چالاكی و بواره‌كانی كاركردن


1- كاركردن له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌ری، ته‌حریركردن.

بۆماوه‌ی ساڵ‌و نیوێك دامه‌زرێنه‌ر‌و موحه‌ریری لاپه‌ڕه‌ی په‌روه‌رده‌‌و خوێندنی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بووم.
له‌سه‌ره‌تاكانی ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌وانی چاوی خه‌ڵك ده‌سبه‌كاربووم وه‌ك موحه‌ریر.

2- كاركردن له‌ بواری راپرسی‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی:

تائێستا چه‌ند راپرسی‌و توێژینه‌وه‌یه‌كم بۆ رێكخراوه‌كان داتائینتری كردووه‌‌و ئه‌نجامه‌كانم بۆ ده‌رهێناون، وه‌ك رێكخراوی: PDA ، KEDO, PDA, KIE ، ئاسوده‌، بزافی به‌ره‌و مه‌ده‌نییه‌ت، سه‌نته‌ری راپرسی كوردستان، رێكخراوی پشك.. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ مامۆستایان‌و خوێندكارانی زانكۆ.

ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌زایی باشم هه‌یه‌ له‌ به‌رنامه‌ی SPSSدا كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ داتائینتری فۆرمی راپرسی‌و توێژینه‌وه‌‌و ده‌رهێنانی ئه‌نجامه‌كان، هه‌روه‌ها كتێبیكی بڵاوكراوه‌شم هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی SPSS كه‌ ساڵی 2007 چاپمكردووه‌.

له‌ بواری راپرسی‌و توێژینه‌وه‌دا ده‌توانم ئه‌م كارنه‌ بكه‌م:
1- دیزاین‌و پێداچوونه‌وه‌ی فۆرمی راپرسی‌و توێژینه‌وه‌.
2- ده‌رهێنانی ئه‌نجامه‌كان به‌ خشته‌و چارتی جۆراوجۆر.
3- ده‌رهێنانی په‌یوه‌ندی نێوان پرسیار‌و گۆڕاوه‌كان به‌ روونی، كه‌ ئه‌وه‌ زۆر زۆرگرنگه‌ بۆ دانانی به‌رنامه‌ی كار، بۆ نموونه‌ له‌و وێنه‌ی لای خواره‌وه‌دا هه‌ندێك په‌یوه‌ندیم ده‌رهێناوه‌ كه‌ هی چه‌ند راپرسی‌و توێژینه‌وه‌یه‌كه‌.
4- دیزاینكردنی فۆرمی راپرسی ئه‌له‌كترۆنی.