر رۆژانی پێش جه‌ژن سه‌رنجبده‌ین له‌بازاره‌كانی كوردستان، جموجولێكی زۆر به‌دیده‌كیه‌ن، ده‌بینین خه‌ڵك سه‌رقاڵی شتكڕینه‌ له‌ شتی بچوكه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌، هه‌ندێك تاقم قه‌نه‌فه‌‌و كومبار‌و... هه‌ندێكیش كه‌وچكی چا ده‌كڕن، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ قات‌و نوقوڵ‌و چه‌ره‌سات‌و...

جموجولی كڕین‌و فرۆش به‌جۆرێكه‌، وه‌كئه‌وه‌ی دوای جه‌ژن ئیتر بازاڕ نامێنێت.. ئه‌مه‌وه‌ش وایكردووه‌ له‌ خه‌ڵكی چاولێكه‌ری یه‌كدی بكه‌ن‌و بووه‌ته‌ ره‌فتارێكی به‌كۆمه‌ڵ، هه‌موو سه‌رقاڵی كڕینن.

ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵ‌و هه‌رزه‌كاره‌كانیش ئه‌و خوویان گرتووه‌ به‌و ره‌فتاره‌وه‌، به‌جۆرێك هه‌ندێك له‌و منداڵ‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه‌ ده‌خیله‌یان هه‌یه‌، ده‌خیله‌كانیان بۆ جه‌ژن هه‌ڵده‌بچرن‌و سه‌رفیده‌كه‌ن..

زیادمه‌سه‌رفی‌و هه‌ڵبچرینی ده‌خیله‌ بۆ رۆژانی جه‌ژن وایكردووه‌ كه‌لتوری پاشه‌كه‌وت له‌ناو كورددا لاوازبێت، به‌جۆرێك هه‌ندێك واتێگیشتووه‌ كه‌ ده‌خیله‌ بۆ جه‌ژنه‌، به‌وه‌ش دوركه‌وتوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌خیله‌ بۆ بنیاتنانی پرۆژه‌یه‌كه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر منداڵ دروستكردووه‌.

جگه‌له‌و تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌یه‌ بۆ ده‌خیله‌، تێگه‌یشتنێكی دیكه‌ی هه‌ڵه‌ دروستبووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو شتێك تازه‌بكرێته‌وه‌، وه‌ك له‌ پێشتریش باسمكرد له‌ كه‌وچكی چاوه‌ بۆ كومبار‌و قه‌نه‌فه‌و... ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ته‌نانه‌ت فرۆشیاره‌كانی بازاڕیش نرخی شتومه‌ك تازه‌بكه‌نه‌وه‌‌و گرانیبكه‌ن (راسته‌ زۆری خواست له‌سه‌ر كاڵاكان نرخ به‌رزده‌كاته‌وه‌)، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ر بۆ تازه‌كردنه‌وه‌، نرخه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌و زیادمه‌سه‌ره‌فییه‌ی له‌ جه‌ژه‌كان‌و به‌تایبه‌ت جه‌ژنی قورباندا رووده‌دات، سه‌رفكردنی پاره‌یه‌كی زۆره‌ له‌ سه‌ربڕینی حه‌یواندا (قوربانیكردن)، راسته‌ ئه‌و كاره‌ ره‌فتارێكی داواكراوی ئاینییه‌، به‌ڵام ده‌ركێت به‌پێی كات‌و شوێن گۆڕانكاری تیابكرێت، بۆنموونه‌ له‌ گوندێك كه‌ هه‌موویان حه‌یوانیان هه‌یه‌‌و هییان هه‌ژارنین، ئایا چ پێویست ده‌كات له‌و گونده‌دا به‌ ده‌یان حه‌یوان سه‌رببڕێرێت، یان هه‌ندێك هه‌یه‌ هه‌ر گۆشت ناخۆن... ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك ئه‌و پارانه‌ی بۆ حه‌یوان سه‌ربڕین ته‌رخانكراوه‌ كۆبكرێنه‌وه‌‌و له‌ پرۆژه‌ی به‌سود‌و پێویست بۆ كۆمه‌ڵگه‌ سه‌رفبكرێت باشتره‌، چونكه‌ له‌رووی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و ته‌ندروسییه‌وه‌ سه‌ربڕین‌و خواردنی ڕێژه‌ زۆره‌ له‌ حه‌یوان باش نییه‌، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ جه‌ژنێكدا نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ سه‌رببڕێت، كه‌ هه‌مووی ده‌خورێت‌و هیچی نابێته‌ پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ ژیانی دوو كه‌س له‌ كڕێچێتی‌و هه‌ژاری رزگاربكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق